رۆژگارێکی سەیرە ،جاران ھەموو شتەکان رۆحێکی میھرەبانی و خۆشەویستی مرۆڤ و بەھای مرۆڤایەتی و وەفا بوو، پڕ بوو لە عەشقی نیشتیمان، ئێستا بەھا کان کراون بە جەستەیەکی مردووی بەرژەوەندییە تایبەیتە نەرجسییەکان . تەنانەت ھاورێیەتی و خۆشەویستی و شکۆی مرۆڤایەتیش.
ھاوڕێ ، ئێستا رۆژە رەشەکانت لە یاد کردوە ،نەڕاو بۆچونەکانی ئەوسا دەناسیتەوە ، نە ئەو زەمەن و نە ئەو لەیەکتر گەیشتنەی کە داڵدەت بوون ، ئەو دەمانە تۆ ھەموو لاپەرەی نھێنییەکانت بەو دەسپارد، تاڵی ئاڵۆزی کێشەکانت، رووبە رووی ئەو دەکردەوە،ئەویش گرێکانی بۆ واڵا دەکردیتەوە.
دنیایەکی سەیرە ھاورێکەی جاران ، ئەمە ناونیشانی چ دابڕانێکە،لەم تەمەنە کورتەدا دەیخوێنینەوە ،ھەموو یادەوەری شەو ورۆژ و ساڵەکان کاڵ دەبنەوە دەمرن ،نەلێ ی تێدەگەین ،نەلێمان تێ دەگەن.
ئێستا ، جارانی زوو دنیایەکی غەریبە لات ،نە تەمەنی جوامێری دەناسیتەوە، نە ھەڵوێستەکانی جاران .
ئەمە یاسای سروشتی سەردەمی نوێی جیھانگیرییە، دوای چەندان ساڵ دابران و گەڕانەوە یادەوەرییەکان ، لە دامێنی رێکەوتێکی چاوەڕوان نەکراودا، بە تەنیشت ھاوڕێکەی جارانتا تێدەپەریت ،بەقوڵی لێی دەڕوانیت، نەسڵاوی گەرمی جارانی لێ دەکەیت ، نە ھەواڵی تەمەنی پر لە حەسرەتی مەرگەساتەکانی لێ دەپرسێ، تۆئێستا کەسێکی تریت، ئەویش مرۆڤێکی نامۆ بە تۆ.
ئێستا تۆ نە چاوە کاڵەکانی ھاورێکەت ، نە بیرەوەرییەکان، نەھەناسەی گوندە سوتماکەکان، نە باڵای چیاکان، نە گوڵی وەریوی وەفا دەناسیتەوە.
ئیستا تۆ کەسێکی تریت وئەویش غەریب بە تۆ ، لای تۆ دیمەنەکان کاڵ بونەتەوە، یادەوەرییەکان وردو خاش کراون، ئەویش ھەر مرۆڤە سادەکەی جاران ی چیاوئەوساو ئێستای گەڕەک و شارەکەتە؟!