عێراق پڕۆژەی فاوی گەورە، کوردستان دووبەرەکی بەردەوام!

عەلی حەمە
  2023-05-30     627

هەموو شکستێکی ئابوری شکستێکی سیاسی بەدواوە وەیە، بەپێچەوانەشەوە راستە !


*- پرۆژەی فاوی گەورە بریتیە لە بەندەرێکی ئاوی گەورەی بێ وێنە لە ناوچەکەداو دەیەمین لەسەر ئاستی جیهان و دوو هێڵی گواستنەوەی خێرا ( شەقام و هێڵی ئاسنین ) بڕی ١٧ ملیار دۆلار تێچوویەتی و بە(١٠)دە شاری گەورەی عێراقدا لەبەسرەوە بەرەو موسڵ و خاڵی فیشخاپوری هاوسنوری تورکیا کەلەسەر روبەرێکی ٥٤ کیلۆمەتر دووجا دروست دەکرێت و توانی وەرگرتنی نزیکەی ١٠٠ ملێۆن تەن کاڵاو کەلوپەلی هاوردەکراوی هەیە لە ساڵێکدا بە گوژمەی ٤،٦ ملیار یۆرۆ کە لە ٥ی نیسانی ٢٠١٠ بەردی بناغەی دانرا، ئەوە جگە لە کۆمەڵگایەکی نیشتەجێ بون و بازرگانی و گەشتوگوزار و لۆجستی. 
پرۆژەی فاوی گەورە گۆڕانی بنەرەتی لە نەخشە ئابوری جیهاندا دروست دەکات و دەریای هندی و کەنداوی عەرەبی دەبەستێتەوە بە دەریای سپی ناوەڕاست و کێشوەری ئەوروپاوە ، هەروەها دەتوانرێ لەڕێگەی وشکانیەوە کەلوپەل و کاڵا لە بەندەری فاوەوە بگوازرێتەوە بۆ بەندەری عەقەبەی سەر بەحری سور و بەندەرەکانی لوبنان و سوریا . 

*- بەڕای زۆرێک لە شارەزایانی بواری ئابوری رێگەی بەندەری فاو لەبەرئەوەی ڕێگەیەکی ئاسانتر و نیوەی کاتی پێویستەوە بەبەراورد بە گواستنەوە کاڵاکان لەڕێگەی قەناتی سوێسی میسرەوە بۆ دەریای سپی ناوەڕاست و ئەوروپا، بۆیە وادەبینرێت کە بەندەری فاو ببێتە ئەڵتەرناتیڤی قەناتی سوێس و قۆناغێکی نوێ لە ڕێڕەوی ئاوی و وشکانی دا بێتە ئاراوە کە ڕێڕەوی مێژوویی ناوچەکەش بەتایبەتی دەوڵەتی عێراق گۆڕانکاریەکی ستراتیجی لە پێشکەوتن و بەدیارکەوتن بەخۆیەوە ببینێ !

*- لە ئێستادا و دوای ئەوەی کە پڕۆژەکە قۆناغێکی باشی لە جێبەجێکردنی کارەکانی بڕیوە.
، کاریگەریە ئەرێنییەکانی لە بواری ئابوری و سیاسی و ئاسایشی ڕێڕەوی گواستنەوەی کاڵاو کەلوپەل و کێبڵی ژیر دەریاییەکانی تۆڕەکانی ئینترنێت و پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکان دا دەرکەوتوە و کە ئەمەش ئەوەندەی تر پێگەی عێراق لە هاوکێشە سیاسی و ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکاندا بەهێز دەکات و پێگەیەکی دیاری پێ دەبەخشێ .
لەوکاریگەریانەش ؛
١- گەورە كۆمپانیای ئینترنێت ( کۆمپانیای گۆگل ) لە بەرنامەسازی و پلاندانان دان بۆ ئەوەی کێبڵەژێر ئاویەکانی خۆی 
کە هێڵەکانی گواستنەوەی ئینتەرنێت و پەیوەندیەکانە کە لەئەوروپاوە لە ڕێڕەوی ئاوی قەناتی سوێسی میسرەوە بۆ ئەفریقیاو هند ، بگوازێتەوە بۆ خاکی اسرائیل و سعودیەو لەوێشەوە بۆ بەندەری فاو و کەنداوی عەرەبی و دەریای هند و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاس، چونکە رێگەی بەندەری فاو رێگەیەکی کورتتر و هەرزانتر و کراوەترە لە چاو چڕوپڕی و بەرتەسکی و گرانی رێرەوی ئاوی قەناتی سوێس.
  کەئەوەش بەشێک دەبێ لەو ململانێ تازەیەی کە  پڕۆژەی فاوی گەورە لەگەڵ خۆیدا لەبازاڕی بازرگانی کێبڵە ژێر ئاوییەکاندا دروستی دەکات . 
٢-  بەپێی راپۆرتێکی پێگەی " گڵوبس" کە تایبەتە بە ئابوری اسرائیل و لە ئەیلولی پاردا بڵاوکردۆتەوە ؛  کە بەرپرسانی حکومەتی اسرائیل لە وڵاتی ئیماراتی عەرەبی لەوتو وێژ و لێکۆلینەوەدان بەهەماهەنگی لەگەڵ مەملەکەتی شانشینی سعودیە بۆئەوەی هەستن بەراکێشانی هێڵێکی بۆڕی گواستنەوە تایبەت بە نەوت و دارشتەکانی  لە سعودیەوە بۆ بەندەری ئایلاتی اسرائیل لە سەر بەحری سوور و لە ئایلاتەوە بۆ عسقلان لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا کە قازانجێکی گەورەی ئابوری بۆ هەردوو لایەن لێ دەکەوێتەوە ، کە لەداهاتودا ئەم پرۆژەیە ببەسترێتەوە بەبەندەری فاوەوە و بکرێتە هێڵێکی گەورەی گواستنەوەی وزەی هاوبەش .
٣-  دەولەتی چین لەپلانی ئەوەدایەبە تەواوبونی پڕۆژەی فاوی گەورە لە ڕێگەی وشکانی بەناو دەوڵەتی پاکستان دا و بەهۆی بەندەری ئاوی غوادری پاکستانەوە کەلوپەل وکاڵای بازرگانی خۆی بگوازێتەوە و ئەوەندە پشت بە رێرەوی ئاوی کەنداوی بەحری باشوری چین نەبەستێ کە بەردەوام بەهۆی ململانێ و کێ بڕێکی و ئامادەیی گەلە کەشتی جەنگی هاوپەیمانە نەیارەکانی لە ناوچەکەدا بەردەوام نا ئارامە و ئاسایشی تیا سەقامگیر نیە . 
*- بەپێی هاوکێشەی ئابوری پێشکەوتو. پێگەی ستراتێژی بەهێز ، هۆکاری گەورەن لە دانانی کاریگەری لەسەر دەوروبەر و کۆڵەکەیەکی بەهێزیش دەبێ لە سەقامگیری و پێشکەوتنی سیاسی و پرۆسەی دیموکراسی و ژیانی سیاسی لە وڵاتدا ، هەربۆیە پێشبینی دەکرێ ئەگەر عێراق بەو ئاستە داواکراوە دیاریکراوەی خۆیدا بچێتە پێش دوور نیە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەهۆی یەدەگی زۆری نەوت و غازەوە ، شانبەشانی پیگە ستراتیژە نوێیەکەیەوە (لە پڕدی گواستنەوەی ئاوی و وشکانی لە دەریای هند و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ دەریای سپی ناوەڕاست و ئەورپاو باکوری ئەفریقیا) ببێتە تاکە هێزی بێ رکابەر لەناوچەکەدا و سەرنجی رێکخراوی بازرگانی نێودەوڵەتی و بازاڕ بەگشتی بەلای خۆیدا ڕادەکێشێ و پێگەیەکی نێودەولەتی دیار بۆ عێراق دەڕەخسێنێ!
٤- زۆربەی دەولەتانی ناوچەکەو بەتایبەتی هەردوو دراوسێی کاریگەر لەسەر عێراق ( ئێران و تورکیا ) ئاگادار و بەجۆرێک لەجۆرەکان رەزامەنیان بۆ ئەو پڕۆژەیە دەربڕیوە، بەڵام ئەوەی نە رۆژێ لەرۆژان بیری لەو پڕۆژە نەکردبێتەوە و هیچ خەیاڵێکی لە دواڕۆژی ئەم پرۆژە ستراتیژیەی دەولەتی فیدراڵی عێراق نەکردبێتەوە تەنهاو تەنها دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستانە ،کە دوور یا نزیک ، بە چاک یا بەخراپ هیچ هەلسەنگاندن و کارگەری و لێکەوتەکانی دڕک پێ ناکاو لێان ناکەوێتەوە و بە پرسێک و وەک پرۆژەیەکەی وەبەرهێنانی ئاسایی ڕووت سەیری کردوە و بیستوویەتی،  لەکاتێکا هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی ڕێڕەوەکانی گواستنەوە و بە خالێکی جیا لەدەروازەی سنوری  فیشخاپور و جیا لە دەروازەی سنوری ابراهیم خەلیل کاری گواستنەوەی کاڵاوکەلوپەلەکان ئەنجام دەدرێت ، کە بێگومان ئەمەش وادەکات دەروازەی ابراهیم خەلیلیش هیچ گرنگیەکی ئابوری نەمێنێ و بەمەش هەرێم پێگە و کۆڵەکەیەکی گرنگی ئابوری لەدەست دەدات .
٥- ئەم پرۆژەیە لەبەر ئەوەی بەزۆری پشت بە دەروازەی فیشخاپوری هاوسنوری تورکیا دەبەستێت و دواجار بەناو خاکی تورکیادا پرۆسەی گواستنەوەکە دەگات بەئاکام مانای وایە دەوڵەتی تورکیا لایەنێکی بنچینەییەلەم پرۆسەیەدا بۆیە ئەمە خاڵێکە دەبێ هەرێمی کوردستان خوێندنەوەی ورد و لێکۆڵینەوەی جدی هەبێ و بەرپرسیارێتی و ئۆباڵی مێژوویی ئەو دۆخە بگرێتە ئەستۆ کەلەو پرۆسە ستراتیژیە ئاڵوگۆڕی بازرگانیە دەکەوێتەوە!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×