ساڵانه و له‌رۆژى ڤالانتایندا، به‌شێكى زۆرى دوكانى گوڵ فرۆشان و په‌یج و ته‌نانه‌ت كه‌ناڵه (خۆ پێ گرنگه‌كان) هه‌موو فۆكسێكیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌راجكردن و مه‌زاده‌یه كه هه‌ندێك كوڕه به‌رپرسى ئه‌م وڵاته به‌پاره‌ى گشتى، ئۆتۆمبیلى گران به‌هاو پاره‌ى زۆر ده‌كه‌نه دیارى بۆ عه‌شیقه‌كانیان، ئیتر ئه‌مه بۆته مۆد، تایتڵى په‌یج و میدیاكان ئه‌وه‌یه (فڵان ئۆتۆمبیل، ئه‌وه‌نده هه‌زار دۆلار، ئه‌وه‌نده ملیۆن دۆلار) له‌لایه‌ن ئه‌م سوارچاكه‌وه كراوه‌ته دیارى مه‌عشوقه‌كه‌ى، به‌شێكى زۆرى ئه‌و قسانه‌ى ماركیتینگ و ریكلامى هه‌ندێك له‌و فرۆشیارانه‌یه بۆ بازاڕسازى خۆیان،هه‌روه‌ك درێّژكراوه‌ى ئه‌و كلتورى به‌كاڵاكردنى ژنان و ئافره‌تانه، كه كچه مۆدیڵ و به‌ناو شاجوان و نمایشكاره‌كان هێنایانه كوردستان. هه‌ر چۆنێك بێت، ئه‌و جۆره له‌هه‌راجكردنى هه‌ست و سۆزى كچان و ژنان و ئافره‌تانى ئه‌م وڵاته، مایه‌ى بێرێزیكردنه، نه‌ده‌بوایه وابه‌ئاسانى به‌سه‌ر (عه‌مالیقه‌كان)ى میدیادا تێبپه‌ڕێت و مایكیان بۆ رابگرن و بیكه‌نه مانشێت، داخى گرانم هه‌ندێك چالاكوانى ئه‌و ده‌یان رێكخراوه‌ى ژنان و ئافره‌تان و خوشكان و خانمان و كچان و هتدیش لایكیان بۆكردووه، وه‌لێ، له‌م فه‌وزاو بێ سه‌روبه‌ره‌ییه‌ى ئێستاى به‌ناو میدیاى كوردیدا هه‌موو شتێك ئاساییه گوڵم.