سوکایەتیان پێ دەکردو دەیانوت خۆپیشاندان نیە خۆنیشاندانە، یان دەیانوت شەکراو خواردنەوەیەو چەندین ناوو ناتۆرەی تر، کەچی توشی فۆبیای کردن، لەسلێمانی جگە لەوەی لەرۆژی پێشترەوە کۆمەڵێکی باشی چالاکانو بەرپرسەکانیان دەسگیرکردن لەرۆژی «خۆنیشاندانەکەش» ژمارەی چەکداران لەناو شارو شارۆچکەکان ھێندەی خەڵکی بازارەکان بوون، لەھەولێریش کادرو لایەنگری خۆیان ھێنابوو بەئاڵاو رەسمی سەرکردەکانیانەوە دروشمیان دەوتەوە.
جگە لەو رەشبگیریە گەورەیەی کە لەھەردوولا کردویانەو زیندانەکانیان پڕ کردوە لەئەندامو لایەنگرو خەڵکی حیزبێکی مەدەنی مۆڵەتپێدراو لەکوردستانو عێراقیش لەسەر خۆپیشاندانێکی مەدەنی دوو سەعاتیی. ئەوە سەرەڕای گرتنی رۆژنامەنوس و محامی و خەڵکی تریش کە چوبون لەمەچکۆو چایخانەکانی تر چایەک بخۆنەوە لەناویاندا کاندیدی سەرۆک کۆماریشی تێدایە!
ئەوەی ئەم دوو دەسەڵاتە لەم دوو رۆژەدا لەگەڵ نەوەی نوێ کردویەتی مەگەر ھەر ئەردۆگان لەگەڵ ھەدەپە کردبێتی!
نەوەی نوێ نەبوومو نیمو ناشبم، کورد وتەنی چاویشیان « .....» بەڵام بەراستی دەسەڵاتیان تۆقاندو ئامانجیشیان تا رادەیەک پێکا، گرتن و سەرکوتکردنیش سودی نیەو ئاسنی سارد دەکوتن! دەتوانین بڵێین یەک بەھیچ بۆ نەوەی نوێ.
ئازادی بۆ دەسگیرکراوانی بەناھەق، ھەقە دادوەرانی بەرێزیش رۆڵیان ھەبێ، ئەگەر بێ فەرمانی ئەوان گیراون قبوڵی نەکەنو ھەڵوێستیان ھەبێ، ئەگەر بریاری ئەوانیش وەرگیراوە بەزووترینکات ئازادیان بکەن.
مانەوەی ئەوانە لەزیندن پەڵەیەکی رەشی ترە بەناوچاوانی ھەرکەسێکەوە کە رۆڵی ھەبوبێ لەدەسگیرکردنیان.