دوای راپەڕینی بەھاری ١٩٩١ ، خەڵک حیزبەکانی کوردستان یان ، بە ئەلتەرناتیڤ دەزانی ، دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێم ، دڵیان بەم دامەزراوە دیمکراسی یە خۆش بوو، پەرلەمان یاساکانی نیشتمان دەداڕێژێ و بە پەرۆشەو ە چاودێریی ھەموو دام و دەزگاکانی بەڕیوەبردنی ھەرێم دەکەن .
کورد پێش راپەرین ودوای راپەرین و دوای گۆڕانکاری ٩/ ٤/ ٢٠٠٣ و نەمانی دەسەڵاتی سەدام ، لە حکومەتی کاتی عێراق و لە ٣٠/ ١/ ٢٠٠٥ لە ناو ئەنجومەنی نیشتیمانی عێراق ، رۆڵی لە بڕیاری ستراتیژیی ، ناو ھاوکێشە سیاسییەکانی ناوەوە ودەرەوەی عێراق ، لە پێگە و پایەی پارسەنگی ھێزدا بوو .
دوای سەرھەڵدانی داعش و جینۆساید کردنی شەنگال،تێکشکانی داعش،پێشمەرگە وەک ناوێکی دیار ، لە دنیادا بووبە ھێمای بەھای شکۆی بەرگری لەنیشتیمان ومرۆڤ و مرۆڤایەتی .
دوای پەلە پەلی وشپرزەیی ریفراندۆمەکەی ٢٠١٧ ،ھەموو ھاوکێشەسیاسییەکانی پێگەی کوردی لە کوردستان وعێراق و دەرەوە دا لا سەنگ کرد .
تراژیدیای ھەڵگیرسانی شەڕ ، بە ھۆی ھەڵەی بڕیاری مەزاجی سەرکردایەتی سیاسیی کورد، پێشمەرگەی لە سەنگەرەکانی بەرگریی ھەڵکەند ،حەشدی شەعبی گەیشتنە ھەموو شوێنە ستراتیجییەکان .
کورد لە دوزخورماتوو کۆمەڵ کوژ کرا ، کوردەکانی کەرکوک رەویان کرد ، کەرکوک داگیر کرا .
سەرکردایەتی سیاسی کورد ، نەک دانیان بە ھەڵە کانی خۆیان دا نەنا وە، لە پارسەنگی دەسەڵاتەوە، ھاتنە سەر خاڵی ھیچ ؟ بە پێچەوانە وە ، خۆیان کرد بە پاڵەوانی ئەفسانەو بەخەیاڵی دۆکیشۆتانەیان ، ئەو ھەموو ھەڵەو یەکتریی سڕینەوەو نوشستی و تێک شکانەکانیان ، بە سەرکەوتن بۆ ئێستاو بۆ مێژووداناوە .
حزبەکان لە میدیاکانیانەوە بەشێوەیەکی چەواشە کاری ، یەکتریان تاوانبار کرد، وەک ھیچ ھەڵەیەکیان نەکردبێ ،خوێنی شەھیدانی نیشتمان وئەنفال وکیمیابارانی ھەڵەبجە یان ،لە چەند رۆژێکدا بە ھەدەردا .
بۆ سەرکردە سیاسییەکانی کورد ، ھە موو یڕیارەکانیان قبوڵ نەکردنێکی موتڵەقی پڕ لە غروریییە، بریارەکانیان پرە لە رق و کینە و توندوتیژیی و سیناریۆ ؟ ، خاوەنی ناسنامەی وتاری نەتەوەیی نین ؟ ، تا سەر ئێسقان دژایەتی یەکتری دەکەن و یەکتریی دەسرنەوە ،؟ بەم لیکترازانانەیان ، دەبێت رۆڵیان لە ھەڕیم و لە بەغدادی پایئتەخت چی بێت ؟
سەرکردایەتی سیاسیی کورد ، لە سیناریۆیەکانیاندا خۆیان بەفریادرەسی دامەزراندنی دەوڵەتی کورد دەزانن، لە کاتی ھەڵەو تێکشکانیاندا، خۆیان بە عێراقچییەکی عەیارە ٢٤ ی کۆکتێلی شیعەو سونە دادەنێن .
خۆیان بە کەسێتیەکی شاز و باڵا دەزان ، ھیچ بڕیارێکیان ھەڵە نی یە ، بەرنامەو نەخشەی چەق بەستووکانیان ، بە ناوی کوردەوە ، ھەمووی لە بەرژەوەندی خۆیان و خانەوادەو بنەماڵەو حیزبەکانیان دایە .
پەرلەمانتارانی کورد ، لە ناو ھۆڵی پەرلەمانی بەغداد ، دوو ھێڵی تەریبی سارد و گەرمن بوون ، بە تەنگ دواکاریەکانی خەڵکەوە نەبوون ، رێزی خۆیان ودواکانی خەڵکیان ناگرت ، بەو شێوە نابە جێ و نەشیاوە ، دژایەتی یەکتریییان دەکرد ، بۆ کورسی یەکتریان دەسڕییەوە ، لیستی نەتەوەکانی تری عێراق ، ئیتر چۆن رێزی پەرلەمانتارانی کوردو دواکانیان بگرن ،
چۆن ئەوان دەنگ بە مادەی تایبەتی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی کورد بدەن ، پەرلەمانتارانی کورد ، لە ناو عەقڵی چەق بەستووی بنەماڵەیی و خێڵەکی و حیزبایەتی دا ، خاوەنی وتاریی نەتەوەیی نین .
پەرلەمانتارانی نەتەوەکانی تری عیراق ، لەناو ھۆڵی پەرلەمانی عێراق ،ئەو ھەقیقەتە تاڵەیان بۆ پەرلەمانتارانی کورد خستە روو :
( پەرلەماناانی حزبی کورد ، بەم ھەڵویستە نزم و لاواززنەیان ، نوێنەری کورسی حزب بوون ، نەک دوا رەواکانی کورد )