وشەی " داگیرکار" ڕەنگە لە هزری و بیری زۆرینەماندا بەو جۆرە ناسرابێت ، کە وڵات یاخود گەل و پەیڕەوانی ئاینزایەکی جیاواز لە ناوچەیەکی جوگرافی تر بێت خاک و نیشتمانی تۆ داگیر بکات ، بەڵام لە ڕاستیدا داگیرکار جیاوازی نیە هەر جۆرێک بێت دەرەکی یاخود ناوخۆیی بێت ، بەڵکو هەر ماف وموڵکو کەلوپەلێکی مادی لەلایان کەسێک یاخود کۆمەڵێک دەستی بەسەردابگیرێت ئەوا بە داگیرکاری و دادنرێت.
ڕەنگە نامۆ و سەیرنەبێت لای بەشێکمان ئەگەر بڵێین لە باشوری کوردستان ماوەی 31 ساڵە لە ژێر داگیرکاریەکی تەواوی ناوخۆیی حیزبی دایە ، بەڵام ئەوەی سەیر و سەمەرە و جێی تێڕامانە ئەو داگیرکاریە حیزبیەی لە باشوری کوردستان هەیە خراپتر و داپڵۆسێنترە بەراورد بەو داگیرکاریەی لە ڕابردوو لەلایان ڕژێمی بەعس و داگیرکەرەانی تر ناو مێژوو بەرامبەر بە خاکی باشوری کوردستان و هاڵتیان ئەنجامدراوە ، تەنانەت ئەگەر بلێین تا هەنوکەش ئەو داگیرکاریەی لە پارچەکانی تری کوردستان هەیە بەراورد بەم سیستمە داگیرکاریە داپڵۆنسێنەرە حیزبیە خێلکەی لە هەرێمی کوردستان هەیە ئەهوەنترە ، چونکە لەپارچەکانی تری کوردستان لەگەڵ ئەو هەموو ستمەی دەوڵەت هەیەتی لە چێوارچێوەیەکی دیرکراوە نەبوەتە هۆی ئەوەی کورد وەک نەتەوە ئیتەمای نیشتامنی لاواز بێت و نەفرەت لە خاک و نیشتامنی خۆی بکات بەپێچەوانەوە لەگەڵ ئەو هەموو ستەمە هێشتا خەڵک لە چواچێەیەکی سیستەمەی دەوڵەت دەژی تەواوی خزمەت گوزاریەکانی وەک باقی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بۆ دابین کراوە ، بەڵام ئەوەی لە باشوری کوردستان هەیە بەهۆی ئەو داگیرکاری و ستەم و نادادەییئ حیزبیەیە هەیە خەڵکی بەشخورا نەفرەت لە خاک و نیشتمان دەکات لەوە دڵنیابوەتەوە هەر داگیرکەرێکی تربووایە زۆر باشتر دەبوو لە داگیرکاری حیزبیەی ئێستا هەیە و تەواوەی جومگە و کایەکانی ژیانی بۆ کۆمەڵیکی دیارکراو لە لە خێڵ و ئاغا و کادیر و چەکبەدەست و لایەنگری خۆی داگیرکردووە.
داگیرکاری هەردوو حیزبی باڵادەست و حیزبە چەکبەدەستاکانی ئێستا و ڕابردوو شتتێکی تازە نیە ، بەڵکو لەگەڵ دروستبوونی ئە حیزبانە و بە دیاریکراوی دوای گرتنە دەسەڵات دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 لە باشوردی کوردستان ، ئەو داگیرکاریە لەگەڵ تاڵانکردنی دامودەزگاکانی حکومی و شوێنە بازرگانیەکان و ماڵی خەڵک لەلایان سەران و سەرکردایەتی و چەکبەدەساتنی ئەو حیزبانە بەرجەستەبووە ، ئەوەی داگیرکاری حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق نەیانتوانی بە 80 ساڵ لە حکەموڕانی لە باشوری کوردستان بەرامبەر خاک و هاوڵتیانی باشوری کوردستان ئەنجامی بدەن ئەوان لەماوەی چەند ساڵیکی کەم بە زیادەوە بە ئەنجامیان گەیاند ، بەجۆرێک ئێستا ژیانی خەڵک ئاستێک گەشتووە لە ژێر سێبەری ئەو داگیرکارەیە هەزاران جار خۆزگە بە داگیکرایەکانی پێشووتر دەخوازێت.
قسەکانی (جینین هینس پلاسخارت) نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ئەنجومەنی ئاسیش کە لەم دوایەی بۆ تەواوی ڕایگشتی دونیا و وڵاتانی دونیا ئەو ڕاستیەی درکاند ، کە بەڵێ هەرێمی کوردستان لەلایان دوو حیزبەوە داگیر کراوە و دابەشکراوە بۆ دووزۆنی جیاواز بەناوی زۆنی زەرد و سەوز! لەم دوو زۆنە بۆ هەریەک لە سەرانی یەکێتی و پارتی و دوو بنەماڵە و هاوئاوازەکانیان بووەتە ناوچەیەکی داگیرکراو بۆ خۆیان لاینگەرەکانیان و هەرکامێکیانن لە زۆنەکەی خۆی هەر داگیرکاری و کارێکی نایاسایی بیانەوێت زۆر بە ئاسانی ئەنجامی دەدەن بۆ ڕەوایەتیدان بە داگیرکاریەش حکومەت و پەرلەمانێکی کارتۆنیان دروستکردووە ، لەکاتێک کاری ئەو حکومەت و پەرلەمان جگە لە ڕەوایەتی دان بەو دەسەڵاتە حیزبیە شارەوەیەی هەیە لە بەرگی حکومەتی هەرێمی کوردستان شتێکی تر نیە ، نمونەی سادەش بۆ تەنانەت سەرۆکی حکومەت کە لە پارتیە هیچ دەسەڵاتێکی لە زۆنی سەوز نیە و جێگرەکەی کە لە یەکێتیە هیچ دەسەڵاتێکی لە زۆنی زەرد نیە ، لە ئەمەش نمونەیەکی زۆر سادەیە بۆ ئەواونەی بیانەوێت درک بەو داگیرکاریە حیزبیە بکەن.
ئەگەر کەمێک ووردبێنەوە دەبینین داگیرکاری حیزبی بەجۆرێک تەشەنەی کردووە لە هەردوو زۆن تەنانەت لە بچوکترین مافی هاوڵاتی بوون لە بەشێکی زۆری خەڵکی بێلایان و ناحیزبی قۆرخرکاروە بۆ دەستوپێوەندی هەردوو حیزب و هاوئاوازەکانیان ، واتا لە دامەزراندی کارمەندێکی پاکەرەوە بگرە بۆ پێدانی پارچە زەوی وەرگرتنی هەر پلە و پۆستێکی حکومی و هەر خێر و بێرێکی ئەم هەرێمە قۆرخکراوە بۆ کادیر و چەکبەدەساتنی ئەو دوو لایەنە دەسەڵاتدارە و شوێنەوتووەکانیان لە حیزبەکانی تر کە دەمێکە وە دوکانێکی سیاسیان لێهاتووە!.
نەک هەر ئەوەند بەڵکو تۆ ئەگەر بڵێین موڵکو و ماڵی تایبەت بە خۆت یاخود بازرگانیەکی تایبەت بە خۆت هەبێت ، ئەوا ئەوان هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی ئەو موڵک و ماڵ و بازرگانیەی کە تۆ بە ماندووبون تواناکانی خۆت بەدەستتهێناوە دەدان ، نمونەی لەجۆرە زۆرە کە سەدان دۆنم و موڵک و ماڵ و بازرگانی سەدان کەس لەلایان بەرپرسان و خاوەن هێزی ئەو دوو حیزبە دەستی بەسەرداگیراوە و داگیر کراوە ، لەولاشەوە کابرای خاوەن موڵکو ماڵی داگریکراوی بەهۆی حیزبی بوونی تەواوی دادگا و هێزی ئەمنی و فەرەمانگەکانی حکومی نەیتوانیەوە تەنانەت سکاڵاش لەو هەموو ستەم و داگیرکاریەی بەرامبەری کراوە دەربڕێت ، ئەگەر هاتبێت و ناڕەزەیەتیشی دەڕێبێت ئەوا ژیانی خۆی لەسەردانەوە جا چ بە تیرۆرکردن بێت لە لایان میلشیای حزبیەوە یان بە شوێنبزرکردنیەوە بووبێت لەلایان دەزگا یەن بەپرسێکی حیزبەوە.
ئەوەی جێی مەترسی و زۆرە بۆ خەڵک ، داگیراکاریەی حیزب هەیە رۆژ دوای رۆژ لە فراونبوون و تەنەشەنکردنە دایە ، بەجۆرێک دەبین لە زۆنی سەوز بەرۆژی رووناک تەنانەت لەلایان کۆمپانیا حیزبی هەوڵی داگیرکردنی بینای قوتابخانە حکومی و باخچەی گشتی دەدرێت بۆ ئەوەی لەلایان کۆمپانیای حیزبی یان بەرپرسێکەوە بکرێتە پڕۆژەی بازرگانی!! هەر ئەوەندە نیە ئەو کۆمپانیا حیزبیانە لە هەردوو زۆن چاویای بریوەتە هەر بستە خاکێک یان هەر جۆرە موڵک و ماڵێک کە بتوانن داگیری بکەن.
داگیکاری حیزبی ئەگەر هەربەم جۆرە بەردەوەم بێت ئەوا لە کۆتایی دەبێت هەموومان ببینە کرێچی کۆمپانیا حیزبیەکان لەسەر خاک و شار و وڵاتی خۆمان دەبین بە بێگانە ، بۆیە وەستاندنی ئەو داگیرکاریە فراونەی ئێستا هەیە دەبێت کاری هەموو لایەک بێت ، دەبێت ئەو لایەنانە لەوە تێبگەینرێن کۆتایی داگیرکار ناو زبڵدانی مێژووە هاوشێوەی هەموو داگیرکاراکانی مێژووی مرۆڤایەتی و هەرچی دەوڵەت و ڕێکخراوی جیهانی هەیە بە هەرجٶرێک هەیە لەو داگیرکاریە حیزبیەی لە باشوری کوردستان هەیە ئاگاداربکرێنەوە.