بۆچی به‌به‌رده‌وامی خه‌ڵك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئهتهكێتهوه؟
لوقمان غه‌فور
2021-05-01   1143
ساڵی 2009 به سه‌ره‌تای دهستێپێكی ده‌نگی ناڕازیی رێكخراو ده‌ژمێردرێت. ئه‌گه‌رچی پێشتر چه‌نده‌ها خه‌ڵكی رۆشنبیر له نێو حزبه‌كان و به‌تایبه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان-دا هه‌بوو. به‌ڵام نه‌بووبوونه پشكۆ بۆ گیانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان. ئه‌م ده‌نگه ناڕازییه داینه‌مۆیه‌كی پێویست بوو، هیچ سهركردهیهكیش له‌توانا و له غیرهتیدا نه‌بوو جگە لە (نەوشیروان مستەفا) نەبێت، ئه‌وه بكات. ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌ر له دروستبوونی گۆڕان ده‌نگی ناڕازیبوون له ناو حزبه‌كان و به‌تایبه‌تی یه‌كێتی، ده‌كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی پشتگوێخستن و تهریككردن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌یشته راده‌ی ده‌ركردن. گۆڕان توانای ئه‌م ده‌نگانه به‌شێكی له‌ناو ئۆرگانه‌كانیدا كۆكاته‌وه، به‌شێكی زۆریشی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانی به‌دڵ و به گیان و به ده‌نگ له‌گه‌ڵ گۆڕان بوون.
به‌ڵام له دوای ساڵی 2011ه‌وه ورده وه‌رده بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لێی هه‌ڵوه‌ری، له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی زیادبكات. له‌بری ئه‌وه‌ی به‌هێز بێت. به‌ره‌و لاوازی چوو.
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه وابزانین به نه‌مانی ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا گۆڕان به‌ره‌و لاوازبوون چوو. ئه‌مه ئه‌و ساته‌یه كه به‌ئاشكرا گۆڕانه‌كان پێمان ئه‌ڵێن ئێمه‌ش له حزبی كوردی ده‌چین. به‌نه‌مانی سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كه‌م حزبه‌كه ئه‌پوكێته‌وه. له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كێتی راسته. هه‌ڵه‌یه وا بزانین به نه‌مانی مام جه‌لال یه‌كێتی خه‌ڵكی لێبۆته‌وه، چونكه یه‌كێتی له‌سه‌رده‌می مام جه‌لال (گۆڕی پڕ نوور بێت) به ده‌یان هه‌زار كادری به‌توانای لێبۆوه. به‌ڵام ده‌شێت ئه‌م كه‌سه كاریزماییانه، له‌هه‌ندێك ساتدا، رۆڵ بگێڕن بۆ ئه‌وه‌ی گوڕ و تینی نوێ ببه‌خشنه‌وه به به‌ری حزبدا.
هه‌ڵوه‌رین یاخود وازهێنان له گۆڕان بووه و ئه‌شبێت و درێژه‌شی ئه‌بێت. كه‌سانی نێو گۆڕان هۆكاره‌كانی ئه‌م وازهێنانانه ئه‌زانن و دركیشی پێده‌كه‌ن، به‌ڵام ناتوان بیدركێنن و بیڵن و چاره‌سه‌ری بكه‌ن. هۆكاره‌كان ساده‌ن و هه‌موو كه‌سێكی ئاسایی دركی پێده‌كات، به‌شێكی ئه‌مانه‌ن:
1-ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، بزووتنه‌وه‌یه‌ك بوو له یه‌كێتی جیابۆوه، واته له‌و قوتابخانه‌یه بوو كه له شه‌سته‌كانه‌وه له پارتی جیابۆته‌وه. هه‌مان دید و تێڕوانینی هه‌یه بۆ حزبایه‌تی كه یه‌كێتی هه‌یه‌تی. با نمونه‌یه‌كی ساده بێنینه‌وه: به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 25 ساڵه له‌میدیادا كارده‌كه‌م، ئه‌زانم ده‌لاقه گه‌وره‌كه‌ی میدیای یه‌كێتی چییه! بۆیه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌نیوه‌ی رێگا به‌هه‌مان دیده‌وه میدیای به‌رێوه برد. سه‌ره‌تا تاراده‌یه‌ك كه (سایتی سبه‌ی) و رۆژنامه‌ی (رۆژنامه) كه‌وته‌كار زۆر باشتر بوو. له‌دوای 2015، ورده ورده به‌هه‌مان عه‌قڵه‌وه میدیا به‌رێوه برا. ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی میدیای گۆڕان ده‌یویست هاوكار و پشتیوان بێت هه‌ر زوو رێگری خرایه به‌رده‌م. وه‌ك میدیای یه‌كێتی ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی میدیای حزبه‌كه قه‌ڵه‌مێكی باش بوایه له‌ناو كه‌ناڵه‌كان قسه‌یه‌كی خێری له‌سه‌ر نه‌ده‌كرا. بیر لهوهنهكرایهوه ئه‌مانه ببنه داینه‌مۆی میدیاكه‌یان و خه‌ڵكانی ته‌مبه‌ڵ فڕێده‌نه ده‌ره‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كان. بۆیه هێدی هێدی ئه‌م قه‌ڵه‌مانه تۆران و ترازان له بزووتنه‌وه‌كه.
2-كاری رێكخراوه‌یی ئه‌م حزبه هه‌ر وه‌ك یه‌كێتی، مه‌كۆكانی كرد به چایخانه، بووه جێگه‌ی چا خواردنه‌وه و قسه‌كردن و كات كوشتن. هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی من بیستمه‌وه ره‌وانشاد (نه‌وشیروان مسته‌فا) له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی مه‌كۆی شاره‌كان نه‌بووه. به‌ڵام له‌ژێر فشاردا پێیان كرد. بۆیه هه‌ر زوو ئه‌م مهكۆیانه كه له‌گه‌ڵ هه‌ر گرژی و ئاڵۆزییهكدا ده‌سوتێنران و له‌ناوده‌چوو، بێده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر نیشان ده‌دا، جه‌ماوه‌ر پرسیاری ده‌كرد حزبێك نه‌توانێت خۆی بپارێزێت، چۆن ده‌توانێت به‌رگری له جه‌ماوه‌ر بكات.
3-خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مان، بزووتنه‌وه‌كه 25 ئه‌ندامی نارده په‌رله‌مان. هه‌روه‌ها خولی دووه‌م 24 ئه‌ندام. جگه له‌وه‌ی دوو خولی په‌رله‌مانی عیراق چه‌ندین ئه‌ندامی په‌رله‌مان. دوو سێ كه‌س نه‌بێت له‌خزمه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌دا ماوه، ئه‌وه‌ی تری سه‌رقاڵی كاری خۆی و مووچه مۆڵه‌كه‌ی خانه‌نشینی كردووه به بژێوی ژیانی. له‌كاتێكدا نابوایه وابوایه، ده‌بوو ئه‌م كه‌سانه تێكڕا رێكخراوێكیان به‌ناوێكی دیاره‌وه دروستكردایه به‌شێكی زۆری پاره‌كانیان بخستایه‌ته ناو ئه‌و رێكخراوه‌وه بۆ كاری خێرخوازی (دۆنه‌یشن). هه‌ندێك له‌م ئه‌ندامانه سیفه‌تێكی سه‌رسوڕهێنه‌ریان تێدا دروستبوو. له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی خوله‌كانیان خۆیان بێبه‌ری ده‌كرد و به به‌یاننامه‌یه‌ك وایان راده‌گه‌یاند كه وازیان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هێناوه. مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌بوو بۆئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه بۆ مه‌سه‌له‌ی ماددی رویان تێنه‌كات. جه‌ماوه‌ریان تێگه‌یاند ئێمه‌ش هیچ جیاوازیمان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر.
4-كه‌ڵچه‌ری ده‌مپیسی، گێچه‌ڵی سیاسی. یه‌كێك له سیفه‌ته خراپه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی به‌درێژایی مێژووی پشتی پێبه‌ستووه (ده‌مپیسی سیاسی و گێچه‌ڵی سیاسی). بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌بری كه‌می كاته‌وه، زۆر زیادی كرد. كار گه‌یشتبووه ئه‌وه‌ی هه‌رچی ره‌خنه له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بگرێت، ده‌كه‌وته به‌ر نه‌شته‌ری چه‌ند قه‌ڵه‌مێكی كولی ناو فه‌یسبووك. ئه‌م كه‌ڵچه‌ره زۆرێكی دڵگران كرد، له خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌ی گه‌یاند كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هێزی له (ده‌م)یدایه نه‌ك له (كردار)ی‌دا.
5-خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه هه‌ڵه له‌وه گه‌یشتووه ئه‌وه‌ی وازی له بزووتنه‌وه‌كه هێنا، بۆ پاره‌یه و ئه‌بێت به ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان. به‌ڵام زۆریش هه‌ن ئه‌و بزووتنه‌وه‌یان جێهێشتووه و بۆخۆیان له‌ماڵه‌وه