ڕۆژنامەنووسێکی سویدی-کورد
هاودەنگی نێونەتەوەی پێویستە بۆ ڕاگرتنی ئەم کارە
لە مڕۆدا کە بانگەشەی مافەکانی مرۆڤایەتیوو دادپەروەری دەکەین ،لەهەمان کاتدا چەندین کارەسات لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕوودەدات. بۆردومانی دڕندانەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بەنداوی تیشرین ڕووداوێکی هەنوکەو کوتوپڕنییە بەڵکە – بەشێکە لە وپلانەی سڕینەوەی ناسنامەی کورد. لە سەردەمی دەسەڵاتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیادا، کورد بە شێوەیەکی سیستماتیک لەجیهان گۆشەگیر کراوە، بە ئامانجی لەناوبردنی کیانوبوونی. کاتی ئەوەهاتوە ڕێچکەی ئەم ێدەنگییە بشکێنرێت دژی ئەم ستەمکارییە
کورد لە مێژە لەبەرخوردانو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی جیهانیدا پێشەنگن وە لەبەرەکانی پێشەوەدان، لە جەنگ دژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش). قوربانییەکی زۆردراوە بەخۆێن نەک هەر بۆ بەرگری لە ئازادی خۆیان بەڵکو بۆ نەهێشتنی هێزئ کۆنەپەریستو سەقامگیری ئارامی تەواوی ناوچەکە تێکۆشاوە .بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە چارەنووسسازەکان.ئەم هێزو بەرخوردانە تائێستالەهاوکێشە سیاسیەکانی جیهان ولە گوتارە سیاسیە نێودەوڵەتیدا مامەڵەیان بەوشێوە کاریگەرییەی لەگەڵ نەکراوە. هەڵبژاردنی ئەم بێدەنگییە ، نەک شەرمەزارییەکی ئەخلاقییە، بەڵکوخیانەتکردنە لە هەموو ئەو بەهایانە کە دادپەروەری و ئازادی لەسەری وەستاوە.
هاوڵاتیانی سیڤیلو بێ تاوان دەکرینەئامانج
بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا تەنیا ئامانجە سەربازییەکان ناپێکێت؛ بەڵکو خەڵکی بێ تاوانو سڤیلیش دەپێکێت ، نموونەیەکی بەرجەستەی دڵتەزێنی تایبەت ئەو کچە سێ ساڵەیە کە بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە بە سەختی بریندار بووە و قاچەکانی پەڕێنراون. ئەم کارەساتە ناهەموارە ژیانی زۆر کەسانی بێتاوانی خستوۆتە مەترسییوە، کارەساتە کاتێک منداڵو خەڵکی بێتاوان دەبینین کە لەژێر هەڕەشەو ترسی بەردەوامدا دەژین ، دەبێت لە خۆمان بپرسین: تا کەی ڕێگە بەم کارە بدرێ؟
ستەمێکی سیستماتیکی
بۆردومانەکانی تورکیا ستراتیژێکی سەربازیی هەڕەمەکی نییە؛ بەشێکن لە پلانێکی گەورەتر بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کورد. ترسی گەورەی ئەردۆغان لە کورد وەک مەترسییەکی ئەمنی هەموکات بەهانەیەک دروست دەکات کە مافی ڕەوایەتی بونیان ڕەتبکاتەوەو بە توندوتیژی و شەڕانگێزی بەرەنگاری گشت بزوتنەوەیەکی کوردی بکات.ئەم تاکتیکە نەک تەنها ئامانجی نەهێشتنی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیە، بەڵکو هەۆڵێکەبۆ بێدەنگکردنی گەلێکو مافەکانی چارەنوسی خۆسەریان لێ زەوت دەکات
مافی سەربەخۆبونی ۆڵاتێک
کورد مافی خۆیەتی لە وڵاتی خۆیدا جیوپۆڵتێکی خۆی– وەک کوردستان ۆڵاتێکی سەبەخو پێکبێنێت کە بتوانێت بە ئازادی بژی و زمانو کولتووری خۆی بپارێزێت ، بە زمانی خۆی قسە بکات بەبێ ترس. داننان بەم مافە تەنیا بابەتی جوگرافیا نییە؛بەڵکو بابەتی ڕێزگرتن لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤو دیمۆگرافایایەتی. چاوپۆشیکردن لە بەرخوردانی کورد بۆ سەربەخۆیی، یەکێکەلە قەیرانە مرۆییەکانی سەردەم.
بێدەنگی لەئاستی گشت تاوانەکانی ئەردۆگان
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دێنێتە بەرپرسیار، ساڵانێکە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەڵوێستێکی پاسیڤو بێدەنگیان هەڵبژاردوە لەبەرامبەر گشت تاوانەکانی ئەردۆغان .کاتی ئەوە هاتوە بەرژەوندی مییلەتێکی بەشخوراو لە ئاستی ئەم بەرژەوەندییە جیۆپۆلەتیکییە کورتخایەنەکانانەدا لەتای تەرازوبدرێ ، ساڵرهایەسەرکردەکانی جیهان پشتیان لە خەڵکێکی ستەم دیدە کردوە . ئەم بێکردەوەیە تەنی شکستێکی سیاسی نییە بەتنها بەڵکو قەیرانێکی کردەوەی ئەخلاقییە. ناتوانین ڕێگە بدەین دەسەڵاتێک بە شێوەیەکی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات، هەرئاوا بەبێ سزاو لێپرسینەوە بەردەوام بێت .
هاوپشتیو مرۆڤایەتی
پاريزگاری لەمافەکانی کورددا تەنها بەرخوردانی چارەنوس نییە بۆ گەلێک – بەڵکو یەکێکە لە ئاگیندای مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری . هێرشو بۆردومانەکانی ئەردۆغان هێرشە بۆ سەر خودی بناغەی مرۆڤایەتی. جیهان دەبێت ئەرکێکی هەستیاری مرۆیی هەیێت بەرامبەرئەم تاوانانە، هەروەها ئێمەش وەک هاووڵاتییەک بەرپرسیارێتی فشارخستنە سەر سەرکردەکانمان لەسەر شانە. بێدەنگی هەڵبژاردن وەک هاوبەشی تاوان زیاتر هیچی تر نییە.
بۆردومانکردنی بەنداوی تیشرین دەبێت ڕاگیری !ئەم بانگەوازە تەنها لەپێناوی مافی کورددا نییە بەڵکەپاراستنی ئارامیو و ئاسایشی گشتی ناوچەکەیە. ئەوە تەنها پەیوەندی بە داهاتووی کوردوە نییە – بەڵکو پەیوەندی بەبەرژوەندی گشتی مرۆڤایەتیوە هەیە.