ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا شانازی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له نوسینێكدا ڕه‌خنه‌ی گرتبوو كه میلیشا ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی به‌رپرسان سلێمانیان كردووه به ته‌كساس . ڕه‌خنه‌كانی جوان بوون به‌ڵام له‌و خاڵه‌دا هه‌ڵه‌بوو كه ده‌ڵێ سلێمانی بووه به ته‌كساس. شه‌ڵڵا ته‌كساس بووایه، ئیتر خه‌ڵكی ئه‌م شاره چی ده‌ویست! ڕاستیه‌كه‌ی شار نه‌بووه به ته‌كساس به‌ڵكو وه‌ك بافڵ تاڵه‌بانی وتی (هاوڕێكانم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ڵێن ئه‌وه چیه، مهقادیشۆیه؟!). به‌ڕاستی هاوڕێكانی بافڵ تاڵه‌بانی باشتریان پێكاوه‌و شار مهقادیشۆیه. مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ، كه ئێستا سوپای توركیا كه‌مێك ڕێكیخستووهتهوه، پێشتر نمونه‌ی پایته‌ختێكی بێسه‌روبه‌ر و پڕ پشێوی و بێ یاسا و ڕێسابوو.
له‌هه‌ر وڵاتێك یاسا سه‌روه‌ر نه‌بوو ژیان ده‌بێت به غابات و شار ده‌بێت به مه‌قادیشۆ. با له به‌رپرسانی شار و له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری شار (داواكاری گشتی و دادوه‌ره به‌ڕێزه‌كان) بپرسین، ده‌ره‌نجام و بڕیاری دادگا له ده‌یان كه‌یسی تاوان به چی گه‌یشتووه‌و با بۆ خه‌ڵكی شار و هاوڵاتیانی هه‌رێمی ڕوونبكهنهوه، با پێمان بڵێن:
ئه‌و هێزه‌ی له بازگه‌ی تاسلوجه ئاسایشێكیان كوشت، فه‌رمانی دادگا چی بوو و كه‌یسه‌كه به‌چی گه‌یشت! ؟
ئه‌و هێزه‌ی له سه‌رچنار چه‌ند ئاسایشێكیان برینداركرد، فه‌رمانی دادگا چی بوو و كه‌یسه‌كه به‌چی گه‌یشت ؟!
پێشتریش، ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی به‌رپرسێك بوو و به كلكه ده‌مانچه له وه‌ستای نانه‌واخانه‌یه‌كی دا دوای ئه‌وه‌ی برای وه‌ستاكه‌ی له باڕهكانی سه‌رچنار كوشتبوو، فه‌رمانی دادگا چی بوو و كه‌یسه‌كه به‌چی گه‌یشت؟!
كوڕی عه‌میده سه‌ربازیه خانه‌نشینه‌كه و كوڕه‌كه‌ی به‌رپرسێكی دیكه به چه‌ك ڕووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه، فه‌رمانی دادگا چی بوو و كه‌یسه‌كه به‌چی گه‌یشت!؟
كوڕی به‌رپرسێك پاسه‌وانی شوێنی نیشته‌جێبوونی كوشت، فه‌رمانی دادگا چی بوو و كه‌یسه‌كه به‌چی گه‌یشت؟
هێزی تایبه‌ت ده‌چێته سه‌ر فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و خۆی و پاسه‌وانه‌كانی ده‌كوژێت، فه‌رمانی دادگا چی بوو و كه‌یسه‌كه به‌چی گه‌یشت !؟
له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵی هێزه سه‌ربازیه‌كان كه‌وتنه گیانی یه‌كتر و كوژراو و برینداری لێكهوتهوه، فه‌رمانی دادگا چی بوو و كه‌یسه‌كه به‌چی گه‌یشت؟
چه‌كداری حیزب خۆی ده‌كات به قوتابخانه‌دا و سه‌فته پاره‌كه وه‌رده‌گرێت و په‌لاماری باوك و كوڕ ده‌دات، فه‌رمانی دادگا چی بوو و كه‌یسه‌كه به‌چی گه‌یشت؟!
هه‌مان تۆمه‌تبار پێشتریش په‌لاماری ئه‌فسه‌ری هاتوچۆی داوه له كاتی ده‌وامی فه‌رمیدا و هه‌وڵیداوه بیكات به ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه، فه‌رمانی دادگا چی بوو و كه‌یسه‌كه به‌چی گه‌یشت ؟!
له هه‌مووی دڕندانه‌تر، چه‌كداری حیزب به شه‌ق له كه‌للـه سه‌ری خوێندكاری زانكۆ ده‌دات، قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێ ده‌بێت تۆمه‌تبار ده‌سگیربكرێت، به‌ڵام ڕێز له قسه‌كه‌ی خۆی ناگرێت!، فه‌رمانی دادگا چی بوو و كه‌یسه‌كه به‌چی گه‌یشت؟!
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه نمونه‌یه‌كه له خه‌رمانێك، ده‌كرێ ده‌یان كه‌یسی تر لێره‌دا ڕیز بكه‌ین. دادوه‌ر و پارێزه‌ره‌كان ده‌ڵێ ڕۆژانه كه‌یسی سه‌یروسه‌مه‌ره دێته دادگا، باندی چه‌ته‌یی له چیاكانی گۆیژه و ئه‌زمه‌ڕ (به‌تایبه‌ت هاوینان) هه‌موو شه‌وێك خه‌ڵك ڕووتدهكهنهوه، كوڕه بهرس و باندی تاوانكاری له پاركی ئازادی و له‌سه‌ر ڕێگای دوكان سلێمانی خه‌ڵك رووتده‌كه‌نه‌وه و چه‌قۆكێشی و شه‌قاوه‌یی ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ،ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌م كه‌یسانه چی بووه و به چی گه‌یشتووه؟ تكایه وه‌ڵام!