پڕۆسەی خوێندنو جیاوازی لەنێوان شەڕی بەدرو ڕاپەڕینی ١٩٩١
پەیامبەری ئیسلام یەکەم پەیامی پێگەیەندرا لە لایەن خوداوەند خوێندن بوو . بخوێنە بەناوی خودا، بۆچی ئەو پەیامە کە لەکاتێکدا پەیامبەر موحەممەد گوایە نەخوێندەوار بووە ! کە زانی بۆ شۆڕشەکەی و بڵاوکردنەوەی ئایینەکەی خوێندن تەنھا چارەسەرە ڕوبەڕووی ئەھلی قوڕەیش و جەھل بێتەوە لە سەرەتادا خۆی ئامادەکرد ڕاستەوخۆ یارانی خۆی تێگەیاند بەو پەیامە (اقرڕ باسم ربک الژی خلق) واتە تەنھا ڕێگەیەکی ھەنگاونانی بڵاوکردنەوەی ئاینەکە خوێندنە و خوێندن بە خوێندەوار کردنی ھاوەڵانی توانی ڕوبەڕووی جەھل بێتەوە. لە ئاشکرا بوونی ئاینی ئیسلام ئەوە ڵین ھەنگاوی ھێنانە بەر خوێندنی خەڵکی بوو بە ناسینی زانستی اسلام لە ئەلف و بێ وە . لەگەڵ بانگەشەی اسلام بۆ دانوستان و ڕێکەوتنەکانی خوێندن و ئازادکرنی خوێندن یەکەم مەرجی نوێنەرانی اسلام بوو ، تا گەیشتن بە ئۆپەراسیۆن و جەنگەکان کە ناوی نرابوو غەزوا ! واتە دەستکەووت بەڵێ ئەو داستانە یە کە اسلام شانازی پێوە دەکات چونکە ڕەنگدانەوەی بەھێزبوونی ئاینەکەیان بوو یەکێک لە دەستکەوتەکانی ئەو حەفتا ئەسیرە بوون کە لە ڕێگەیانەوە ھەر یەکێک لە ئەسیران دەبێ ١٠ کەس فێری خوێندن بکات دواتر ئازادیان دەکەین، ئەو بڕیارە ھەموو دەزانن ماوەکەی کەمترە لەوەی فێری خوێندن ببن یان نا بەڵکو گرنگی بانگەوازی سەرکەوتنی شۆڕشەکەیان بوو کە خوێندن و پرۆسەی خوێندن پەیامبەری اسلام و ئاینەکەی بە دنیادا دەناسێنێ.
ئەم بەراوردەی ئێمە لە نێوان بەدر و ھەرێمی کوردستان تەنھا پێچەوانەی ڕاستە کە بە داخەوە لە سەرەتادا بە ھۆی ڕاپەڕین و ئاوارە بوون دوو ساڵ خوێندن فەوتا دواتر شەڕی نەگریسی ناوخۆ شکست لەدوای شکست بە پڕۆسەی خوێندن دەھات سەرەڕایی مانەوەی ئەو مەنھەجی خوێندنەی سەردەمی ڕژێمی بەعس کە خۆی لە گەڵ پەروەردەی جیلی دوای ڕاپەڕین نەدەگونجاوو بابەتەکانی قورس و گران بوون تا کە ئێستەش ھەربەرد وامە ئاستی لاوازبوونی پەروەردە. ھەر جار بە بیانوویەک حکومەتی ھەرێم خۆی دەدۆزێتەوە لە موچە و ھەق و امتیازاتی مامۆستایان وپێداچوونەوەی پڕۆسەی پەروەردە و پێداویستییەکانی و کە بەراورد بە دواکەتووترین ووڵات لە جیھاندا وەک ئەم سی ساڵەی ھەرێم و بێ بەرپرسیار ترین سەرۆکایەتی ئەم دەوارانەی مەسروور بارزانی یە کە بە تەواوی بێ باکە لە ھەقی مامۆستایان رۆژێک نەبوو بێتە سەر شەقام گوێ لە داواکانی مامۆستایان بگرێ و ئابڕوو بۆ کابینەکەی بھێڵێتەوە.کە تەنھا جارێک بەس بوو مامۆستایان بێنە خۆپیشاندان دەنگی خویان بگەیێنن وە ک ھەموو جوڵانەوەیەکی مەدەنی لە جیھاندا کە ڕوودەدات یەک ڕۆژە و نەک زیاتر نمونە ی ھەرە دیار شۆڕشی خوێندکارانی فەڕەنسا ١٩٦٨ کە توانیان گۆڕانکاری گەورە ئەنجام بدەن بە دروشمی (تەلەفزیۆنەکان بکوژێنەوە چاوتان بکەنەوە) کاریگەری تا ئێستەش .. سەرەڕایی ئەو ھەموو کێشە گەورانە کە بوینە قوربانی لەدەستیچونی ئەو ساڵانەی خوێندن کە تا ئێستەش باجی دەدەین . تەکنەلۆژیای سەقەت و تیکتتۆکیش بۆتە کۆتەکەی مناڵەکان و گەنجان و سوکایەتی کات کوشتن کە حکومەت نەک پێی کۆنترۆڵ ناکرێ بەڵکو بۆتە شانسێک بۆی کە گەل بێ ئاگایەو ئالودە بووە گەڕانەوە یە بۆ جەھل کە مامۆستایانی کوردستان غەزایەکی وەھای پێویستە.




