شۆرش تایبەتمەندی وڵاتانی دواکەتوە!
د. عەبدولڕەحمان مەولود
2019-11-28   1611
شۆرش لەوڵاتێکی قەوارەداردا مانای کاولکاریی، توندوتیژیو تێکوپێکدانی کۆمەڵگایە. ئەم کارە تێکدەرانە تەنها لەولاتانی دواکەوتو ستایش دەکرێن. ئەگەرنا کەی مومکنە کاولکاریی، توندوتیژی، تێكوپێکدان، کوشتنو خوێن ڕشتن خێری بۆ کەمەڵگا هەبێت.
بەمێژوی سەدساڵی ڕابردو جیهاند بچۆوە، لە هەر شوێنێك شۆرش کرا بێت، بەهێزی چەك دەسەلات لەکار خرابێت ئەوا جگە لەوەی رووبارێك خوێن ڕاژوە کاریگەری نیگەتیڤی ئەم توندو تیژیەش لەسەر سایکۆلجەیەتی خەلك بۆ چەند نەوە ماەوەتەوە. بەرهەمی شۆریش جگە لەگۆرێنی ستەمکارێك بەیەکی تر هیچتر نەبوە.
چاکردن و گۆرینی کۆمەلکا پرۆسەیەکی یەك ئاراستە نییە تاکو بە شۆرش چاك بکرێت. واتە، بۆ چاکردنی کۆمەلگا تۆ مەرج نییە پێش هەمو شتێك سیستەمی سیاسی بروخێنی ئینجا دەست ببەیت بۆ لایەن جۆرواوجۆرەکانیتری کۆمەلگا.
مەسەلەی چاکردنی کۆمەلگا پرۆسەیەکی دوو ئاراستەیە. واتە، بوونی سیستەمی باش یارمەتیدەرە بۆ گەشەکردنی کۆمەلگا و هەلومەرجی ژیانی باشی خەلك، ئەمە ئاراستە یەکەمە. بەداخەوە، وا پێدەچێت لای ئێمە تەنها بیر لەم ئاراستەیە بکرێتەوە.
ئاراستەی دومەیش ئەوەیە، کە گەشکردن و پێشکەوتنی لایەنەکانیتری ژیان جگە لە سیاسەت کاریگەری هەیە لە سەر دروستکردن و پێگەیاندی سیستەمی سیاسی باش. هەر داهێنان و گەشەکردنێك لە سیکتەرە جیاکانی کۆمەلگا و دەرهێنانیان لە ژێر مۆنۆپۆلی حکومەتدا ، چاکسازی سیاسی زامن دەکات.
ڕوونتر، هەر هەنگاوێکی بەروەپێشی چوونی کۆمەلگا لە هەر سیکتەرێك بێت، پیشەسازی، کارەبا، بازرگانی، سیستەمی بانکی، ڕاگەیاندن، گواستنەوە، خوێندەواری، پەیوەندی و سوشیال میدیا ئەو ئاراستە پێچەوانیە کە کاریگەری دەبێت لەسەر چاکردنی سیستەمی سیاسی.
زەمینەی گەشەکردن و پیشخستنی سیکتەر جیاکانی کۆمەلگا، سەرەرای بوون دەسەلاتی فاسد و دیکتاتۆریش، لە هەمو سەردەمێك هەر هەبوەو هەر هەیە و کەمتریش قوربانی دەوێت بەبەراورد لە گەل هەوالدان بۆ چاکسازی سیاسی. کەچی لای ئێمە لە ڕۆژهەلات، وا پێدەچێت ئەوانەی بیر لە چاکردنی کۆمەلگا دەکەنەوە و گۆرینی کۆمەلگایان کردوە بە پیشە بیر لەم ئاراستەیە نەکەنەوە یان لە گرنگی تێنەگەن بۆ یە هەر خەریکن لەسەرەوە بۆ خوارە کۆمەلگا بگۆرن.
ئەگەر سەرمایەگوزاری بۆ ڕەخساندنی بەشی دوەمی هاوکێشەکە نەکرێت، بۆ ئاراستە پێچەوانەکەش نەکرێت بۆ داهێنان و گەشکردن لە سیکتەر جیاوازەکانی کۆمەلگا نەکرێت، ئەوا ڕوخانی دەسەلات لە سەرەوەدا لە ڕیگەی شۆرش جیاوازیەکی ئەتۆی نییە لەگەل کودەتا و جگە لە نەهامەتی چیتری لێ شین نابیت.
بۆ نموونە، لە ئێستادا ئەگەر بێتو حکومەتی عیراق یان ئێران بروخێن و وە لە جێگای دەسەلاتدارانی ئێستادا مەحەمەدی مەهدیش دابنێن لە مالیکی و عەبادی و نمونەی وەك ئەوان چاکتر نابن. ئەمەش لەبەرئەوەی ئالوگۆرەکە هەر لەسەەروەدا دەبێت. لەئەگەری روخانی ئەو دوو ڕژێمە پێویستە کارکردن لەسەر داهێنان و گەشەکردنی سەکەترە جیاکانی کۆمەلگا بە دوور لە دەستێوەردانی دەولەت وەك تەواوکەری چاکسازی سیاسی سەیر بکرێت.
لە ولاتانی گەشکردو باسێك نییە لە شۆرش. لای ئێمەش لە ڕۆژهەلات ئەو قوربانیانەی بۆ شۆرش دەدرێت و هیچ لێ شین نابێت، ئەگەر نێوەی ئەو توانایانە بخرێتە کار و شوێنی پێویستی خۆی ئەوا چاکسازی لە سیستەمی سیاسی بە پەلەتر و سەقامگیرتر دەبێت و پەنجەی کەسیش خوێنی لێنایەت.
پرۆفسۆری یاریدەدر، زانکۆی لۆریە، واترلو ، کەنەدا.