هەڵبژاردن چی لەدۆخی عێراق دەگۆڕێت؟!
شێرزاد خدر حەیدەر
2021-10-04   571
لەگەڵ نزیک بوونەوە لە وادەی ئەنجامدانی
هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق لە 10/10 ی ئەمساڵ پرسیار و کۆمەلێک خاڵی گرنگ دێتە
بەر باس ، کە شایەنی شرۆڤە و شەن و کەوێکی وردە ، کە ئاخۆ دەرەنجامی هەڵبژاردنی
ئەمجارە چی لە بارودۆخی چەقبەستو و ناهەمواری عێراق دەگۆڕێت ؟ ئاخۆ وەک باقی
هەڵبژاردنەکانی تری ڕابردوو ، ئەم هەڵبژاردنەش جگە لە میکیاژکردنیکی ناشرینی
ڕەنگوڕووی دیموکراسەیە درۆینەکەی 18 ساڵی ڕابردوو ، چ شتگەلێکی تری بۆ خەڵک و خاکی
عێراق لە هەگبدایە؟
لە ماوەی هەژدەساڵی ڕابردوو دوای
کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ڕژێمی پێشووی عێراق
و دامەزرادنی پەرلەمان و حکومەتیکی نوێ لە پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق لەلایان
هاوپەیمانانەوە و بەبەرداکردنی بەرگێکی بەزۆر دیمکوراسی بع سیستەمی حکومڕانی
دەوڵەتی ، ئەوە بۆ هاوڵاتیان روونبوەتەوە لە تەواوی ئەم هەژدەساڵە ئەم هەموو پڕۆسە
و هەنگاوە بەناو دیمکوراسیەی نراوە ، جگە لە گۆرینی دەموچاوی کۆمەڵێک کەسایەتی و حزیبی سیاسی مەزهەبگەرایی و خێڵەکی خاوەن
ملیشیا بۆ بەتاڵنبردنی سامانی زیاتری عێراق و جێبەجێکردنی مەرامی وڵاتانی دراوسێ
لەناو عێراق سودێکی تری نەبووە بۆ خاک و
خەڵکی عێراق.
هەرچی سەبارەت بە هەرێمی
کوردستانە وەک پارچەیەک لە عێراق زیاتر لێرە باردۆخ لە ژێر چەتری ئەم دیمکوراسیە
درۆینەی هەیە ناهەموارترە ، چونکە ئەگەر هاوڵاتیانی پارێزگاکانی تری عێراق 4 ساڵ
جارێک بینەری شانۆگەری درۆینەی هەڵبژاردنبن ، ئەوا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبێت دووبەرامبەری
ئەوان هەم بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەمیش بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
هەموو 4 ساڵجارێک خۆیان بۆ بانگەشەی پڕ لە بەڵێنی درۆ و موزیەدەی لایانە
سیاسیەکانی هەرێم ئامادەبکەن.
گەرچی لە هەر وڵاتێک هەڵبژاردن
بۆ هێنانێنەپێش و کردنە کاربەدەستی کەسانی سەرکەوت و لێهاتوو کارەمەیە لە بەڕێوبردن
و یاساکانی وڵات م بەڵام لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان هەر لە یەکەم هەنگاو لە دیاری
کردنی کاندیدەکانی پەرلەمان لە لایان پارتە سیاسیەکان دەستدەکرێت بە دیاریکردنی
ئەو کەسانەی ئەڵقە لەگوێی تەواو و گوێرایڵی بێ مەرجن بۆ ئەو لایانە سیاسیەی دەیان
پاڵێون بۆ پەرلەمانتاری ، بێ گوێدانە ئەزموون و شارەزایی ئەو کەسە ، کە ئاخۆ تا
چەند شیاوە بۆ ئەو پۆستە کە نوێنەرایەتی خەڵ بکات لە پەرلەمان ، ئەمەش خۆی یەکێکی لەخاڵانەی دەرخەری ئەو ڕاستیە هەڵبژاردن لە عێراق جگە لە شانۆگەریەکی بۆ
پیشاندانی دیموکراسیەکی درۆینە ، شتێکی زیاتر نیە.
بایکۆتکردنی دەنگداران بەڕێژەیەکی
بەرچاو لە تەواوی هەڵبژاردنەکانی پێشووتر ، یەکیکیترە لە دەرخەری ئەو خاڵانەی
هاوڵاتی عێراقی درک بە بێ مانایی ئەم
پڕۆسەیە دەکەن لە گۆڕینی باردۆخی خراپی عێراق ، بەڵکو هەموو لایەنێک لەوگەشتووە پێش
هەڵبژاردن بەهۆی دابەشکاری مەزهەبی و حزبی و خێڵەکی و دەستوەردانی وڵاتانی دراوسێ
هەموو پۆست و پلە حکومیەکان یەکلایکراونەتەوە ، بەڵام لەڕێی هەڵبژاردن شەرعیەتی
دەدرێت بەم کارە و ئەو پۆست وثلە بەخشینەوە لە پەرلەمان بە یاسایی دەکرێت.
جیاوازی ئەم هەڵبژاردنە لەگەڵ
هەڵبژاردنەکانی تر ڕەنگە تەنیا ئەوەبێت ئەم جارە زیاتر کاریەگەری میلیشیا
چەکدارەکان لە تەواوی عێڕاق لەسەر ئەم
هەڵبژاردنە دەردەکەوێت ، بەجۆرێک زۆرینەی ئەو کاندیدانە دەنرێنە پەرلەمان لەلایان
ئەو میلیشیا و گروپە وەبەستەکانی وڵاتانی
دراوسێەوە دیاری دەکرێن ، ئەمیش لە ڕێگای ساختەکاری ڕێکخرا و هاوشیوەی هەڵبژاردنی
پێشوو هەروەها لە ڕێی بەکارهێنانی هێز و ترساندن و ڕێگریەوە ، هەروەها لە
هەڵبژاردنی ئەمجارە ڕێژەی بایکۆت و بەشداری نەکردن کە لە دەنگدان بۆ ئاستێکی بەرز
بەرزدەبێتەوە .
ئەوەی جێی تێڕامانی زیاترە ئەوەیە
هەڵبژاردن لە ژێر سێبەری ئەم سیستەمە سیاسیە وەبەستە مەزهەبگەرایی و حزبی و
خێلەکیە و میلیشیایی و وابەستە بە
ئەجێندای وڵاتانی ناوچەکە کە لە عێراق و
هەرێمی کوردستان هەیە ، هیچ کات ناتوانێت گۆڕانکاری بکات لە بەرەوپێشبردن و
باشترنی کردنی ژیان و باردۆخی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان ، بەڵکو تەنیا دەبێتە مایەی
درێژکردنەوەی ئەم باردۆخەی ناهەموارەی ئێستا هەیە ، تاکە چارەسەر کۆتایی هێنانە بەو باردۆخە لە ڕێی شۆڕشێکی
جەماوەری خۆرسک بۆ بە دوایی هێنانی ئەو هەموو میلیشیا و دەست و گروپە دەرەکیەی
کە بەدرێژایی چەندین ساڵی رابردوو بونەتە
بەڵا بۆ خاک و هاوڵاتیان و دواتر لە ژینگە
و ژێر سێبەریی سیستمێکی ئازاد ، دوور لە گروپی میلیشای مەزهەبگەرایی و نەتەوایەتی
بێ دەستوەردانی وڵاتانی تر هەڵبژاردنێکی ئازادانە بکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی
تەکنۆکرات لە کەسانی شیاو بۆ بەڕێوبردنی وڵات ، کە ئەمەش لە باردۆخی ئێستای عێڕاق
کاریکی ئەستەمە بۆیە دەبێت هەموو لایەک درک بەو ڕاستیە بکات ، ئەم هەڵبژاردنەش
کاریگەری نابێت بۆ باشترکردنی باردۆخی عێراق.