جەنگی دەرونی نەتان شڵەژێن‌و بەگەشبینیەوە ڕوبکەنە هۆڵی کۆنگرە

ئه‌بوبه‌كر عەلی
  2019-12-25     1476
خوشك وبرایانی بەڕێز لەبەردەمی کۆنگرە داین ودۆخەکە هەست بە لێپرسراوێتی دەخوازێت. ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ شایعەو پڕو پاگەندە نەیارەکان و کارکردن بە بنەمای (ویل للمصلین). لەپێناو چەواشەکاری و ڕواندنی تۆوی ڕاڕایی وبەدگومانی بەرامبەر بە یەکترو بەربەست خستنە بەردەم خواستی نوێکردنەوەوبەهێزکردنەوەیەکی نەوعی یەکگرتووەکەمان.

ئەوەی لەم شوێنەدا هەوڵە ئامانجدارەکانی بەرامبەر ونەیار بە ناوماڵێکی یەکگرتووانەی یەکگرتوو کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو، پوچەڵ دەکاتەوە ،جگە لە ئیحساسێکی خواناسانەو موسوڵمانانەی خاوێن،هوشیاری وچاوکراوەیی ئەندامانی کۆنگرەو خوشك وبرایان وبینینی کەس وپرس وبابەتەکانە بەشێوەیەکی هەمە لایەنە،لەدوێنێ وئەمڕۆدا . خوشك وبرایان پڕوپاگەندە دژبە هەندێ براتان گەیشتۆتە ئاستی دژبەیەکی وتێکەڵی وپێکەڵیەکی سەیرو سەمەرە. بەجۆرێك هەندێکمان لەیەك کاتدا بەسێ تۆمەتی دژبەیەك تۆمەتبار دەکرێین:

١ پارتی هانی داوەو یەکگرتوو تەسلیمی ئەو دەکات!!
٢ یەکگرتوو دەکات بە گۆڕان !(ئەم دووشتە دژبەیەکە یەك پەیج ولەماوەیەکی نزیك لەیەکتر دابەزیون )
٣ئەگەر دەرچێ لەگەڵ پارتیدا دەتاندات بەشەڕ؟ هەمووئەمەش لەکاتێکدایە کە یەکێ لە ئەرکەکانمان لەقۆناغی داهاتوودا ڕاستکردنەوەی ئەو شێواویەیە کەلە قۆناغی ڕابردوودا بەهۆی ڕووداوەکانەوە، لەتێکەڵاوبوونی وێنەی یەکگرتوو بە وێنەی هەندێ لەحیزبە دەسەڵاتدارەکان کەوتۆتەوە. هەربۆیە خوشك وبرایان..

لەڕێی کارکردن بەبنە مای خوایی(فبشر عباد الژین یستمعون القول فیتبعون احسنه) پێویستە گوێ بۆ ئەم م جەنگە دەرونیە نەزۆکە نە گرن. باهەموومان بە گەشبینی وئیجابیەوە بەرەو هۆڵی کۆنگرە بڕۆین.یەکگرتوو لەبەردەم گۆڕانکاری و ئستیحقاقێکی گرنگی خۆیدایە.گرنگە لە پێشوازی کردن لەم ئستیحقاقەو وسەرخستنی کۆنگرەو ڕێزگرتن لەبە رەنجامی هەڵبژاردنەکان و وبڕیاری زۆرینەی خوشك و براکان، بەوپەڕی لێپرسراوێتی وگیانی یەکگرتووانە بیر بکەینەوەومامەڵەبکەین.

سەرکەوتووبێت کۆنگرەی هەشت.
نائومێدی بۆ نەیارانی یەکگرتوو.
براتان ئەبوبەکر کاروانی٢٥/١٢/٢٠١٩

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×