دەستور یان بژێوی خەڵک؟!
شێرزاد خدر حەیدەر
2021-05-29   595
لە کوردەواری وتەیەکی باو هەیە دەڵێت
"ئاش لە خەیاڵێک و ئاشەوان لە خەیاڵێک" ڕێک بەم جۆرە ئەگەر سەیری
باردۆخی هەرێمی کوردستان بکەین ، دەبینین باردۆخ و گوزرانی خەڵک لەوپەری خراپی
دایە و دەیان قەیران و گرفت بەرۆکی خەڵکی گرتوور ، کەچی دەبینیت لەوسەرەوە
بەرپرسانی حکومی حیزبی کۆڕوکۆبنەوەی خۆیان ناکەون ئەویش بۆ چارەسەری بژوێی خەڵک نا
بەڵکو بۆ کۆمەڵیک بابەت ، کە تەنیا مەبەست لێی کاتکوشتن و سەرقاڵکردنی ڕایگشتی و
نێودەوڵتیە بەوەی کە ئەوان سەرقاڵی پرسێکی زۆرگرنگن کە نوسینەوەی دەستورە بۆ هەرێمی
کوردستان.!
هێنانەوەی بەرباسی نوسینەوەی دەستور بۆ
هەرێمی کوردستان لەم کات و ساتە دوای
چەندین ساڵ بێگومان بێ هۆکار هەر وا سادە نیە ، بەڵکو کۆمەڵێک فاکتەری شارەوە هەیە
کە بووتە پاڵنەر بۆ ووروژاندنەوەی ئەو پرسە دوایی بە بنبستگەیشتنی لە ساڵانی
ڕابردوو ، کە دەکرێت بەشێکیان پەیوەندی بە گوشاری نێوەدەڵەتی هەبێت لە ئەمریکا و
وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ کەمێک ڕاستکردنەوەی ئەو خواروخێچیەی لە 30
ساڵی ڕابردوو لە حکومڕانی کوردی لە هەرێم دا هەبووە ، هەروەها هۆکاری ناوخۆیش
پەیوەندی دارە بەو مانۆڕ و ململانێ سیاسیەی کە لەناو باڵە جیاوازەکانی هەردوو
حیزبی باڵەدەست لە هەرێمدا هەیە ، بەڵام ئەوەی گرنگ و جێی بایەخەی بۆ خەڵک بە گشتی
ئایە ئەم بابەت لە ئێستادە چ سود و قازنجێکی هەیە بۆ باشترکردنی باردۆخی میللەت و
چارەسەری دەیان قەیرانی دەستکرد لەم هەرێمە.
دەستور لە بنەڕەتدا بوونی وەک بناغەیەک وایە
بۆ هەر کیان و دەوڵەتێک و هەرێمێک و گرنگی زۆر هەیە ، بەڵام کاتێک هەرێمێکی سێ
پارێزگایی بەسەر دوو زۆنی تەواو حیزبی و دابەشکرابێت و تەواوی دامودەزگای حکومی و
کەرتی تایبەت و بازاڕ لەلایان حیزبەوە کۆنترۆڵکرابێت و چەندان قەیرانی جۆرا و جۆر
بۆ خەڵکەکەی دروستکرابێت لەو کات و ساتەدا بوون و نەبوونی دەستور چ ئاهێک بەر ژیان
و بژێوی ئەو خەڵکەدا دێنتەوە!؟
لەکاتێک ئەو حیزبانەی بانگەشەی نوسینەوەی دەستور
لەم کاتە دەکەن خۆیان پابەندی ئەو دەستور
و پڕەنسیپانە نابن کە خۆیان بۆ حزیبەکانیان نوسیانەتەوە و شانازی پێوە دەکەن ،
ئێستا دێن دەستورێک بۆ هەرێمێکی پڕ لە ناسەقامگیری سیاسی و ئابوری لە چوارچێوەی عێراقێکی پڕ لە ناسەقامگیری دەنوسنەوە
و پێیەوە پابەند دەبن .! بێگومان نەخێر
ئەگەر نەک دەستور بەڵکو لە ئاسمانەوە خودا پەیامبنرێت بۆ ئەم دەسەڵاتە کە لەگەڵ
بەرژەوندیەکانیان لە قاچاخچێتی و گەندەڵی و تاڵانکردنەکەیان یەک نەگرێتەوە هەرگیز
پێیەوە پابەند نابن.
بۆیە دەبێت ئەوە لای هەموو کەسێک ڕوونبێت ، کە
باسکردنی ئامادەکردنی دەستور و هەر بابەتیکی تر کە مەبەست لێی چارەسەرکردنی ئەم هەموو
قەیران و گرفت نەبێت کە بەرۆکی خەڵکی گرتووە ، ئەوا تەنیا بۆ کات بەفیڕۆدان و سەرقاڵکردنی ڕایگشتی و داپۆشینی ئەو هەموو
گەندەڵی و دزیەی هەیە لە موڵکی گشتی و سەروەتی ئەم میللەتە بەم بابەت و هەڵا میدیا دەستکرانەی بۆ دەستور
دروستکراوە ، بەجۆرێک ئەم هەڵا و فەوزا میدیایە دەستکردە لە ڕێی پەرلەمانتار و
کادیری حیزبی گەرمکراوە وەک بڵێی ئێمە لای کاکی پەرلەمانتار و کادیری حزبی خەڵک
ژیانی لەوپەڕی باشی دایە و تەنیا خەمی ئەوەیەتی کە ئایا سیستەمی حکمڕانی لە بەپێی
دەستور پەرلەمانی بێتت یان سەرۆکایەتی !!
بێگومان ئەوەی دەیبین لە لێدوان و وڵامدانەوەی لە نێوان پەرلەمانتار و کادیری
حیزبە جیاوازەکان هەیە لەسەر ئەم بابەتە ڕێکخراوە و هیچ پەیوەندیەکی بە خەمی خەڵک
و بوونی دەستور بۆ هەرێمی کوردستان نیە.
بێگومان بوونی دەستورێکی ڕێک و
گونجاو بۆ ئێستا و داهاتووی هەرێم کارێکی
گرنگ و جێی بایەخە ، بەڵام ئەوەی زۆرگرنگتر و چارەنوسازترە بۆ خەڵک بەەگشتی لەم کات و ساتە ، چارەی بنبرکردنی گەندەڵی و
باشکردنی بژێوی خەڵک ودابینکردنی دەرفەتی کار و بوژاندنەوەی کەرتی پەروەردە و
تەندروستی و سوتەمەنی و ڕێگاوبان و دەرهێنانی هێزی سەربازی لەدەستی حیزب و چەندان
کاری تر کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە باردۆخی ژیانی خەڵکەوە نەوەک خۆسەرقاڵکردن
و هێنانەوە پێشی چەند پرس و بابەتێکی لە
بیرکراو لە پێناو بەرژەوەندی بەرتەسکی بنەماڵەیی و و گەمەی سیاسی حیزبی بۆ لە
بیربردنەوە و داپۆشینی چارەی کێشەکانی خەڵک.