سه‌ره‌تای ساڵانی بیسته‌كان ئه‌و كاته‌ی ماوه‌یه‌كی كه‌می هێمنی پێش زریان
و گه‌رده‌لول به‌سه‌ر كاروباری مهمهلهكهتهكهی شێخدا گوزه‌ری ده‌كرد، شێخ هه‌ستی
كرد به ته‌نیا ناتوانێت كاروباری شانشینی سلێمانی به‌ڕێوه ببات، بۆیه دوای ڕاوێژ،
وای به‌باش زانی هه‌مو هه‌فته‌یه‌ك دوای نوێژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ ئه‌عیان و موسڵمانان
و ڕیش چهرمۆكانی سلێمانیدا كۆببێته‌وه، بۆ قسه‌و باس له باره‌ی كاروباری مه‌مله‌كه‌ت.
واته شێخ زانی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ی سلێمانی وه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی ته‌ریقه‌تی
قادری نییه‌و پێویستی به بهرچاوڕونییه، ئەمەش واتە بەسروشتی خۆی، شێخی سلێمانی
بڕوای بە قسە و ڕاویژی ئەوانی تر بوە.
جاڕچی جاڕی دا: به بڕیاری مه‌لیكی سلێمانی له‌مه به‌دوا، دوای نوێژی هه‌ینی
موسڵمانان و مونهوهرو ئه‌عیان و ڕیش سپیانی شار بۆ موناقه‌شه و حیوار داوه‌ت
كراون، لەباره‌ی ئوموری مهملهكهتهوه كۆده‌بنه‌وه و قسه‌و باس ده‌كه‌ن. واته
گه‌نگه‌شه.
بڕیاره‌كه دروست بو، جاڕچی چاكی فه‌رمو، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سلێمانی پێویستی
به عه‌قڵی هه‌موان هه‌بو نه‌ك ته‌نیا عه‌قڵی شێخ و ده‌ست و دایه‌ره موتهمهلق و
خوههڵواسینكهرهكانی، به‌ڵام ئایا به‌ختی كورد باش ده‌هێنێت؟!!
هه‌ینی یه‌كه‌م نوێژ ته‌واو بو، هه‌مو پیاوماقوڵانی سلێمانی كۆبونه‌وه، شێخ
مه‌حمود و ده‌ست و دایه‌ره‌كه‌ی، و زۆر له ڕوناكبیر و پیاوماقوڵ و قسهڕۆشتوهكانی
سلێمانی، قسه‌و باس له‌سه‌ر ئوموری مهمهلهكهت خه‌ریك بو ده‌ست پێ بكات، له‌پڕ
دونیابینكورتێك گوتی: "باشه یا شێخ ده‌گێڕنه‌وه جگه له موسڵمانان خه‌ڵكی
دیكه له گیانله‌به‌ره‌كانی دیكه ده‌چنه به‌هه‌شت، كێن ئه‌وانه‌ی جگه له موسڵمانه‌كان
له ناو گیانلهبهرهكاندا خودا ده‌یانخاته به‌هه‌شت؟"
- شێخ ده‌بێت وه‌ڵامبداته‌وه‌و
فه‌رموی: ئه‌وه‌ی بیستومه دو ئاژه‌ڵ ده‌چنه به‌هه‌شت، یه‌كه‌میان كه‌ره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر
یونس، دوه‌میان سه‌گه‌كه‌ی ئه‌سحابول كه‌هف!
نازانین كۆی دانیشتوانی مه‌جلیس و ئه‌عیان و پیاو ماقوڵان چۆن بیریان كردۆته‌وه،
به‌ڵام یه‌كێك له‌وان كه له هه‌مویان عاقڵتر و بوێرتر بو، كهلهیی بو و ههڵێدایهوه
وتی:
- به‌ڕێزان، جەمعی پیاوە
شەرفمەندەکانی سلێمانی، بێ حەیایی نەبێت لە ڕوتان، سه‌ری كه‌ره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر یونس
به قنی سه‌گه‌كه‌ی ئه‌سحابول كه‌هف و سه‌ری ئه‌میش به قنی ئه‌و، باشه ئێمه له‌سه‌ر
ئوموری میلله‌ت لێره جەمع بویین و كۆبویینهتهوه
یان له‌سه‌ر ئه‌م مهوازیعه كه‌م بایه‌خانه، تكایه موشكیلات زۆره‌و ده‌كرێت له‌سه‌ر
ئه‌و بابه‌ت و مهوازیعانه و ئوموری میلله‌ت موناقه‌شه‌و موجاده‌له‌و قسه بكه‌ین.
وه‌ك دیاره شێخ ته‌ریق بوییهوهو قسه‌كه ناخۆش بو.
ئه‌وه‌ی ڕویدا له‌وه ناخۆش تر، كاتژمێرێكی نه‌برد، ئه‌عیان و پیاوماقوڵان
هه‌مویان چونه‌وه بۆ ماڵ و پیاوه بوێرهكهشمان هه‌روه‌ها، به‌ڵام یه‌كێك له چه‌ته‌كانی
شێخ دوای كه‌وت و دوای ئه‌وه‌ی له ده‌رگایدا
كچی پیاوه بوێرهكه ده‌رگای كرده‌وه‌و پیاوكوژیش داوای پیاوه ڕوناكبیر و بوێره‌كه‌ی
كرد‌و كچه‌كه‌ی گازی باوكی كرد‌و هەر لەگەڵ دەرکەوت، ئه‌میش ده‌ست و برد كوشتی...
شار خرۆشا، شێخ (توڕه بو)و سوێندی خوارد بكوژ به فه‌رمانی ئه‌و، ئه‌و پیاوماقوڵهی
نهكوشتوهو بهڵێنیدا كه به سزای خۆی بگه‌یه‌نێت...
پیاوكوژ هه‌رگیز سزای به‌ده‌ستی شێخ نه‌خواردو كه‌سیش نه‌یزانی ئایا شێخ فه‌رمانی
كوشتنی داوه یان نا؟!
به‌ڵام یه‌ك شت ڕونه، شێخ و ئوموره بێ سهروبهرهكهی و مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی
له‌به‌رده‌م زریان‌دا بون و دوای سه‌د ساڵ هێشتاكه‌ش هه‌ر له‌به‌رده‌م زریان و گهردلولدایه،
دوای شێخ به په‌نجا شه‌ست ساڵ به سه‌ده‌ها هه‌زار له نه‌وه‌كانی مهمهلهكهتهكهی
شێخ سه‌ربڕان و كوژران و عه‌زیه‌ت دران...
له‌وه‌ته‌ی ئه‌و پیاوه بوێر و قسه له‌ڕوه كوژراوه سلێمانی له‌نێوان قسه‌ی
ڕاست و گفتوگۆی دروست و قسه‌ی موتهمهلق و قسه‌ی ماستاوچییهكان و پیاهه‌ڵدان و
هتد، ماخۆلانیه‌تی.
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سلێمانی و كوردستان پێویستمان به قسه‌یه‌كی عه‌قڵانی تر
هه‌یه كه خه‌ڵكی دونیابینی گه‌وره‌تر به‌شداربن شتێك واوه‌تر بن له گوتار‌و قسه
بێ مهعناكان.
چۆن كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی باش و به‌هێز و سه‌ركه‌وتو و دادپه‌روه‌ر و دیموكرات و
مرۆیی بونیاد ده‌نێین؟!
کۆمەڵگایەک ئەخلاق ڕەچاو بکات، بەهێزەکان لاوازەکان نەخۆن.. خوانی سلێمانی
و کوردستان بەیەکسانی هی منداڵەکانی هەمومان بێت.
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ژیانێكی شه‌رفمه‌ندانه بڕه‌خسێنێت بۆ هه‌ژاره‌كان و ژنان و
منداڵان و كه‌مئه‌ندامان و لاوازه‌كان، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ته‌نیا كۆمه‌ڵگه‌ی بازرگان و
خاوه‌ن میلیشیاو شێخ و دهستڕۆشتوهكان نه‌بێت...
به‌ڵكو پێش هه‌موان كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ژارو ژنان و منداڵان بێت.
ئێمه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات پێویستمان به نمونه‌ی له چه‌شنی ئه‌و پیاوه‌یه
كه نه‌یانهێشت باسی ئوموری ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌ت بكات و كوشتیان...پیاوكوژ و موتهمهلیقه
قێزەونەکان دوربخه‌نه‌وه.
ئه‌م باسه له‌سه‌ر یاده‌وه‌ری ناو کتێبە مێژوییەکان نوسراوه...