ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق لایەنە سیاسیەکانی دابەشکرد بەسەر دوو بەرەی سەرەکیدا کە هەربەرەیەکیان خۆی لە بەشێک لە ئەجێندای بلۆکێکی نێودەوڵەتی و ململانێیەکی هەرێمایەتیدا دەبینیەوە، یەکێتی و پارتیش وەکو دوو لایەنی سیاسی کاریگەر لەگۆڕەپانی سیاسی عێراقدا و دوولایەنی حکومڕانی سەرەکی لەهەرێمی کوردستان دابەشکرد بەسەر هەریەک لەبەرەکاندا.
جیاوازیەکان ململانێکانی زۆر توند کردەوە بەرادەیەک ئامادەی کۆبونەوە و ڕێکەوتن بوون لەگەڵ نەیارانی کورد بەڵام لەگەڵ یەکتر نا، سیمای کوردبوون لەنێوانیاندا تەواو کاڵبوبۆوە، لەبەر ئەوە پێموایە کە دەبێت
یەکێتی و پارتی ئەم پرسیارە لە خۆیان بکەنەوە ئایا ئەوان
کۆکن لەسەر کورد بوون و بونی یەک نەتەوە بەناوی کورد و جوگرافیاکەی ناوی لێبنرێت کوردوستان؟
چونکە
1-کوردبوونیان واتە هەردولایان ڕازین بەوەی کە کوردایەتیان و بەرژەوەندی کوردەکان بنەمای داڕشتنی سیاسییان بێ
2- کوردبوون واتە کاتێک کە کوردبوون و پارتی بون یاخود کوردب بون و یەکێتی بون دەگەن بەیەک ئەوان کوردبوون هەڵبژێرن.
3- کوردبوون نابێت ببێتە پاشکۆی یەکێتی بونی یەکێتی و پارتی بونی پارتی و ئەوە واتە یەکێتی بون و پارتی بون قۆناخی دوای کورد بونە، واتە ئەوان یەکێتی بون و پارتی بون لەکورد بوونیانەوە ببینن کە وادەکات کوردبوون لای ئەوان خاڵی هاوبەش و کۆکەرەوەبێت وە پێچەوانەی ئەمە کە بریتیە لە پارتیبون و یەکێتی بون پێش کوردبون ئەمە خاڵێ لێکترازان و ناکۆکیە چونکە پارتیەک بە یەکێتیبون ڕازینیە و یەکێتیەکیش بە پارتی بون ڕازینیە وە لە ئەنجامی ئەمە دوپارتی جیاوازمان بۆ دروست بوە
4- بەدرێژای مێژو هەتا ئەمڕۆش شوێنکەوتوانی یەکێتی و پارتی کوردەکان بوون کەواتە شوێنکەوتووەکانی
یەکێتی و پارتی پێش یەکێتی و پارتی بە پێشمەرجی کوردبونیان قبوڵبوە.
جوگرافیایەکی یەکگرتوو بەگشتی بەومانایەدێت کە دەسەڵاتێکی شەرعی بەهێزی یەکگرتو وە لەمسەر تا ئەوسەری ئەو جوگرافیایەکی کە بۆی دیاری کراوە بتوانێت یەک بڕیاری یەکگرتو لە پێناو پارستنی بەرژەوەندی ئەو نەتەوەیەی کە شەرعیەتی لێوەرگرتوە بدات و ئیرادەی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی هەبێت و بتوانێت سەرپێچیکاران بڕیارەکە بداتە دادگا و سزایان بدات
2- جوگرافیایەکی یەکگرتو پێویستی بەیەک هێزی نیشتیمانی نیزامی هەیە بۆ پاراستی سنوری جوکرافیاکە لەبەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی بۆسەری، ئەو هێزەی کە ئەرکی پارستنی سنورە دیاریکراوەکەی پێدراوە پێویستە لەم سەر تا ئەوسەری سنورەکە پارێزگاری لێبکات و یەک فەرمانی وە نیشتیمانی لەلایەن دەسەڵاتێکی شەرعی لەسەرەوە بێتەخوارە بۆی
3- بونی یەک نەتەوە بەو مانایە دێت کە نەیارەکانت نەتوانن گرەو لەسەر پەرتەوازەبونت بکەن چونکە دروستبونی کەلێن و بەرەی جیاواز دەکرێت سەرەتای سڕینەوەی نەتەوەکە بێت، وەک چۆن ئۆکرانیەکان دژی نەیارەکەیان وەستانەوە و نەیانهێشت پەرتەوازەیان بکات و بەژیانی خۆیان داکۆکیان لەسەر یەکگرتوی و شوناسی نەتەوەی خۆیان وەک ئۆکراینیەک کرد.
ئەوەی جێگای داخە و نیگەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە بەگشتی بریتیە لەوەی کە یەکێتی لەسەر یەکێتی بونی خۆی سورە و پارتیش لەسەر پارتی بونی خۆی،لەبەر ئەم هۆکارە، هەرچەندە ئەگەر پرسیار لەکەسی یەکەمی هەردوو حیزب بکەیت کە ئایا ئەمانج لە خەباتی شۆڕشگێڕی شاختان و سیاسەتی ئێستاتان چیە؟ دەڵێن: ئامانج لێی کوردبوونە، بەڵام بەرمەبدای ئەوەی کە لە واقیعدا هەیە بەداخەوە شتێکی ترە، ئەگەرنا بۆ کوردبوون نایانسازێنێت.
لەکۆتایدا دەڵێم ئەێمەی کورد خاوەنی دۆزێکی گەورەین کە خۆی لە هرچوارپارچەکەی کوردستاندا دەبینێتەوە نەک بەتەنها لە باشوری کوردستان کە، لەم بەشەی باشوریش بۆ ئێمەی کورد پارتی و یەکێتی دۆزنین بەڵکو بەشێکن لە وەسیلە چارەسەر( هەرچەندە جەماوەر چیتر بە گومانەوە لەچارەسەری ئەم دوو لایەنە بۆ دۆزی کورد دەڕوانێت) لەنێوان پارتەکانی تر بە ئیسلامی و عیلمانی و چەپ و ڕاست بۆ دۆزی کورد.