ئەم پەیامە هەر نەگەیشت؟

عەزیز ڕەئوف
  2021-01-06     1015
کەی پەیامەکەتان پێ دەگا کە پارلەمان جگە لەبارەگایەکی بێکەڵکی حزبی دەسەڵات زیاتر هیچی تر نیە؟ ئەمە جاری یەکەم نیە پارلەمان دەبێتە شوێنی وەشاندنی مشتەکۆڵەی مەخلوقگەلێک کە حزب بەبێدەنگی بۆ ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆی هەڵگرتوون. 

کە دەرگای پارلەمان داخرا، کە پارلەمانتار حەسیرمەیدان کرا، مەسجێک بوو بەخەڵکی کوردستانیان وت پارلەمان هەموو شتێکە پارلەمان نەبێ بەڵام هێزەکانی بەناو ئۆپۆزسیۆن سەرگەرمی درۆی چاکسازی و پاکێج بوون، چونکە مۆدێلی تری کاری سیاسییان نەدەزانی جگە لە دەنگەدەنگی بێکەڵکی ناو پارلەمان. 

جوڵەی بێسودو قیژەقیژو جنێودان کۆمەک بەکەس ناکات‌و شەقامێک هەیە دەمێکە ئەم چەلەحانێیەی جێهێشتووە و متمانەی بەجوڵەو دەنگەدەنگی ناو پارلەمان نەماوە.

پەیامەکە دەمێکە گەیشتووە، نە دەسەڵات دەسبەرداری گەندەڵی و قۆرخکاری دەبێت و نەهێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات دەسبەرداری دەنگەدەنگی ناو بینایەک دەبن کە دەمێکە لە پارلەمان کەوتووە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×