له‌مێژووی هاوچه‌رخی باشووری كوردستان، له تاكه‌كه‌س بۆ گروپ له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوودا پێیانووتراوه (جلخوار)، ئه‌م جلخوارانه وه‌ك كه‌سی نه‌ویستراو، دواكه‌وتوو و خزمه‌تكاری بێگانه(عوسمانی) ناسراون، هه‌رچه‌نده جلخواره‌كان خۆیان له به‌رگێكی به‌ناوخوینده‌واری پێشانی خه‌ڵك داوه، به‌ڵام له‌هه‌قیقه‌تدا گوفتار و كردارییان له ریزی مونكیڕان، خوڕه‌وشت خراپه‌كان و ناپه‌سه‌نده‌كان هه‌ژماركراوه، هه‌ر بۆیه مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ووشه‌یه بۆ سه‌رده‌می حوكمڕانی و بزووتنه‌وه‌كانی شێخ مه‌حمودی حه‌فید له نێوان ساڵانی 1918-1923 له باشووری كوردستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه وه‌ك مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز له وتارێكی له ڕۆژنامه‌ی میدیادا كه له شاری هه‌ولێر ده‌رده‌چوو، به‌مشێوه‌یه وه‌سفی وشه‌ی جلخوار ده‌كات: كه له وشه‌ی جلخواره‌وه نه‌هاتووه، به‌ڵكو له (جڕ) به‌مانای (خوو ڕه‌وشت) دێ. له هێنده‌ك ناوچه‌ی باكووردا ده‌بێژن (جرێ وی گه‌ماره) واته ڕه‌وشتی خراپه. كه‌واته ئه‌وانه‌ی جلخواریان له باشووری كوردستان پێگوتراوه به ڕه‌وشت خراپ و كه‌سی حه‌زپێنه‌كراو له‌ناو كۆمه‌ڵی كورده‌واری ئه‌وكات ناوزه‌دكراون، چونكه ئه‌و جلخوارانه ویستویانه‌ی كوردستان سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت و هه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی بمێنێته‌وه به‌سه‌ركردایه‌تی حزبی ئیتحاد و ته‌ڕه‌قی توركه‌كان، كه ئه‌و جلخوارانه ئه‌وه‌یان له‌بیركردبوو كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئه‌و حزبه توركه نه‌ته‌وه‌په‌رسته خه‌ڵكێكی زۆریان ڕاپێچی به‌ره‌كانی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی كردبوو، هه‌روه‌ها برسیه‌تی و قاتوقڕی و هه‌ژارییه‌كی گه‌وره‌یان له كوردستان بڵاوكردبۆه‌وه، كه له‌مێژووی كورد دا به گرانیه گه‌وره‌كه به‌ناوبانگه، هه‌تا ئه‌و جلخوارانه به (مونكیر)یش ناوزه‌دكراون، بۆیه كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك شاكیر مه‌جروم كه به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌لێگرافی سه‌رده‌می حكومه‌تی شێخ مه‌حمود له سلێمانی بووه، كاتێك كه شێخ مه‌حمودی حه‌فید له دووخراوه‌یی هیندستان بۆ سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، شیعرێكی شه‌ش دێری له سه‌ر زوبانی خه‌ڵكی ئه‌وكات گوتراوه‌ته‌وه، ئه‌زبه‌ری كردووه و له ساڵی 1956 بۆ مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز ده‌ڵێته‌وه، بۆیه له شیعره‌كه‌دا وشه‌ی مونكیریان به‌كارهێناوه كه مه‌به‌ستیان (جلخواره‌كان) بووه، هه‌روه‌ها مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز له‌سه‌ر زاری شێخ مه‌حمودی حه‌فید ده‌گێڕێته‌وه كه گوتویه‌تی: جلخواره‌كان تاقمێك سه‌رسه‌ری و بێناموس بوون.
شه‌ش دێره شیعره‌كه ئه‌مه‌یه:
ئه‌و شه‌معی جه‌معی عاله‌مه‌ی، دوێنێ كوژایه‌وه،
ئه‌مرۆ به لوتفی حه‌زره‌تی حه‌ق، هه‌ڵكرایه‌وه.
هه‌ی جه‌ژنه، هه‌ی شادمانییه، هه‌ی ته‌ره‌به،
سنجاقی فه‌تح و نوسره‌تی كورد، هه‌ڵكرایه‌وه.
ئه‌ی مونكران خه‌جاڵه‌تی دیوانی هه‌ق ده‌بن،
ئه‌م جستوجۆو كه‌شاكه‌شه، به‌سیه، بڕایه‌وه.
وادیاره خه‌ڵك زۆر له‌و جلخوارانه(مونكیرانه) په‌ست و داخ له دڵ بووه، بۆیه له هاتنه‌وه‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید بۆ سلێمانی به‌م چه‌ند دێره شیعره شه‌رمه‌زاریان كردوون، شه‌رمه‌زاری نه‌ك دیوانی شێخ مه‌حمود و دونیایان كردبن، به‌ڵكو شه‌رمه‌زاری دیوانی(هه‌ق) خودای گه‌وره‌یان كردون یان شه‌رمه‌زاری دیوانی دادی خوا و خه‌ڵكیان كردون له دونیا و له‌ڕۆژی قیامه‌تدا، چونكه وشه‌ی مونكیر، واته: ناپه‌سه‌ند، سپڵه، بێ ئه‌مه‌ك.
به‌یتولقه‌صیده‌كه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ش ئه‌مه‌یه: له‌سه‌رده‌می شێخ مه‌حموودی حه‌فید تا به ئه‌مرۆ ده‌گات، چه‌نده‌ها گروپ و-تاكه‌كه‌سی به‌ناوخوێنده‌وار وه‌ك جلخوار ده‌ركه‌وتوون و په‌یدابوون كه سنگی خۆیان بۆ سه‌روه‌ری و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی و مانه‌وه‌ی باڵاده‌ستی تورك له كوردستان كوتاوه تاوه‌كو كورد له كوردستانی گه‌وره‌دا به مافی چاره‌ی خۆنووسینی (ده‌وڵه‌تبوون) نه‌گات، سه‌د ساڵه جلخواره‌كان به‌تایبه‌تی له باشووری كوردستان خزمه‌تی خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له بیریان چووه كه ئه‌مه قانوونی (كات)ه، گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه، واته: كات بۆ دواوه و بۆ مێژوو ناگه‌ڕێته‌وه، جلخواره‌كان سه‌د ساڵه ئه‌م شه‌رمه‌زارییه به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن، كاتی ئه‌وه هاتووه له لیستێكی مێژوویی ڕه‌ش دا(لیستی ڕه‌شی جلخواران) بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو و مێژووی گه‌له‌كه‌مان تۆماربكرێن و له وانه‌كانی مێژووی قوتابخانه‌كانی كوردستاندا بخوێندرێت...!
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی (جلخواره‌كان) بڕواننه‌وه ئه‌م سه‌رچاوه‌یه: ئومێد شێركۆ شاكر مه‌جروم: شاكر مه‌جروم جوامێرێك له نیشتمانپه‌روه‌ری و نه‌به‌زین، چ1، چاپخانه‌ی هێڤی، له بڵاوكراوه‌كانی گۆڤاری نما، هه‌ولێر، 2021، ل 59.
*نوسەری ئەم بابەتە مامۆستایە له‌به‌شی مێژووی فاكه‌ڵتیی ئاداب له‌زانكۆی سۆران.