شەڕ جۆرێکە لە سیاسەت کە خوێن رێژی تێدایەو سیاسەتیش جۆرێکی دیکەی شەڕە کە پێشگیری لە خوێن رێژی دەکرێت من ھەمیشە لە گەل ئاشتیم و کوردیش بە ئاشتی بە ئامانجەکانی دەگات، بەڵام ھەرگیز لەگەل خۆبە دەستەوەدانی کورد نیم، بەڵی ئاشتیم گەرەکە بەڵام بوونی خۆمیش گەرەکە.
پەیامی سەرۆک عەبدوڵا ئۆج ئاڵان کە لە رۆژی پێشنجشەممەی ٢٧/٢/٢٠٢٥ لە لایەن ئەحمەد تورک بە زمانی کوردی وپەروین بوڵدان بە زمانی تورکی خوێندرایەوە، پەیامێکی کوتوپڕ نەبوو، بەڵام داوای دوو شتی لە PKK کرد:
١- دانانی چەک.
٢-ھەڵوەشاندنەوەی PKK.
لە راستیدا پەیامەکەی ئۆج ئاڵان پەیامێکی لاستیکییە دەکرێت PKK گوێ بە پەیامەکەی ئۆج ئاڵان بدات، دەکرێت گوێڕایەڵیش نەبێت، ئەگەر پارتی کرێکارانی کوردستان گوێ بە ئۆج ئاڵان بدات ئەوە پرۆسەکە فراوان دەبێت ھەر لەو دە دەقیقە وتارەکەی ئۆج ئاڵان قەتیس نابێت، بەڵکو پرۆسەیەکی درێژ خایەنە لە مێژەکاری بۆ دەکرێت و ماوەیەکی درێژتر کاری پێویستە، بۆ زەمینە سازی ئاشتی.
لە وانەیە ژمارەیەک لە ئەندامانی PKK گوێ بە ئۆج ئاڵان بدەن و ژمارەیەکیش گوێ بە ئۆج ئاڵان نەدەن چونکە بە پێی زانستی سیاسی گوێ بە سەرکردەی زیندانی کراو نادرێت، ئەوە لەوانەیە ئەو پارتە ببێتە چەند پارچەو جیا بوونەوە دروستبێت،وەکوو تورکەکانی ناو ئەو پارتەو کوردەکانی ناو ئەو پارتەو رێکخستنی ئوروپای ئەو پارتە،و کادیرەکانی زیندانیکراوی PKK چونکە چەند رۆژ پێش قائانی سەردانی قەندیلی کردووە سەرکردەکانی PKKی لە قەندیل دیوە، یانی ئەوە گەمەیەکی زۆر لە مەیدانی سیاسەتی کوردی دێنتە پێشەوە، پەیوەندی بە بەرژەوەندی ھەرچوار پارچەی کوردستان و وڵاتی دەورووبەریش ھەیە.
لە لایەکی دیکەوە ئەو پەیامە زۆر روون نییە،چۆن چەک دابنێن و چۆن PKK ھەڵبوەشێننەوە.
ئەگەر پارتی کرێکارانی کوردستان گوێ بە ئۆج ئاڵان نەدەن ھەمدیسان PKK دەبێتە چەند لقێکی جیا چونکە خەڵکانێک ھەن لە ناو PKK دەروێش عەبدوڵا ئۆج ئاڵانن، ئیتر بێ چۆن و چرا گوێڕایەڵی فەرمانی ئۆج ئاڵان دەبن.
ئەگەریش سەرکردەکانی قەندیل داوا بکەن تا ئۆج ئاڵان نەبینین بڕیار نادەین، ئەوەش باروودۆخێکی دیکە دێنیتە پێشەوە.
ئەوە لە یەکەمین ھەنگاو لەوەڵامی پەیامەکەی ئۆج ئاڵان PKK بڕیاری ئاگربەستی دا کارێکی زۆر رەوایە ئیتر دەبێت حکومەتی تورکیاش چەند ھەنگاوێک بۆ کورد بێتە پێشەوە، ئەگەر ئەوە کراو ئۆج ئاڵان دوای ٢٦ ساڵ ئازاد کراو لە دەروەی زیندان ئۆج ئاڵان بڕیار بدات بێگومان پرۆسەی ئاشتی بەرەو پێشەوەدەڕوات.