شەهید ئارام
فەرەیدون حەمەڕەشید
2021-02-02   971
ئارام سەرکردەیەک کەزیاترلەنیوسەدەیەوەک تارماییەک دێت ودەچێت.ئەو لەناوململانێکی قوڵی سیاسی
ئەوسەرەوەختەدا تەمەنێکی زۆرکورتی ساسی بەڕێکرد لە31/1/1978ئەودوای ئەوەی لەگوندی گوڕبازەوەبەرەو
تەنگیسەربەڕێ دەکەوێت هەرئەو ڕۆژەئارام لەتەنگیسەردەمێنێەوەلەماڵێک پشویەک و نانێک دەخوات و دواتر هەرلەتەنگیسەرشەهید دەبێت و دەبێتەمێژوو.
لەپەنجاساڵی بزوتنەوەی کوردایەتیدا ئارام دەبێتە بەشێک
لەمشتومڕی سیاسی ناوبزووتنەوەکەوناوخوودی یەکێتی نییشتمانی کوردستان،هەندێک
بەعێراقچیەتی وکەڵکەڵەی بیرکردنەوەی ڕابەرایەتی کرێکاران و زەحەمتکێشانی عێراق
پێناسەی دەکەن و هەندێکیش شوناسی کاک ئارام وەک ڕابەرێکی بیری کوردایەتی
مۆتۆربەکراوبەتێزەکانی ماووبیری چەپ پێناسەدەکەن. بیرکردنەوەی شەهید ئارام لەنێوان
بازنەی چەپێکی کوردی یان چەپێکی عێراقی ئەوەباس وخواسێکی ترەوزۆترین مشتومڕی
لەسەرکراوەزۆی لەسەرنوسراوەخوێنەرخۆی دەتوانێت بەدواداچوونی بۆبکات و مێژوونوسان
زیاترلەسەری ڕابوەستن.
بەڵام لەپەنجاساڵی ڕابردوودا هەمیشەلەناو ئەندێشەوهزری
دوونەوەدا (جیل) شەهید ئارام وەک سەرکردەوڕابەرێکی کوردی پاک وبێنەزیرخۆی بەرجەستەکردووە.
تائەمڕۆش هەمیشەسیاسییەکان و هاوخەباتەکانی خۆی پێیان خۆشەکەباس لەهاوخەباتی خۆیان
و لینکی پەیوەندی خۆیان لەگەڵ ئارام دا باسبکەن.
شەهیدئارام ئەگەرچی تەمەنی پێشمەرگایەتی زۆر
کورتبووەناتوانرێت گرەولەسەرئایندەوسیاسەتی دنیابینی ئەوبکرێت بۆئەمڕۆچی دەبوو
وەفکروئایدیای لەسەر چ سەرخەت ودنیابینییەک دەبردەپێشەوە . چوون ڕەووتی
گۆڕانکارییە فیکرییەکان لەجیهانی ئەمڕۆ بەبەراورد بەقۆناغی شەهیدئارام لەئاڵوگۆڕی
بەردەوامدابووە ودنیابینی و ڕەووتی سوسیالیزم لەژێر فشاری فیکری وململانێی قوڵ و
پاشەکشەدابووە،بەڵام پێدراووئاکاروبەرخوردی شەهیدئارام لەدوێنێ وەتاهەنووکەش وەک
نموونەی( پاکێتی،دیسپلین،خۆنەوسیتی )بووەونمونەی پێگەیاندنی تاکی ڕۆشنبیروبەمۆراڵ
بووە. لەئیستاشدا بەوئاڵوگۆڕانەی لەناوچەکەوکوردستان هاتۆتەپێشەوە کەهیچ لەگەڵ
بیروتێزەکانی شەهیدئارام یەک ناگرێتەوە بەڵام دەکرا هیچ نەبێت مۆراڵ ومتمانەی
سیاسی وداداپەروەری کۆمەڵایەتی وبەهائەخلاقییەکان دەسەتەبەری ژیانی ڕۆژانبێت.
بەداخەوەئەمڕۆ سیاسەت وژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگەی کوردستان
خاڵییە لەئاکاروبەرخووردی شەهیدئارام و هەمووئەوپێشمەرگانەی کەبۆئازادی کوردستان
گیانی خۆیان بەخشیووە،سیاسەت بووەتەبەشیک لەهەلپەرستی وسازشکردن
بۆسیاسییەبازرگانەکان.یادی شەهیدئارام وهەمووشەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان
بەرزوشکۆدارە.