حكومهت چۆن مووچه دابهش بكات؟
عومەر گوڵپی
2021-01-19   682
مووچە بە پێی (داهات) دابەش ناکرێت، مووچە مافێکی یاسایی مووچەخۆرانەو لە یاساکاندا بڕەکەی دەستنیشانکراوە کە هەر مووچەخۆرێک بە پێی جۆری کارەکەی و پلەو خزمەتو بڕوانامەو هۆکاری مووچەکەی و دۆخەکەی چەند وەربگرێت، دەبێت بەو جۆرە مووچە دابەش بکرێت نەوەک بە پێی ئەو داهاتەی کە گەندەڵیو خراپی بەڕێوەبردن کەمتر لە نیوەی هێشتووەتەوە.
جیاوازی نێوان حکومەتو دیوەخان شتێکی سادەیە: حکومەت بە یاسا کار دەکاتو پڕەنسیپی هەیە و سنورەکانی دەستوور (کە گرێبەستێکی کۆمەڵایەتیە) تێناپەڕێنێت، بەڵام خیڵ کارەکانی دیوهخانهكهی بە پێی حەزو ویستی سەرۆک خێڵو وردە سەرۆکەکانی بەردەستى بەڕێوە دەبات!
لەوە زیاتر سنورەکانی دەوڵەتداریو سیستم و یاسا تێمەپەڕێنن، عاقیبەتی خێر نابێت! ئێوە ئەوە نزیکەی شەش ساڵە مووچەتان بە پێی یاسا پێ نادرێت، ئیتر بەسیەتی، وازنامەی حکومەتەکەتان بهێننە پەرلەمان،و کابینەکەتان بکەنە (کار بەڕێکەر) یان کابینەیەکی (تەکنۆکرات) پێکبهێنرێت، تا ئەم میللەتە هەناسەیەک بدات.
عومەر گوڵپی
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان