ھەر وەک ئەمرۆ لە راگەیەندراوێکی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی پارتیمان روونکرایەوە، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، دەنگەکانی لیستی ١٩٠ ی پارتیمان بە دەیان ھەزار لە پێشی پێشەوەی دەنگی لیستی دووەمدایە. پارتیمان حزبێکی مونەزەمە و لە تەواوی بنکەکانی دەنگدان و وێستگەکاندا بریکاری وریا و چاونەترس و شارەزای ھەیە. بە سوپاسێکی زۆرەوە تەواوی بریکارەکانمان وێنەو داتای سەرجەم شریتی ئەنجامەکانی وێستگەکانی تەواوی بنکەکانی دەنگدانیان گەیاندۆتەوە بەشی ھەڵبژاردن و پارتیمان سەرکەوتنێکی گەورە گەورەی بەدەست ھێناوە کە دەیان ھەزار دەنگی لە ناو دەنگدانی تایبەت لە چاو دوایین ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئەیلولی ٢٠١٨ زیاتر بەدەستھێناوە . وەک پابەند بوون بە رێنمایی و بریارەکانی کۆمسێۆن ئامارەکانی خۆمان جارێ بڵاو ناکەینەوە بەلام دەنگدەرانی پارتیمان وخەلکی خۆشەویستی کوردستان دلنیا دەکەینەوە کە پارتیمان بە رێژەو دەنگێکی یەکجار زۆر لە پلەی یەکەمدایە و لیستی دووەم بە دەیان ھەزار دەنگ لە دوای پارتیمانن.
سەرجەم ئەو لێدوان و باسکردنانەی لایەنی شڵەژاوی دووەم بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکانیان ئەمرۆ خستویانەتە روو رەتدەکینەوە.
پشتیوان بە خودای گەورە و دلسۆزی جەماوەری خۆشەویستی کوردستان، بۆ ئارامی و ئاوەدانی ، پێکەوە خۆڕاگرانە بەرەو سەرکەوتنی گەورە دەچین.