ڕۆژگار هاڕیومی وەک ئەسپونی وورد.......هێز و توانای لێبڕیوم دەردە کورد
لەم نوسینەدا دەمەوێت باسی دەردەکوردتان بۆ بکەم و واز لە شڤۆێنیەکانی(عەرەب و تورک و فارس)بێنم چییان بەسەر گەلی کورد ھێناوەو چ دەردەسەریەکیان لە چوارپارچەی کوردستاندا دووچاری گەلەکەمان کردووە.
لە مێژەدا سەلماوە،کورد لە ناوخۆیدا دوژمنی سەرسەختی خۆیەتی،ئەوەش بەڵگەکان:
١- هیچ میرنشینی کوردی نیە لە ناو بنەماڵەی میراندا، کوڕوباوک ،براوبرازا،مام و ئامۆزا،ھەریەکەو بووەتە سورەی بەرلەشکری ھێزێکی دوژمن و دەسەڵاتی ئەوی تری پێ لەناو نەبردبێ!
٢-لە مێژوی نزیکدا شەڕی ناوخۆی جەلالی و مەلایی و کوژرانی ھەزاران کەس و درێژبوونەوەی ئەم ململانێیە ھەتا ئەمڕۆ و دوافۆڕمی شەڕی ساردی نێوان (بافێڵ تاڵەبانی - مەسروربارزانی ) یە.
٣-شاعیرەکان کەمیان ھەیە دەردێکی کورد نەی تاساندبێت و شتێکی لەبارەی ماڵوێرانی ناوخۆ و دەردە کوردەوە نەگوتبێت!
فەرموو (پیرەمێرد، بێکەس ،ھێمن)چۆن باسی دەرداری ناوخۆو سایکۆکۆژی گشتی کورد دەکەن:-
بێەکەسی شاعیر دەڵێت:
"کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە
دوودڵن پیسن لەگەڵ یەک بۆیە وابێ لانەیە میلەتێکن هەر بۆ نەمانی یەکتر هەوڵەدەن داخەکەم وردو درشتی شێت و شەیدای عانەیە"
شاعیر چەند هاوەڵناوێکی ناجوان بە مرۆڤی کورد دەدات(نۆکەر، دوودڵ، پیس لەگەڵ یەکیتر،پارەپەرستی) کە ئەوەش نایان گەێنێتە مەبەست.
پیرەمێردی شاعیردەڵێت:
"وەفدی کوردستان میللەت فرۆشان
ھەرزە وەکیلی شاری خامۆشان چەپکێ لە گوڵەکەی باخەکەی سەرا کەوا بەخوێنی لاوان ئاودرا ببەنە خزمەت عەرشی عێراقی بڵێن یار باقی هەم سوحبەت باقی"
شاعیر بە ئاشکرا، سەردەستەکانی کورد بە هەرزەو میللەت فرۆش ناو دەبات.
هێمنی شاعیریش دەڵێت:
"رۆژگار ھاڕیومی وەک ئەسپونی ورد
ھێزوتوانای لێ بڕیوم دەردە کورد"
شاعیر ڕای دەگەێنێت،کە دەردی ناوخۆی نەتەوەکەی وەکو ئەسپوون هاڕیویانە، ئەسپون ئەو گیایەیە کە لە کۆندا کوردەواری هاڕیویانەو دەستیان پێ شۆردووە.
ئەمە مشتێک بوو لە خەروارێک،کورد چونکە بێ دەوڵەت و بێ سەرکردەی راستەقینە و بێ نەتەوەیی بووە،ھەمیشە لە کێشە و ملمکانێی ناوخۆدا تلاوەتەوە و دوژمنە بێ ڕەحمەکانیشی یاریان پێ کردووەو بەردەوام چەوساندوویانەتەوەو نەیان هێشتووە ببێت بەشت.
سەرباری پیلان و گەمەی ئیمپریالیزمی جیھانی (ئەوروپی و ئەمریکی)
ھەر رۆژەو بەلایەکدا ھەڵیان پەڕاندوون و بەکاریان هێناون.
ئێستا ھەرێمکە لەبەر دەستی دوو وڵاتی زلهێزی هەرێمی دایە،بەویستی خۆیان تەراتێنی تیادا دەکەن و دوو بنەماڵەشیان کردووە بە داردەستی خۆیان .
ھاوڵاتیانی ھەرێمەکەش بەدەست سیاسەتی سەقەتیانەوە گیری خواردووە ، دووچاری دەیان قەیرانیان کردوونەتەوە، کە وا بەئاسانی لێی دەرناچن.
کەچی بەداخەوە کۆمەڵێک هەلپەرست،ھەست بەژاروژواری میلەتەکە ناکەن و بەناوی نیشتمان و نەتەو درۆی کوردایەتیەوە،پاسی دەستکەوتەکانی خۆیان دەکەن و ھەست بە ئازاری ھەژاران ناکەن. بوونەتە نمونەی مرۆڤی دووڕوو لە ھەناوی کورددا وگیانی دووبەرەکی و ناوچەگەری و ڕقوکینە بڵاودەکەنەوەو لەو ڕێگەیەوە و خزمەت بە دوژمنانی کورد