شۆڕش ئەگەر لە ھزرەوە روونەدات نابێتە شۆڕش، چونکە شۆڕشگێڕ شتێکی نوێتر لەوەی پێشە خۆیان دێنن و رەدی پێشە خۆیان دەکەن، ھەر بتەمای شۆڕش نوێبوونەوەیە، ناکرێت بە فکری کۆن شۆڕش بکرێت، چۆن تاریک پەرستان رووناکی بڵاو دەکەنەوە، ئێمە لە وڵاتی ترشی وتاڵی نەھامەتییەکاندا دەژیین،کورد رۆژێکی خۆش و سەدی ناخۆشی دیوەو دەبینێت، زۆرجار کەسانێکی بە فریاد رەس زانیوە بەڵام وا دەرنەچووە، چونکە شۆڕش ھەندێ بنەمای خۆی ھەیەو ئەو بنەمایانەش لە نوێبوونەوە دان، بێی بنەمایەکی فکری نوێ ناکرێت ھیچ بزاڤێک بە شۆڕش ناو ببەین.
ئەو بزاڤانای لە کوردستان سەریان ھەڵدا زۆرینە کاردانەوە بوون، بەرامبەر بە ستەم بەڵام گۆڕینی ستەمێک بوو بە ستەمکارێکی دیکە، شۆڕشی راستەقینە گۆڕینی چارە نووسی خەڵکە لە رەوشیێکی خراپ بەرەو رەوشێکی باشتر،ئەگەر بژێوی ژیانی خەڵک باشتر نەبوو، ناکرێت ناوی بنێین شۆڕش، واتە نوێبوونەی تێدا نەبوو.
ھەندێ بەرپرسی کورد لە ھەرێمی کوردستان دەڵێن: ئێمە شۆڕشمان بۆ موچە نەکردووە، راستدەکەن چونکە ئەوان پێویستیان بە موچە نییە و داھاتی زۆری ناشەرعی پێیاندەگات پەکیان بە موچە نێیە، واتەتێر ئاگای لە برسی نییە، بەڵام خەڵک موچەی گەرەکەو بێ موچەیی کەرامەتی خەڵک دەخاتە مەترسییەوە.
راستە شۆڕشی راستە بە فکر دەکرێت بەڵام پێویستە بە زمانێکی سادە بۆ خەڵک باس بکرێت، و دەبێت نوێبێت، ئەگەر لە منداڵدانی کۆنیش دەرکەوتبن، ھەروەھا ژیانی رۆژانەی خەڵک کێشە کۆمەڵایەتییەکانیش لەپێش چاو بگێرێت، چونکە ئەگەر شۆڕشێک رەوشی ژیانی خەڵک خۆشتر نەکات ناکرێت بڵێین شۆڕشکراوە، بەڵکو خەڵک لە خشتە براون، خەڵکیش بێ ئاگا نییەو دەزانێت.