فەلسەفەی بیری نەتەوەیی کوردی

سەعید مەموزینی
  2025-03-05     135

کەسایەتی شۆڕشگێڕ١
------------
کەس بە سانایی بە ئاستی کەسایەتی شۆڕشگێڕ ناگات، ئاستێکە  بوێری و قوربانیدانی بێسنوورو لەخۆ بوردوویی وبەخشندەیی پێوە دیارە خەڵک ئەو گەواھییەی بۆ دەدەن نەک خۆی گەواھی ئەو پڵەیە بۆ خۆی دەدات، ھەندێک کەس کەسایەتی نین و نابنە کەسایەتی تا لەسەر کورسین خۆیان بە کورسییەکەوە دەگرن، ھەست دەکەن کورسی بەرزیان دەکاتەوە، چونکە خۆی وکەسایەتی خۆیان لە کورسی دەبینن، لە کورسی جیایان بکەیتەوە گیان دەدەن، ئەوانە تەنیا کورسییان پێویستە ئەگەر کورسیی بەردەرگای ئاودەستێکیش بێت گرنگ کورسییە، لەسەری  دادەنیشن، ئەوانە  عاشقی کورسین نەک کار.
لە بەرامبەردا کەسایەتی دیکە ھەیە، کاتێ دەڕواتە سەر کورسییەک  کورسییەکە گەورە دەکات، چونکە  نرخ لە خاوەنی کورسییە نەک خودی کورسی، کورسیی کەس گەورە ناکات، کاتێ کەسایەتی ئەرێنی لەسەر کورسیش ھاتە خوارەوە ئەوە ھەر خۆی گەورەیە، کاتێ لەسەر کورسییە خزمەت دەکات، کاتێ رۆیشتە ماڵەوەش ھەر خزمەت دەکات، گرنگ خزمەت دەکات، چونکە پیاوی مێژووی نەتوەکەی و ئیسنانییەتە، عاشقی کارو خزمەتە، خزمەتیش لە ھەموو شوێن دەکرێت.
کەسایەتی شۆڕشگێڕ بۆ خۆشبەختی خەڵکەکەی خەبات دەکات، بەر لە سەرکەوتن و دوای سەرکەوتن، فێڵکار نییەو دروستکارەو کاتێ بەڵێن بدات، جێبەجێی دەکات.
کەسایەتی ترسنۆک و   لەرزۆک و نەرێنی لە سەر کورسیش ھەر مردوون کاتێ لەسەر کورسیش لادران ھەر مردوون، ئەوانە ساخ نابنەوە، چونکە بە مروویی لە دایک دەبن، لە ناو گەلی کوردیش کەسایەتی ئەرێنی دەگمەنن و خەڵکی نەرێنی زۆرن، چونکە پەروەردەی مرۆڤ لە باشوری کوردستان لاوازەو کاری لەسەر ناکرێت.
ھەروەھا  لە ھەرێمی کوردستان لە کاتی دانانی بەرپرسێک زۆرجار  کەسی بەھێزبۆ کاری باش ھەڵنابژیردرێت  بەڵکو بە میزاجی کەسێک یان کەسانێکە کە خۆیان لاوازن کەسی لاوازیان پێویستە نەک زاناو بەتوانا، چونکە ئەوان پێویستە بە وە ھەیە کوێڵەوار گوێڕایەڵبێت و لاوازو بێ رابڕدوو.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×