دووای جەنگی جیهانی یەکەم گۆڕانکارییەکان لەنەخشەی سیاسی وجفرافی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئیسلامی لەبەرژەوەندی کامە نەتەوە و مەزهەب بوون ؟ ئایا کامە پەیام و ڕێچکەی سیاسی بوون بەبنەما بۆ دامەزراندی کۆمەڵێک قەوارەی نەتەوەیی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت وڵاتانی ئیسلامی ؟هەروەها کامە نەتەووەو مەزهەب لە گرەوی گۆڕانکارییەکانی دووای جەنگی جیهانی یەکەم تاسەر ئێسسقان دۆڕان و بوون بە پاشکۆیەکی بئ ئەرزش بۆ نەتەووەو قەوارە تازە دامەزراوەکان ؟ لەسەرووی هەموو ئەمەوە ، پرسیارە جەوهەرییەکە کە کرۆکی بابەتەکەیە ئەوەییە :
گۆڕانکارییەکان بەپێی نەخشەی سایکس بیکۆ لەدامەزراندنی قەوارەی نەتەوەیی و مەزهەبی و دابەشکردنی جغرافیا و خاکەکەی لەسەر چ بنەمایەک بوو؟
ئایا پەیوەندی هەبوو بە ململانێی مێژویی نێوان شارستانیەتی رۆژئاوا و شارستانیەتی ئیسلام؟
نەتەوەی کورد لەسەرکامە فۆرمی سیاسی کۆمەڵایەتی ڕووبەڕوی گۆڕانکارییەکانی دوای جەنگی جیهانی یەکەم بوویەوە کەبەهۆیەوە نەگەیشت بەئامانجەکانی لەسەربەخۆکردنی نشتیمانەکەی.
نەتەوەی عەرەب وتورک لەسەرکامە فۆرمی سیاسی کۆمەڵایەتی ڕووبەڕوی گۆڕانکارییەکان بوونەوە کەبەهۆیەوە ئامانجەکانیان پێکا لەبەدەستهێنانی قەوارەی سەربەخۆ .
لەوڵامی پرسیارەکان بەڵێ ڕوداوەکانی دوای جەنگی جیهانی یەکەم لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی بەململانێ مێژووی نێوان شارستانیەتی ئیسلام و ڕۆژاوا هەبوو گەلی کوڕد لەڕووی کۆمەڵایەتی وەک سەدەکانی ناوەڕاست وشیاری مەعریفی و سیاسی زۆرلاوازبوو بۆیە کەوتەژێرکاریگەری پەیامی ئاینی و مەزهەبی شێخ ومەلایەکان ، کاتێک تەوژمی شارسانیەتی رۆژئاوا گەیشتە ناوچەکە کورد رووبەڕوی بوویەوە ،لەبەرامبەردا وەبەپێجەوانەی کورد ، تورک وعەرەبی سونەمەزهەب پێشوازیان لە کەلتورو فەرهەنگی رۆژئاواکرد لەهەموو ڕوێکەووە لەڕووی سیاسی ، کۆمەڵایەتی ، کەلتوری وەبوون بەهاوکاری وڵاتانی ڕۆژئاوا لەجێبەجێکردنی نەخشەو پلانەکانیان .
سەبارەت بەعەربی سونە ، بەریتانیا و فەرنسا لەنەخشەی سایکس بیکۆ زیاتر لە20 قەوارەی نەتەوەیی بۆ دامەزراندن وە ئەوەی جێگای سەرنج بوو سەرانی کۆمەڵێک لەم قەوارانە لەسەر نەسەبی پێغەمبەرمان محمد د.خ بوون وەک پاشای عیراق و ئوردن هەروها پادشایانی میرنشی سعودیا بەناوی ئیسلام و بەپیشتوانی بەریتانیا دەسەڵاتیان گرتەدەست ، لەبەرامبەدا کوردانی باشور لەگەڵ هاتنی سوپای بەریتانیا لەباشوری عیراق لەگەڵ شیعەکان دژبە بەریتانیەکان جەنگان کەئەمە یەکەم خاڵی نەرێنی بوو لەدیدی بەریتانیەکان بۆکورد وە دواتر ڕوداوەکانی ڕوبەڕوبوونەوەی مەلیک مەحمود دژی بەریتانیا هەموومان دەزانین چۆن بوو لەئەنجامدا بەریتانیا گەلی کوردی لەوئاستەدا نەبینی کەببێتە خاوەن قەوارەیەکی سەربەخۆ بۆیە بەعیراقی لکاند ، ئیستاش هەمان پەیامی شێخ ومەلا و حزبە ئیسلامیەکان کە ئاین و سیاسەت تێکەڵاو دەکەن و بەهۆیەوە هەمان ئەنجامە کارەساتبارەکەی دوای سایکس بیکۆی دەبێت ،جونکە لەهەموو قۆناغەکانی مێژووی سەردەمدا ئەوە شارستانیەتی رۆژئاوایە نەخشە بۆ سنورە نوێیەکان دادەنێت نەک ئیسلامی سیاسی خۆ ئەگەر گریمان چارەنوسی ناوچەکە بکەوێتە دەست ئەوانیش تەنها خەمی دەسەڵات و فراوانخوازی وچاوچنۆکی خۆیتیان هەروەک لە دەولەتی خەلافەتی ئەمەوی وعباسی و عوسمانییەکان بینیمان .
سەبارەت بەکوردانی باکور بەهەمان شێوە لەژێرکاریگەری پەیامی ئاینی ومەزهەبیدابوون و نەیانتوان ببن بەجێگرەوەی تورکەکان لەبەڕێوەبردن و ئاراستەکردنی پرسەکانیان بەڵکو بەشێک لە لایەنگران و پاشماوەی عوسمانییەکان بەبیانوی ئەوەی ئاتاتورک حوکمی کافرەکان جێبەجێدەکات کەمەبەستیان ئەو سستەمە سکۆلارە بوو دوای ڕوخانی دەولەتی عوسمانی ئاتاتورک بۆ خۆگونجاند و هەڵکردن لەگەڵ وڵاتانی ڕوژئاوا بەمەبەستی دامەزراندنی سەرلەنوێی کۆماری تورکیا و ڕزگاربوون لەداگیرکاری دوای عوسمانیەکان هەنگاوی نا ، ئەوەی کورد کردی لە دژی ئاتاتورک لە ڕاپەڕینێکی مەزهەبی دەچوو نەک نەتەوەیی بۆیە بەهەمانشێوەی کوردانی باشور ، فۆرمی سیاسی کۆمەڵایەتی بۆ کوردانی باکور لەدیدی وڵاتانی رۆژئاوا ڕون وئاشکرابوو بۆیە بڕیارە کارەساتبارەکە لەسەر چارەنوسی کورد لەئەوروپا درا ئەویش خاڵەکانی ڕێککەوتنامەی سیفەربوو لەبری لۆزان کەتیادا وەلەسەرداوای ئاتاتورک ئەوخاڵ وبەندانە تایبەت بوون بە دابینکردنی مافی چارەنوسی کورد سڕایەووە، لەکۆتایی کورد هاتە سەرساجی عەلی و تا ئئیستاش خاوەن بستێک لەخاکی خۆی نیە ، هۆکارەکەش ئەوەیە کورد خۆی بەبەشێک لە ململانێی شارستانیەتی ئیسلامی ناسیوە و داکۆکی لەخاک و مافە نەتەوایەتیەکانی خۆی نەکرد وەخاک ونەتەوە بەلایەووە وەک گەڵای درەختێک سوک و بێ نرخە هەرلەسەردەمی سەلاحدین ئەیوبی تاکو سەدەی بیست ویەک بەم شێوەیە کورد باجەگەورەکەی دا ئەویش داگیرکاری ، کوشتن ، جینۆساید ،دەربەدەری ، جاچ بەناوی نەتەووەپەرستی یان بەناوی سورەتی فەتح و ئەنفال جینۆسایدکراووە .
ئیستاش هەمان پەیام و فۆرمی مەزهەبی خەریکە باڵ بەسەر کۆمەڵگای کوردی لەباشوری کوردستاندا دەگرێت و ئەوانەی بانگەشەی پیرۆزی بیابانەکانی دورگەی عەرەبی دەکەن با سەرەتای هەموو کارێکیان ڕزگاری و سەربەخۆیی خاک نەتەوەکەیان بێت و ئەگەریش ئەو توانا و ئامانجەیان بەلاووە سوک و بێ ئەرزشە باواز لەسیاسەت بێنن و تەنها خەریکی پەرستشی خودابن .