به‌روونی پێتانده‌ڵێین، عێراق جێناهێڵین

لوقمان غه‌فور
  2020-01-12     1224

دووباره‌ پیاوه‌ تێكشكاوه‌كه‌ی سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی عیراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق، ئه‌مڕۆ 10ی جێنیوه‌ری داوای له‌مایكل بۆمبیۆ كردووه‌كه‌وه‌فدێك بنێرێت بۆ به‌غدا تا پلانێك دانێن بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ره‌سمی و روونی ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌به‌ره‌سمی داوای له‌عیراق كردووه‌پێویسته‌له‌بری ئه‌وه‌، هه‌ردوولا وتووێژ بكه‌ن بۆ چۆنێتی پابه‌ندبوونی ھەردوولا به‌شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌.
مایكل بۆمبیۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا دوای راگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، وتی:"ئێمه‌خۆشحاڵین بگه‌ین به‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عیراقییه‌كان لەچوارچێوەیەکی دروستدا بۆ عیراق". جه‌ختكردنه‌وه‌ی پۆمبیۆ له‌سه‌ر راهێنانی هێزه‌كانی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش په‌یامێكی روونه‌كه‌پێویست ناكات عیراق خۆ سه‌رقاڵكات به‌هه‌وڵدان بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌عیراق.
له‌ته‌نیشت ئه‌م بۆچوونانه‌ی پۆمبیۆ-ه‌وه‌، ستیڤان منۆشین وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك سزای تری سه‌پان به‌سه‌ر هه‌شت به‌رپرسی ئیرانی و كۆمه‌لێك كۆمپانیا له‌وانه‌دوانیان چین-ین كه‌كاری هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می پۆڵا-ی ئێران ده‌كه‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌عه‌بدولمه‌هدی بڵێت پێداگری زۆر ئه‌تانخاته‌چوارچێوه‌ی سزاكانی ئیرانه‌وه‌.
بن دیڤیس به‌رپرسێكی پێشوو له‌وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌به‌(ئاژانسی ئه‌ی پی) وتووه‌كه‌ئه‌و سزایانه‌ی رۆژی 10 جێنیوه‌ری به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پێنراوه‌كاریگه‌ری گه‌وه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌رتێكی گرنگی ستراتیژی ئیران. سزاكه‌رێگه‌ده‌دات به‌ده‌سه‌ڵاتی ئیداری كه‌هه‌ر كه‌سێك به‌شدار بێت به‌ئاشكرا و نائاشكرا له‌بازرگانی كه‌رتی بیناسازی و پیشه‌سازی و چنین و كه‌رتی كانزاكان، ئه‌وا ده‌خرێته‌لیستی ره‌شه‌وه‌.
كه‌ژمارەیەک لە گه‌وره‌كۆمپانیای پیشه‌سازی ئاسن و پۆڵا له‌گه‌ڵ سێ كۆمپانیای بیانی و كه‌دوانیان له‌وڵاتی چین-ن دەگرێتەوە. كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نیشانده‌دات كه‌كۆمپانیا بیانییه‌كان ئیتر ئه‌به‌سترێته‌وه‌به‌وەی بازرگانی ئاسن و پۆڵا لەگەڵ ئێران نەکەن.
عه‌دنان مازه‌ری ئه‌ندامی ده‌ركه‌وتووی په‌یمانگای بیترسون بۆ ئابوری نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌به‌وه‌ده‌دات كه‌سزاكان زیان به‌ئابوری ئیران ده‌گه‌یه‌نێت كه‌واده‌كات نرخی به‌نزین زیاتریش به‌رزكاته‌وه‌له‌وه‌ی كه‌ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بەرزکردنەوەی بووە ھۆی ناڕازی ھاووڵاتیان، بۆیه‌باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئێران گفتوگۆیه‌.
عێراق ناتوانێت لەململانێ لەگەڵ ئەمریکا شوێن پێی ئێران ھەڵگرێت، چونکە ئێران چەندین ساڵە لەژێر ئابڵوقەی ئەمریکادا دێت و دەڕوات. تەنیا لە جون-ی 2015 تا مانگی مه‌ی 2018 نه‌بێت كه‌به‌هۆی رێككه‌وتنی لۆزان-ی ئه‌تۆمییه‌وه‌پشوویه‌كیدا.
168 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی 5ی جێنیوه‌ری له‌كۆبونه‌وه‌یه‌ك، كه‌لیسته‌كوردییه‌كان و سووننه‌كان تێیدا به‌شدار نه‌بوون، داوایان كرد ئه‌مریكا عیراق جێبهێڵێت. ئه‌م په‌رچه‌كرداره‌دوای لێدانه‌كوشنده‌كه‌ی ئه‌مریكا دێت له‌كاروانێكی ئۆتۆمبێلی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس ی سوپای پاسداران و 4 یاریده‌ده‌ری ئێرانی و 5 كه‌سی عیراقی له‌نێویاندا ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عیراق.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا ھەیە عه‌بدولمه‌هدی هیچ پرۆژه‌یاسایه‌كی ئیمزا نه‌كردووه‌، به‌ڵكو ته‌نیا ره‌خنه‌ده‌گرێت له‌بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق له‌پای ئه‌و زنجیره‌كرداره‌كوشنده‌یه‌ی ئه‌مریكا له‌بریكاره‌ئێرانییه‌كانی سره‌واندووه‌.
به‌پێی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، شه‌وی پێنج شه‌ممه‌(9ی جێنیوه‌ری) گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان نووسینگه‌ی عه‌بدولمه‌هدی و پۆمبیۆ رویداوه‌، نوسینگه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی به‌پۆمبیۆ-ی وتوه‌كه‌سه‌رۆك وه‌زیران نیگه‌رانە له‌پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عیراق – له‌نێویاندا بۆردومانه‌كه‌ی 3ی جێنیوه‌ری، ھەروەھا هێرشه‌مووشه‌كییه‌بێزیانه‌كه‌ی ئیران- باسكراوه‌.
"عێراق سووره‌له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی مانه‌وه‌ی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دراوسێ و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی". نوسینگه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ئه‌مه‌ی به‌پۆمپیۆ وتووه‌. کەواتە بەم پەیوەندییەدا دیارە ئەوەی لەمیدیا دەوترێت دەربارەی عیراق جودایە و عەبدولمەھدی بە خواستی خۆی نایکات.
لۆس ئه‌نجلۆس تایمز له‌هه‌واڵگری عیراقه‌وه‌ئه‌وه‌ی چنگكه‌وتووه‌كه‌عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی توندی ئێراندایه‌و ئه‌وه‌شی ده‌یكات له‌ترسی ئێرانه‌. ئه‌گه‌رنا ئه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بگاته‌رێككه‌وتن و مانه‌وه‌ی له‌كورسی ده‌سه‌ڵات، كه‌ئه‌میان لای ئه‌مریكییه‌كان شتێكی نه‌خوازراو و نه‌گونجاوه‌. چونكه‌ئه‌مریكا له‌وه‌گه‌یشتووه‌مانه‌وه‌ی شیعه‌ی عیراق به‌مشێوه‌یه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نییه‌.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت:"مانه‌وه‌ی سه‌ربازیمان له‌عیراق بۆ به‌رده‌وامبوونه‌دژی داعش و پابه‌ندبوونمان به‌پاراستنی پەیوەندی عیراقیی- ئه‌مریكی و هاوپه‌یمانه‌كانمانەوە. له‌ئێستا هیچ وه‌فدێك نانێردرێته‌عیراق و گفتوگۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌عێراق ناكه‌ین. به‌ڵكو هه‌ڵوێستی دروستمان به‌هێزبوونمانه‌له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
هه‌روه‌ها له‌رۆژنامه‌ی شیكاگۆ تربیۆن ده‌ریخستووه‌كه‌وه‌فدێكی ناتۆ گه‌یشتۆته‌واشنتۆن بۆ گفتۆگۆكردن ده‌رباره‌ی پته‌وكردنی هێزه‌كانی ناتۆ له‌عیراق، ده‌شێت ئه‌م وه‌فده‌دوای لێدوانه‌رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی رۆژی 8ی جێنیوه‌ری سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ بێت كه‌داوای كرد ناتۆ هێزه‌كانی زیاد بكات له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
یه‌كێك له‌و بێئاگاییانه‌ی به‌شێكی زۆری میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌یه‌كه‌په‌یوه‌ندی عیراق و ئه‌مریكا ته‌نیا له‌په‌یوه‌ندی ئه‌منیدا ده‌بیننه‌وه‌له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندی نێوان هاوبه‌شی دارایی و ئابووری و دیلۆماتییه‌. یه‌تێكچوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌، عێراق زیانی گه‌وره‌ی به‌ره‌كه‌وێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×