ناكرێت خوێنده‌واريت هه‌بێت و له‌م مه‌مله‌كه‌ته ژيابيت! به‌نده‌ر فه‌يلى نه‌خوێنيته‌وه, له‌م رۆمانه‌دا دوو چه‌مكى زۆر دژ به‌يه‌ك هه‌يه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت. بۆ سڕينه‌وه‌و له‌ناوبردنى كورد ده‌وڵه‌ت چ كابوس و دۆزه‌خێكى گه‌وره‌و بێ ڕه‌حمه، بۆ پاراستن و مانه‌وه‌و شكۆى كورديش ده‌وڵه‌ت چه‌نده زه‌رورييه... بێ ده‌وڵه‌تى وا ده‌كات به‌نده‌ر فه‌يلى و نه‌ته‌وه‌كه‌ى به‌مجۆره ده‌ردو دۆزه‌خ و عه‌زابه‌دا بڕۆن. به‌ڵام هه‌بونى ده‌وڵه‌تيش له ده‌ستى ئه‌م نه‌ته‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵات خۆى گه‌وره‌ترين كاره‌ساته. له‌م رۆمانه‌دا جينۆسايدو له‌ناوبردنى كورد زۆر رون و زيندوو خراوه‌ته‌ڕوو.
گه‌وره‌ترين وانه‌ى ئه‌م رۆمانه لاى من ئه‌وه‌يه كه شۆڤێنيه‌ت چ كاره‌سات و كابوسێكى گه‌وره‌يه, بۆيه به‌نده‌ر فه‌يلى پێمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كورديش بووه ده‌وڵه‌ت يه‌كه‌م هه‌نگاو ئه‌وه‌يه نه‌هێڵێت تكايه نه‌هێڵێت ده‌وڵه‌ته‌كه شۆڤێنى بێت. ديموكراتيزه‌كردنى سيسته‌م و حوكمڕانى چ ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره‌يه. ئه‌م رۆمانه تۆتاليتاريه‌ت و شۆڤێنيه‌ت رووت ده‌كاته‌وه‌و هيچ ده‌مامێكى پێوه ناهێڵێت. پێمان ده‌ڵێت كاتێك ده‌سه‌ڵات ده‌بێته كابوس چ دۆزه‌خێك بۆ مرۆڤ و ئازادى و كه‌رامه‌ت دروست ده‌كات.
به‌ختيار عه‌لى له‌م رۆمانه زۆر ورد‌و دروست قسه له‌سه‌ر جينۆسايدى كوردانى فه‌يلى ده‌كات و شوناسێكى ته‌واوى كوردستانيان پێ ده‌دات. بۆ نمونه له‌ناو ڕۆمانه‌كه‌دا به‌ختيار ده‌نوسێت: به‌عس له‌به‌ر چوار هۆكار دژى فه‌يليه‌كانه‌و له‌ناويان ده‌بات و كۆچيان پێ ده‌كات بۆ ئێران: شيعه‌بوون، كوردبوون، دژه به‌عسى بوون، خاوه‌ن و ده‌سه‌ڵاتدارى ئابورى و بازاڕى به‌غدادو عێراق. له‌به‌رئه‌وه‌ى فه‌يليه‌كان زۆر زيره‌كانه ده‌ستيان به‌سه‌ر بازاڕ‌و ئابورى به‌غداددا گرتووه بۆيه به‌عس تۆقيوه. ئه‌ها شۆڤێنيه‌ت سه‌ربارى ئه‌م هه‌موو دڕنده‌ييه چه‌نده‌ش ترسنۆكه به‌رامبه‌ر ئيراده‌ى گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و هه‌ر گروپێك!. فه‌يليه‌كان خۆيان باوه‌ڕ ناكه‌م بتوانن وه‌ك به‌ختيار عه‌لى باسى ده‌ردى خۆيان بكه‌ن.
ئه‌م ڕۆمانه شاكارێكه‌و شايسته‌ى چه‌ندين جار خوێندنه‌وه‌يه. تكايه هه‌رچى زووه بۆ زمانى عه‌ره‌بى وفارسى وه‌ربگێڕدرێت گرنگه.
به‌نده‌رفه‌يلى چيرۆكى هه‌مومانه له‌ناو ئه‌م دۆزه‌خه‌دا به‌ڵام به جۆر‌و شوێن و كات و سات و روداوى جياواز جياواز. چونكه شۆڤێنيه‌ت كوێر‌و دڕنده‌ى كردووين. به‌ڵام پێشمان ده‌ڵێت هه‌تا كوردپه‌روه‌رو توند‌و پێداگيرنه‌بين له‌سه‌ر شوناسى كوردبون وده‌وڵه‌ت و كيانى خۆمان ئه‌وا هه‌موو كوردێك هه‌مان چاره‌نوسى ديل و ژورى تاريك و سڕينه‌وه‌ى وه‌ك به‌نده‌ر فه‌يلى ده‌بێت.
به‌ختيار عه‌لى رۆمانێكى كوردپه‌روه‌رانه‌ى نوسيوه به‌ڵام به ناوه‌ڕۆكى مرۆڤانه‌ى دژه شۆڤێنى.