لەم وتارەدا خواناس بە بێخودا ناو ئەبەم.
لە ڕووی شەخسیەوە شاردنەوەی نائارامی و پەژارە بۆ لە دەستدانی گەنجێکی پڕ لە هیوا کە دید و بۆچوونی خۆی سەبارەت بە ئاین نەشاردۆتەوە و بە ئاشکرا و ئازایانە بیروڕای خۆی دەربڕیوە، ئاسان نییە! کەسێک تیرۆر کراوە. ئەگەرچی بەداخەوە کوردستان مێژوویەکی لەگەڵ تیرۆردا هەیە بەڵام هەر یەکە و بەجۆرێک بووە و هەر یەکەش سوێیەکی تایبەت بە خۆی هەیە. دنیای پڕ وزە و لەنجەی سەما ئاسای بێخودا وریا هەروەک خولیای گەنجانی جۆش‌دا بوو، توڕەیی و پەستی کۆنەپەرستانیشی گەیاندبووە سەروو لوتیان. ئاخر لە کاتی تیرۆرکردنی ماریا سامیدا، بە دەستی نزیکترین کەسی خۆی کە تائێستاش بۆ خەڵک دەرنەکەوت بە ناوی ئیسلامی سیاسیەوە چۆن حزبی ڕەنگزەردی ئەو دەڤەرە ئەو کارەی ئەنجام دا، بێخودا نەیشاردەوە کە لەسەر موسڵمان و مەسیح و بودی و بێباوەڕ بوون و بێ‌خودایی و هەر بیروڕایه‌كی تر کەس مافی سەندنەوەی ژیانی لە کەسی تر نییە. کەچی ژیانیان لە خۆشی سەندەوە.
کێن ئەو دەستە ڕەشانەی وایان لێ ئەکرێ پەنجە پیانان بە پەلەپیتکەی تفەنگ و هەڵگرتنی پەرداخێک ئاو لایان وەک یەک بێ؟ بۆچی ئەو دوو جۆرە لە گەنج بوونیان هەیە، لەکاتێکدا هەردوو جۆرەکانیان سەر بە خەڵکێکی هەژار و دەستەنگن؟! ئەوە سیستمێک و جۆرێک لە حوکمڕانی و بەڕێوەبردنە دوو بەرەی دروست کردووە هەردووکیان هەژار کراو و بێبەش لە تواناییەکان و سەروەتی کۆمەڵگە. یەکێکیان لە ئەنجامی بەرەنگاری کردن و ناڕازی بووندا ئەکەوێتە ڕۆیشتن بە پێچەوانەی شەپۆلی باوەوە و یەکێکیشیان بە ناچاری و فریودان و خۆشخەیاڵ بوون، یان ئەبێتە چەکداری هەر ئەو هێز و دەسەڵاتەی ڕەشوڕووتی کردووە یان پاڵ بە وەهمی خودا و ئاینەوە ئەدات و خۆی بۆ بەهەشتی ئەو دنیا هەڵئەگرێ تا بە خەیاڵی خۆی لە نەگبەتیەکانی ژیان و دنیا بحەسێتەوە.
دەسەڵات لە سەرکوت و ئەزیەتدان و زیندانی کردن و تیرۆرکردنی جۆری یەکەمدا درێغی نەکردووە و لە پێگەیاندنی جۆری دووەمیشدا هەروا. دەسەڵات وەک پایەیەکی ئایدۆلۆژی پاڵی داوە بە ئاینی ئیسلام و شەریعەتەوە. بۆیە هەر کاتێک کار و چالاکیەک، دەربڕینێک، ڕەخنەیەک لەلایەن خەڵکی ئازادیخوازەوە کرابێ و لە بۆتەی ئەم ئایدۆلۆژیەی دەسەڵاتدا نەتوابێتەوە، لەژێر پاساوی لادان لە شەریعەت و یاسا کۆنەپەرستانەکانیاندا دەستیان بۆ سەرکوت و تا ڕادەی تیرۆریش بردووە. ئەوە دەسەڵاتە ڕێی خۆش کردووە مزگەوتەکان ببن بە مۆڵگەی بانگخوازانی فەتوادەر. پارەی لەخشتەبردنی گەنجان و کردنیان بە دوژمنی کەسانی بێباوەڕ و نائاینی و هاندانیان بۆ کوشتنی ئەمانی داوە بەو مەلا و بانگخوازانە. ئەوە دەسەڵاتە دەمی ئەوانی چەور کردووە تا هەرچی جنێو و قسەی ناشرین و سوکایەتیە بە هەڵسوڕاوانی ژنانی بکەن. بە ئاشکرا باسی کوشتنی ئازادیخوازان و بێباوەڕان و بێخودایان و هەر دەنگێک بکەن کە ئەوان پێیان "لادەر" بێت. ئەوە دەسەڵاتە وەزارەتی ئەوقاف و زانایانی ئاینی داناوە و پارەی دزراوی خەڵک ئەکات بە قوڕگیاندا و لەژێر ناوی چەندین دەزگادا بزنسی گەورەیان داناوە. بەرهەمی کۆمەڵایەتیەکەشی پێگەیاندنی کەسانێکە لە نمونەی بکوژی بێخودا وریا کە توانیویەتی بە ئاشکرا بانگەشەی کوشتن بکات و دوای ئەوەش کە دەستگیر ئەکرێ، دان بەوەدا ئەنێ لەسەر جیاوازی بیروڕا کوشتوویەتی.
ڕاسته كه جۆری كوشتنه‌كه و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی پێشتر له بێخودا وریا كراوه ڕاست و ڕه‌وان نیشانده‌رن كه تیرۆره به ده‌ستی باوه‌ڕدارێكی ئیسلامی، كه‌سێك كه مێشكی ئاخنراوه به بیروڕای دواكه‌وتوو و ڕق و قینه و حه‌ز به تۆڵه‌كردنه‌وه و كوشتنی كه‌سانێك كه خۆیان وته‌نی ''جنێو به ئاین و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ئه‌ده‌ن''. كه‌سێك كه له‌ولاشه‌وه پاڵپشتیی مادی و مه‌عنه‌وی ده‌سه‌ڵات له‌و ڕه‌وت و مه‌یله‌ی ئه‌و له‌سه‌ری مه‌له ئه‌كات، ئه‌بینێت. ئاگاداره كه چۆن ده‌ستڕۆیشتووترینی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته ده‌ستی له‌سه‌ر سنگی بۆ ڕابه‌ره‌كه‌ی ئه‌م داناوه و ئه‌ویش چۆن ستایش و پاڵپشتی ئه‌و ''وه‌لی ئه‌مرانه'' ئه‌كات.
ده‌ستێك له پشتی تیرۆری بێخودا وریا و كه‌سانی هاوشێوه‌یه‌وه‌یه. ده‌ستێك كه به‌هۆی قه‌یران و بێوه‌ڵامی به پێداویستیه‌كانی ژیانه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی نوقمی بێمافی و پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی كردووه، بره‌ودانی به كۆنه‌په‌رستی گه‌یاندۆته لوتكه‌ی خۆی، له پشتیشه‌وه شمشێر ئه‌داته ده‌ست گه‌نجه گۆشكراوه‌كان به داعشیزم و وه‌ك ته‌ماشاچییه‌ك به‌به‌رچاویه‌وه ئازادی تیرۆر ئه‌كرێ. ئه‌مانه هه‌مووی له درێژی پرۆسه‌ی ئیمانیی ده‌سه‌ڵات و هه‌وڵدانی ئه‌وانه بۆ پێش‌گرتن به هه‌ر پێشكه‌وتن و ئازادیه‌ك كه كۆمه‌ڵگه له بنه‌وه ده‌ستی بۆ ئه‌بات. هاوكات ئه‌مه زه‌نگێكی مه‌ترسیداره كه به نیازه كۆمه‌ڵگه به پێوه‌ری زیاد له ١٤٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆمه‌ڵكوژ بكات به حوكمی (الله)، هه‌روه‌ك بانگخوازێك له دوای تیرۆری بێخودا وریاوه مایكی كه‌ناڵێك خراوه‌ته به‌رده‌ستی و بنه‌ماكانی ئه‌و حوكمه ڕۆشن ئه‌كاته‌وه.
ئه‌وان نابێ بتوانن درێژه به هه‌ڕه‌شه و فه‌توای كوشتنی بێباوه‌ڕان و بێخودایان و ئازادیخوازان بده‌ن. نابێ به‌ره‌ی ئازادیخوازی ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانیشین. له‌ناوخۆی كوردستان پێویسته بره‌و به جوڵانه‌وه‌ی ڕه‌خنه له ئاین و هه‌ر بیروڕایه‌ك بده‌ین، بره‌و به ئازادی ده‌ربڕین و ئاینداری و بێئاینی بده‌ین و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ئه‌و كۆنه‌په‌رستیه‌ی ژینگه‌ی له‌باری له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ خوڵقاوه ئاشكرا و ڕسوا بكه‌ین. ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته كه ئه‌بێ له‌ژێر فشاری جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازیدا ناچار بكرێ ده‌می كۆنه‌په‌رستی ببه‌ستێ، فه‌تواده‌رانیان ڕاپێچی دادگا بكرێ و كۆمه‌ڵگه له تیرۆریزمی ئیسلامی و هه‌وڵ بۆ پاكتاوكردنی بێباوه‌ڕان و بێخودایان بپارێزرێ. ئه‌گه‌ر نا دوێنێ ماریا و ئه‌مڕۆ (خواناس) تیرۆر ئه‌كرێن و سبه‌ی ئازادیخوای هه‌موو له قه‌فه‌ز ئه‌نرێ. ئه‌وه ئه‌و ده‌سته‌ی پشتی تیرۆره‌وه‌یه كه ئه‌بێ زنجیری ئازادیخوازی لێبئاڵێنرێ!