حزب و بازاڕ
مامۆستا جەعفەر
2021-08-04   667
حزب دەبێ خۆی لە بازاڕ ومازاڕ دوور بگرێت. چونكە دەبێتە حزبێكی بازاڕی.
حزب ، خووی بازاڕ دەگرێت : بەسەر دوكان و عەربانەی شەق وشڕدا دابەش دەبێت.
حزب تەنیا چاوی لەسەر بازاڕ و دوكان بوو ، ئامانجە سیاسییەكانی خۆی بیر دەچێتەوە. بارەگا و ناوەندەكانی دەپووكێتەوە و چۆڵ و هۆڵ دەبێت . خەڵكی سیاسی و رۆشنبیر ئامادە نیین ریشی خۆیان بە دەست بازاڕەوە بدەن.
هەندێك دوكاندار ، بە هونەری دەزانن ، هەزار سوێندی درۆت بۆ بخون. ئەو تەنیا بیری لای گیرفانی خۆیەتی . بەرژەوەندی باڵای نیشتمان ، لای ئەوان ، توورێكی قوڕاوی ناهێنێت!
هەندێك سەركردەی سیاسیش ئەگەر خوا نەكردە قسەیەكی راستی فەرموو ، وادەزانێت گەورەترین تاوانی ئەنجام داوە.
هەر حزبێك خۆی هاویشتبێتە دەریای بێ بنی بازاڕەوە ، لە ئەنجامدا وەكو عەرەبانەیەكی شەق وشڕی لێ هاتووە !