ژن و سیاسەت 

بەھرۆز عێزەت
  2023-03-12     1116

یەکیک لەو بابەتانەی کە جێگای سەرنج و مشتومرە: ئایا ھێزی دەرونی و جەستەیی ژن لەو ئاستەدایە کە بتوانێت سیاسەت بکات ؟! یاخۆد ئایا دەتوانێت  سیاسەت وڵات بەریوەببات ؟! بەواتایەکی تر ئایا دەتوانێت وەک پیاو ئەو ڕۆڵە پراکتیزە بکات؟! ئایا ژن و پیاو یەکسانن ؟ یاخۆد ژن زەلیلکراو و بێ ئەرزش کراوە لەلایەن پیاو ؟پیاو بۆتە رێگر لە بەردەم  تەواوی دەرفەتەکانی بەردەمی کەلە سیاسەت جیگا بگرێت بە جۆریک بگاتە رادەیەک کە ژن خۆی باوەر بکات کە سیاسەت کاری ژن نیە؟! یاخۆد مێژوو ئەوەمان پێ دەلێت کە پیاو ڕۆلی پیشەنگایەتی و گەیشتن بەھێز و دەسەلاتی بینیوە بۆ ئەم مەبەستەش پێویست بووە ژن تیپەرینیت و تیکی بشکینیت ؟ ئایا مێژووی شارستانی مێژووی دۆڕاندن و بن دەستی ژنمان لەبەرامبەر پیاودا پیشان ئەدات ؟! یا بەپیچەوانەی ئەوانەوە ژن وەرچەرخینەری واقعی سیاسەتە!؟ جولینەری راستەقینەی پشتی تەواوی ڕوداوە سیاسیەکانە!؟ یاخۆد ژن بەریوبەری واقعی سیاسەتە لە پشت پەردە؟! 

لەبارەی پەیوەندی نیوان ژن و سیاسەت بۆچوونی جیاواز ھەیە لیرەدا سەرەکیترینیان دەخینەروو 
ھندیک پێان وایە ژن لەسەر ئەساسی دەرون و جەستەیی بۆ ئەوە دروست نەبووە کە سیاسەت بکات؟!
وەک (ماری کوریلی )لەم بارەیەوە دەلێت ژن بۆ ئەوە خلق بووە .سۆز و مھربانی و ناز و گەورەی ورەنگینی سروشت و جوانی لە دڵی پیاودا بدۆزێتەوە. 
ئەو روحەی ژن موسیقا دروست دەکات .کەوایە ژن بۆ موسیقا خلق بووە، ناتوانێت لە سیاسەت وەک موسیقا ھونەر بە ئافرینیت یاخۆد دەرببڕێت.
"من رەگەزی خوم خۆشئەویت دەمەوێت بگاتە بەختەوەری راستەقینەی خۆی".
 
شارل ژارفس رومان نوس دەلێت ئەگەر من ژن بومایە ئەو ئازادی و ھێزەی کە بەدەستم ھێنابوو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ژنانی رەگەزی خۆم بەکارم دەھێنا .
سەرنجی تەواوم لەسەر ماڵەکەم و منداڵەکانم ئەبوو ،بەپێ ئارەزو و بەرژەوەندەییەکان بۆ ژیان رام دەھێنان ،مەیدانی سیاستم بۆ پیاوان بەجێ دەھێشت.

لەبەرامبەر ئەوانەشدا بۆچوونی تر ھەن  کە ژن بەیەکسانی پیاو دەزانن لەھەموو شتێکدا و پێان وایە ژن دەتوانێت وەک پیاو مامەلە لەگەل سیاسەت بکات،ھیچ کەم و کورتێکی تێدانییە. بگرە باشتریش دەتوانن مومارەسەی سیاسەت بکەن .

ئەگەر چێ بەدرێژایی مێژوو  بەگشتی سیاسەت وینەیکی پیاوانەی ھەبووە ژنان کەمتر رەنگیکی ژنانەی ھەبووە ، بەڵام بە تدریجی  شاھیدی وجدی ژنانین  لە بالاترین مقامی  سیاسیدا! 
کەوایە بەدرێژایی مێژووو دەبینین ھەزاران ژنی بەتوانا ھەن کە ئیدارەدانی سیاسەتیان کردوە، نەک کاریگەری و ڕۆڵەکیان کەمتر نەبووە لە پیاو بگرە زۆر بەتوانا تر و کاریگەرتربوونە!یاخۆد بەدرێژایی میژوو لەچەندین قۆناغ دەرکەوتووە کە ئەوەی لەپشت سیاستە پەنھانیەکەیە یاخۆد ئەوەی لەپشت پەردەوە ئیداری سیاست ئەدا بەواقعی سیاسەت دەکات ژنە ، وەرچەرخینەر و کاریگەری لەسەر تەواوی سیاسەت و ئاراستەی رووداوەکان بووە!
کەوایە لەسەرانسەری  جیھان ژنان نەخش و کاریگەر و دیاریکەری سیاست بوونە، ئەتوانن ئەرکی زۆر جدی و گرنگ و ئالۆز و سەخت لە ئەستوبگرن.

لەبارەی  ئەو پرسیارەی کە بۆچی لەسەر ئاستی جیھان بەگشتی ژنان لەسیاسەت دوورن بەگشتی چەندین ھۆکاری سەرەکی ھەن ، ھەر لە تایبەتمدنی فیزیکی روحی و دەروونی و جەستی و لەبالا دەستی پیاوەوە بگرە تا لاوازکردنی ژن و کاریگەری خێزان ، دامەزراوە جۆراوجۆرە کومەلایەتی و پەروردەییەکان و داب و نەریت ،ئاین، باوەرە جیاکارییەکان ،نابرابریە کۆمەلایەتی و سیاسیەکان و شێوازی حوکمرانی و سیاسەتی ولاتان ......
ئایا ئێتر ژنان دەتوانن  ئەو وینە پیاوانەی سیاسە ت بگۆڕن !?پێ دەچێت ئەم سەدەیە بەرەو ئەوە ھەنگاو بنێت!

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×