وڵاتی بێدەنگی
سەردار قادر
2021-02-17   522
ئەم بەڵایە چیە رووی تێ كردووین ؟؟
ئەبێت هیچ نەڵێن ، ئەبێت بێ دەنگ بین ، ئاخر ئەبێت بترسین لە گروپی مێسنجەر و وەتس ئەپ و ڤایبەر ، لە نوسەرەوە ئەمان كاتە تیرۆریست .
لە خەم خۆری خاك و نیشتیمانەوە ئەمان كاتە دوژمن و تیرۆریست .
نەكەن نامەیەك وەڵام بدەنەوە ، نەكەن لایكێك بكەن بۆ نوسینێك ؟؟
ئەوان ئێمەیان ئەوێت بێ دەنگ بین ، زۆر نەرۆن باسی خەمی گشتی بكەن ، تەنها بۆمان هەیە دەسكەوتەكان باس كەین ، هەموو ئازارەكان بە خۆشی و سەفاوە باس بكەین .
نەكەن پرسیار بكەن ، نەكەن باسی گرفتەكان بكەن ، سبەی لە دادگا لێت ئەپرسنەوە ؟؟؟
چۆن داوای موچەت كرد ؟ چۆن باست لە دەربار كرد ، سەركردەی ووڵات بۆت نیە باس بكەی ، ئێوە تابووری پێنجن ، ئێوە تیرۆریستن !!!!
نەك پرسیار بكەن ، خەونیش بۆتان نیە ببینن ....
كە خەبەرتان بوەوە ، بڵێن ئەوە چی بوو ، خوا بمان گرێت ئەم خەوە دەغەزارە چی بوو بینیمان .
خۆزگە ئەم پێشكەوتنی تەكەنۆلۆجیایە لە ووڵاتی ئێمە نە ئەما ، ئاخر بە پەنمان ئەدات .
ووڵات ئەبێت بێ دەنگ بێت ، هیچ نوزەیەك نابێت ببێت ، نەوت ئەنێرێت بۆ بەغداد یان نا تۆ بۆت نیە بپرسی ،سەركردەمان لە هەموو خەم خۆرترە ، موچە دواكەوت بڵێ شوكر بۆ خوا ئێمە بەرگەی هەموو شت ئەگرین بەس سەركردەمان ساخ و سەلامەت بێت.
ئەوەتی دونیا هەیە عەوام هەر بووەو ئەبێت بێ دەنگ بین ....
ئەوەتا چاكسازی ئەكرێت ئیتر پرسیاری چی ئەكەن . مێسنجەر بۆتە مەنزڵگای چاكسازی ؟؟؟؟
گومان بۆ ئەكەن ، ئەوەتا بەغداد مافمان ناداتێ ، ئێوە بۆ پرسیار ئەكەن ، ئەوانەی گومان ئەكەن ئەبێت دادگایی بكرێت .
ببورن ئەو رۆژە چوومە خۆ پیشاندانێك ، ببورە نەم پرسی كوا مۆڵەتەكە ، دەستم هەڵوەرێ نەم كرد وێنەكان خۆم بیهێنم ، ئەزانم وێنەتان زۆر گرتین بۆ كاتی دادگا ؟؟؟
ئەوترێت بۆ خۆ پارێزی لە كۆرۆنا باشترین كار بێ دەنگیە ؟؟؟؟
لەم دەڤەرە ئاوێنە و هاووڵاتی لە دایك بوو !!!
كە چوونە ئەوبەر مۆبایلەكەت زۆرینەی شت بسرەوە ، تەنها لایكی گۆرانی بهێڵنەوە ، گروپەكان جێ بهێڵە..
دەست خۆشی بنێرە بۆ ئەو خانمە كە جوانكاریەكەی وا كردووە گۆرانی شاعیر لە ژ ێر پەچەوە ئەو هۆنراوە جوانەی نوسی ، گەر بمایە ئەبوایە ئێستا چی بۆ ئەم خانمانە بنوسێت ؟؟؟
لایكت لەوە تێ نەپەرێت .
بێ دەنگ بن ، ئەوە قسەی سەركردە پر حیكمەتەكانن ، ووڵات بدەنە دەست سەركردەكان .
نەتان بیستووە كە وەسفی كەسێك ئەكرێت ئەووترێت زۆر بێ دەنگە ، نەتان بیستووە كە باسی جوانی خانمێك ئەكرێت ئەوترێت زۆر بە ویقار و بێ دەنگ و شەرمنە .....
زۆر حەزتان لە قسەیە بە هێمنی بچنە شوێنیك دوور لە چاوی خەڵك و دەزگاكان ، زۆر باش ئەبێت مۆبایلەكان بكوژێننەوە ، بە بادە خۆتان مەست كرد ، گەر قسەیەك تان كرد پرسیارێكتان كرد ، دواتر بڵێن خوا ئەم بادیە بگرێت ، بە پەنی داین و دەردە دڵێكمان كرد.
بێ دەنگ بن .....
ئەمە دوا قسەی ووتە بێژ بوو ...
بێ دەنگ بن ...
ئەمە دواقسەی كۆبوونەوەی دەڤەری ئەو بەر بوو ، ئەوان خەریكی خۆپارێزی هاووڵاتیانن ....
بێ دەنگ بن ...
ئەمە دوا دروشمی قۆناغەكەیە .