کێشەی دووبارە بنیاتناوەی هێز لە ناوچەکەدا!

عەلی حەمە
  2023-07-23     185

لێکەوتە و پەچەکردارەکانی سوتاندنی قورئان ئەوەندەی سیاسین ، ئەوەندە دینی و ڕوحی نین ؟

 

سیاسەتی "سەرکردایەتی کردن لە پشتەوە " کە سیاسەتێک بو لە لایەن ئیدارەی حکومەتەکەی ئۆباما لە ٢٠٠٩ تا ٢٠١٧ و دواتر بەدرێژایی ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بەردەوام بوو ،تا رادەیەک پێچەوانەی سیاسەت و باوەڕی ایزنهاوەر بو کەلەساڵی ١٩٥٧ وەک پڕۆژەی پڕکردنەوەی بۆشایی هێزەکان و دەسەڵاتی ناردنی هێزو پیویستی دەستێوەردانی سەربازی بۆ ئەدەوڵەتانەی پێویستیان پێیەتی دابین بکات .

ئەم سیاسەتە رەنگدانەوەیەکی خراپی لێ کەوتەوە وخراپترینیشیان کشانەوەی کتوپڕی هێزەکانی ئەمەریکا بو لە ئەفغانستان و کەمکردنەوەی بەشێکی تری سوپاکەی بو لە کوردستانی رۆژئاوا و عێراق و گفتوگۆی کردنی بو لەگەڵ حوسیەکان کە تواناو هەژمونێکی گەورەی پێدان لە یەمەن و ناوچەکەدا ....

کەجگە لە ناڕەزایەتی دەرەوە، لەناو خودی شەقام ئەمەریکی و کۆنگریس و وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاش دا ناڕەزای بونی زۆری لێکەوتەوە .

ئەم سیاسەتە بوە هۆی ئەوەی کە گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەو بونیاتی هێزەکاندا ڕووبدات لەسەرئاستی ناوچەیی دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیا دەستێوەردانی زیاتر و فراوانخوازی زۆرتریان ئەنجامدا و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش روسیاو چین رۆڵ و پێگەیان جێگیرتر و ستراتیجی تر لەجاران لە ناوچەکە زیاتر دەرکەوتن بوونیان سەلماند ، جگە لەوەش چەندین هێزی تری دەرەوەی دەوڵەت وتوندرەو و دەمارگیری وەک تاڵیبان و قاعیدە و داعش و حزب اللەی لوبنان وحوسیەکان دەرکەوتن کە هەندیکیان سنوری دەوڵەتیان تێپەڕاند و وەک هێزێک بون و پێگە و رۆڵی خۆیان دەرخست و هاتنە نێو ململانێ و بەشێک لەو بۆشاییەکان پڕکردەوە .

لەوەدەچێت لە ئێستادا ئەمەریکا سەرگەرمی سڕینەوەی ئەو شوێنەوارە خراپانە بێت کە لەسیاسەتی ئیدارەی ئۆباما کەوتوونەتەوە و پەلە بکات لە هەرچی زووترە لە چاوپیاخشاندنەوە و دووبارە بنیاتنانەوەی هێزەکانی لە ناوچەکە و پڕ کردنەوەی ئەو بۆشاییە سیاسی و سەربازی وئەمنیە بێت کە پێویستە لەناوچەکەدا بۆ پاراستن و مانەوە و رۆڵی دیار و سەرکردایەتیانەی ئەمەریکا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ئاسیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجامی بدات و بیگرێتە بەر .

شایانی باسە ئەو ڕوداوانەی کەلەم چەند مانگەی رابردودا لەناوچەکە بەتایبەتی لە تەنگەتاوکردنی هێزە دەریایی و کەشتیە بازرگانیەکانی ئەمەریکا لە کەنداو و بۆردومانکردنی کۆنسۆڵ و دامەزراوەکانی لەهەولێرو هێزەکانی ئەمەریکا لە کوردستانی رۆژئاوا و جموجۆڵی ئێرانیەکان لە سوریاو لوبنان و عێراق و یەمەن ،

هەروەها لەم رۆژانەی دوایدا میلیشیاکانی سەر بەئێران لە البوکمال و دیرزوری سوریا خۆپیشاندانێکی سەربازی گەورەیان ئەنجام داوە و هەرچی هێزە کۆیان کردۆتەوە ، بەپێی بەدواداچوونەکان ئەم خۆپیشاندان و خۆئامادەکردنەی میلیشیاکان لەترسی هێرشی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە بەشداری فرۆگەجەنگیەکانی ئەمەریکا و ئەگەریش هەیە بەشێکی هێزەکانی فیرقەی ١٠ی شاخاوی و ئەرکەتایبەتیەکان بەشداری ئەو هێرشە بکەن .

ئێستاش لەعێراقدا بەهۆی هێزو ئەو میلیشیایانەی کەلەلایەن ئێرانەوە ئاراستەو پشتیوانی دەکرێن بەردەوام فشار لەسەر حکومەتی عێراق و شەقامی عێراق دەکات و و وهەر ڕۆژەی پەلاماری بارەگایەک و هەر جارەی دامەزراوە و کۆنسوڵخانە و باڵوێزخانەیەکیان پێ دەسوتێنێ ، ئەم ڕەوشەی ئێستا بەهۆی سوتاندنی قورئان کەوتۆتەوە وەک فشار و پەرچەکردارێک بە شەقامی عێراقی و خەڵکی بێئاگا و عاتفی ئەنجامی دەدا وەک  سیاسەتێک دژی ئەمەریکا و ئەو هەنگاوە کردارانەی کە ئەمەریکا بە نیازە لە ناوچەکەدا ئەنجامی بدات کە لەڕاستیدا لەوانەیە مەترسی و هەڕەشەی چارەنوسسازبن بۆسەر دەسەڵاتی ئێرانیەکان .

شایانی باسە ئەمەریکا لەم ماوەیەدا هێزی زیاتر و تایبەتی بۆ ناوچەکە رەوانە کردوە. کە لەوانەیە سیناریۆی جۆراوجۆری هەبێت بۆ روبەروبونەوەی ئەو تەنگژەو گرفتانەی کە لەناوچەکەدا ڕووبەڕوی بونەتەوە و پێویستیان بە هەڵوەستە لەسەرکردن و چارەسەرو وەڵامی پێویست هەیە ، ئەم هێزانەشی کە بۆپشتیوانی سوپاکەی لەناوچەکەدا ناردوە ئەمانەن ؛

ناردنی فرقەی ١٠ی شاخاوی ئەرکە تایبەتیەکان بۆ کوردستانی باشور و ڕۆژئاوا، هاوکاتە لەگەڵ گەیشتنی ژێردەریایی یو اس اس هەڵگری چەکی ناوکی بۆ پشتیوانی کەشتی گەلی ٥ پێنجی ئەمەریکی لە ناوچەی بەحری بەحرەین و کەنداوی عەرەبی لەگەڵ کۆمەڵێ فڕۆکەی جۆری ئەی ١٠ و  ئێف ١٦ و ئێف ٣٥ ئەمەریکی بۆ ناوچەی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×