داهاتوی عێراق پاش کشانەوەی هاوپەیمانان: کۆتایی ئامادەیی سەربازی یان گۆڕانی ستراتیژ؟

سەرهەد شێخە
  2026-10-10   

بیست و سێ ساڵ دوای هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر عێراق و ڕوخانی سەدام حوسێن و دوازدە ساڵ دوای گەڕانەوەی دوبارەی هێزە ئەمەریکییەکان بۆ روبەڕوبونەوەی داعش، سەرجەم هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمەریکا عێراقیان جێهێشت؛ کشانەوەیەک کە حکومەتی عێراق بە "تەواوبونی سەروەریی نیشتمانی" ناوی برد.

بێگومان ئەم هەنگاوە هاوکات پرسیاری گرنگی لەبارەی داهاتوی ئاسایشی وڵات، ئەگەری زیادبونی نفوزی ئێران، چارەنوسی میلیشیا شیعە چەکدارەکانی نزیک لە تاران و داهاتوی کورد دروست کردوە.

سەبارەت بەم گۆڕانکارییە، پێویستە جەخت لەسەر ئەو ڕاستییە بکرێتەوە که کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق هاوشێوەی ئەفغانستان نییە؛ بەڵکو زیاتر لە کشانەوە، بریتییە لە گۆڕینی تەکنیک.

وڵاتی عێراق خاوەنی گرنگی و بایەخێکی زۆر تایبەتی بۆ دو کۆڵەکە و ستراتیژی سەرەکیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە:

یەک. ئاسایشی وزە: بونی نەوت و گاز لە عێراقدا ڕاستەوخۆ دەچێتە چوارچێوەی ستراتیژی پاراستنی ئاسایشی وزە لە جیهاندا.

دو. پێگەی جیۆپۆلەتیکی عێراق: پێگەی عێراق کاریگەریی زۆری لەسەر پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل هەیە، کە یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی ستراتیژیی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا.

بۆیە، لۆژیکی نییە کە وا ببینین ڕۆڵی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی هاتوە؛ بەپێچەوانەوە، هێشتا لەڕوی ئابوری و سیاسییەوە ئەمریکا کاریگەریی زۆری لەسەر عێراق هەیە.

ئەم کشانەوەیە لە هەمان کاتدا سەرەتای قۆناغێکی تازەیە بۆ حکومەتی فیدراڵی عێراق کە تێیدا دەبێت تاقیکردنەوەی لەسەر بکرێت کە چۆن دەتوانێت ئاسایش و ئەمنی خۆی بپارێزێت و کێشەی گروپە چەکدارەکان چارەسەربکات، بە جۆرێک کە عێراق نەبێتە مەیدانی ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران و لە هەمان کاتدا کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە شێوازێکی بنەڕەتی چارەسەر بکات.

بۆ هێنانەدیی ئەم ئامانجانە و سەرکەوتنی عێراق لە قۆناغی نوێدا، جێبەجێکردنی ئەم خاڵانە بنەڕەتین:

هەمو هێزە چەکدارەکان لە چوارچێوەی دەسەڵات و هێزی دەوڵەتدا کۆبکرێنەوەو هیچ گروپێکی میلیشیای دەرەوەی یاسا نەمێنێت.

عێراق هەوڵ بدات لە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا و ئێران  هاوسەنگیی بپارێزێت و ببێتە پردێکی لێکتێگەیشتن نەک گۆڕەپانی تسفیەحسابات.

لە پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بگەنەوە بە بنەما دەستورییەکان و چارەسەری یەکجاری بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە.

زۆرترین بینراو
فه‌رهاد شامی: دیمه‌نه‌كانی ئه‌مڕۆی حه‌سه‌كه‌، یاده‌وه‌رییه‌ ناخۆشه‌كانی سه‌رده‌می داعش به‌بیرده‌هێننه‌وه‌
غەریب حەسۆ له‌باره‌ی گرژییه‌كانی حه‌سه‌كه‌: ئامانجی سه‌ره‌كی ره‌تكردنه‌وه‌ی زمان، ناسنامه‌و ئیراده‌ی كورده‌
باخچەلی: پۆستی ڕێکخەریی، مافی ئۆجەلانیشە
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
فازڵ نەبی: تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە بەمشێوەی ئێستا بۆ كوردستان كارەساتبار دەبێت
رۆیته‌رز: تۆم باراك كۆمپانیایەکی خۆی له‌پڕۆژەی بۆری نه‌وتی عێراق-سوریادا به‌شداری پێكردوه‌
تره‌مپ: من شایانی هه‌شت خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیم نه‌ك ئه‌و ژنه‌ كه‌ نازانم چی كردوه‌ جگه‌له‌وه‌ی رقی له‌ ئیسرائیله‌
نرخی دراوه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ؛ دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی
كرملین: پوتین تێڕوانینی ئێرانی له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به‌ جه‌نگ گه‌یانده‌ تره‌مپ
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای ناکۆکی لەگەڵ ڕاهێنەری پۆرتوگال رووبەڕووی سزایەکی شەش مانگی دەبێتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×