شیعەکان لەهەوڵی داڕشتنەوەی یاسای باری کەسێتی عێراقیدان کە یەکجار مەترسیدارە و عێراق تا لێکترازان و شەڕی ناوخش دەبات.
داڕشتنەوەی یاسای باری کەسی عێراقی لەلایەن لایەنە شیعەکانەوە لەپەرلەمانی عێراق بەمەترسیدارترین یاسای دەزانم لەمێژوی عێراقدا، کە بەپشتیوانی و ڕابەری و داوای ڕاستەوخۆی (عەلی سیستانی) مەڕجەعی باڵای شیعەکانی عێراق بەڕێوە دەچێت.
یاسای باری کەسی عێراقی لە ئێستادا پشت بە مەزهەبی سونەی (ئیمامی شافیعی) دەبەستێت لە دانانی یاسا و ڕێساکان لەتەواوی دادگا و دام و دەزگاکانی دەوڵەتدا، لایەنە شیعەکان دەیانەوێت ناکۆکی لایەنە سونە و کوردەکان و نەبونی سەرۆکی پەرلەمان بقۆزنەوە بۆ ئەم کارە.
یاسا تازەکە زۆر مەترسیدارە و لەداهاتودا عێراق دەکاتە ویلایەتێک لە ئێرانی شیعە مەزهەب بەوواتایەی کە هەمان یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراقدا بەرجەستەدەبن کە ئەمەش لەلایەن کورد و سونەوە تەواو ڕەتکراوەیە.
شیعەکان دەیانەوێت بە یاسا تازەکە بنەماکانی یاسا و ڕێساکان بگۆڕن بۆ تێڕوانین و فتوا پەڕگیر و توندەکانی ( ئیمام جەعفەری سادق)ی ئیمامی شەشەمی ئەو شیعانەی کەلەسەر بیر و باوەڕی شیعەی دوانزە ئیمامین.
هەمواری یاساکە زۆر مەترسیدارە چونکە یاسا و بیر و بۆچونەکانی ( ئیمام جەعفەری سادق) تەواو پیاوسالار و مەزهەبی و تائیفی وردن و ڕێگە بە مارەکردنی کچان دەدات لەتەمەنی ٩ ساڵیەوە کە مافی کچ وەک منداڵ هەم وەک ڕەگەزی مێینە هەم وەک ئینسان کە لەدەرەوەی ئیرادەی ئازادی خۆی مارەدەکرێت پێشێل دەکات و وە هەروەها ڕێگە دەدات بە سیغە و مسیار و موتعە و زەواجی کاتی و زۆرشتی تر کە لەلایەن سونەمەزهەبەکان و کوردەکانیش بەتوندی ڕەتدەکرێتەوە، بۆیە پێموایە کە ئەم هەموارە ناکۆکی توندی لەناوخۆی عێراق لێدەکەوێتەوە و دەبێتە هۆی لێکترازانی کۆمەڵایەتی و عێراق زیاتر بەرەو هەڵدێر و ناکۆکی و لێکترازان و هەتا شەڕی ناوخۆ دەبات، وە پێموایە چونکە بەپشتیوانی خودی (عەلی سیستانی) مەڕجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دەکرێت ئەستەمە بەربەیاساکە بگیرێت.
بەم هەوڵە (عەلی سیستانی) مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دەریدەخات کە یەکپارچەی و یەکڕیزی عێراقی بەلاوە گرنگ نیە و دەیەوێت مەرامی سیاسی شیعەگەرای خۆی وەک مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراقدا بسەپێنێت.
یاسا نوێکە دژە بە بنەماکانی مافی مرۆڤ و ئازادیەکان و دەسەڵاتی تەواو دەداتە پیاو بۆیە داواکارم لە ڕێخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و وڵاتانی دیموکراتخواز کەبێنەسەرخەت.