مرۆڤی کوردو خەباتی دوێنێ و کاری ئەمڕۆ

سەعید مەموزینی
  2025-03-17     177

کاتی سەیری مرۆڤی کورد دەکەین لە بواری  (مرۆڤ و کات و شوێن) ھیچی لە پێش چاو ناگیرێت، ھەرخۆی ناسینی ئینسانێک لە کارە سەختەکانە بەتایبەت لە ناو چوار چیوەی  کاری سیاسی، بەر لە سەرکەوتن ھەموومان شۆڕشگێڕ بووین و جیاوازی کەمتر لە نێوانمان دەبینرا، بۆیە ئەمڕۆ   ھەموو کوردێک سیاسییبەو تەنیا سیاسیەکانی کورد بازرگانی دەکەن، کە لە گەل گیانی شۆڕشگێڕی گونجاو نییە، چونکە بازرگانی پێویستە لە لایەن حکومەت و بازرگانانی نیشتیمانی بیکەن  و داھاتەکەش نیستیمانییەو بۆ خەزینەی حکومەت بڕوات و حکومەتیش بۆ وڵات سەرفی بکات.نەک حکومەت و بازرگان ببنە یەک و سوودەکەش بچێتە گیرفانی  ژمارەیەک  بەرپرسان و ژمارەیەک خەڵکی دەگمەن، ئەوە چیایەک لە سامان بۆ شەخس و دۆڵێکی قووڵی ھەژاری دروستدەکات و چینی ھەژار بە زەقی دیار دەبێت، کۆشک و تەڵاری بەرز دەبینرێت کە ھەژاران ناتوانن تێیدا نیشتەجێبن، تەنھا ھەژاران دەتوانن بە تەنیشت ئەو کۆشک و تەڵارە بەرزانە دەرباز بن کە ھی ژمارەیەک بەرپرس و خەڵکێکی دەگمەنە، ئەوانە ناویان لێنانرێت پێشکەوتن، پێشکەوتن لە زانست و پیشە سازی گرنگە نەک باڵە خانە بەرزەکان، ئەمڕۆ کورە ھەژارەکانیش بە دەگمەن توانای خوێندنیا ھەیە لە زانکۆکان.
لە دوای سەرھەڵدان خەڵکانێک خۆیان و چیاو چەک وپێلاوی چۆپڵێسیان لە بیر کرد، ئەو ماڵانەیان لە بیر کرد کە دەرگای ماڵی خۆیان بۆیان ئاواڵە دەکرد ھەروەھا ھاوکاریی پەنابەرە قارەمانەکانی ئێرانیان لە بیر کرد، مەرگیان قەبولدەکرد، سەریان لەبەر رژێمی بەعس شۆڕ نەدەکرد بیست ساڵ ئاوارەییان تەحەمولکرد، ، تەنانەت بەرپرسانی ئەمڕۆ ھاوڕێی نزیکی خۆشیان لە بیر کردووە، ئەوە جێگەی رەخنەو شرۆڤەی زانستییە.
ئەوانەی ستەم بکەن رۆژێک دێت ستەمیان لێدەکرێتەوە، ئەوانەی خەڵکی تێکۆشەری  دوێنێ فەرامۆش دەکەن فەرامۆش دەکرێن، بۆ نموونە لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران  لەساڵی ١٩٧٩،ژمارەیەک ساواکی لە سێدارەدران، وێنەی لە سێدارە دراوان لە رۆژنامەی کەیھان و ئیتیڵاعات و میدیاکانی دیکە بڵاو دەکرایەوە لەسەر تەرمیان نووسرابوو، دوێنێ خەڵکت دەکوشت ئەمڕۆ خۆت کوژرای، ھەر چەندە من لەگەل کوشتنی پێشکەیەکبش نیم، بەڵام شۆڕش و روخانەکان پێویستە ببێتە وانەو عیبرەت، ئەو حکومەتە بە خوێنێ ئێمە دروست بوو، لە ھەموو قۆناغەکانیش بە گیان و ماڵ بەرگریمان لێیکرد، بەرگریمان لێکرد، بەر لەسەرھەڵدان و کاتی شەڕی تیرۆرستانی قاعیدەو داعشیش، بەڵام پێویستە رەخنەی ئاوا کەر  بگرین.
رەوشی دارایی خەڵک لەبەر درەنگ ناردنی موچە زۆر خراپە، پێویستە ئاوڕێک لەو خەڵکە ھەژارە بدرێتەوە کە زۆرینەی خەڵکن و داواکاریی خەڵکیش زۆر سادەو سەرەتاییە، ئەویش یەکەم شت داوای موچەی مانگانە دەکات لە کاتی خۆیدا.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×