بەختی گەلی کورد له نێوان قەندیل و سەری ڕەشدا

سەلاح حسێن پور
  2020-11-22     961
بە ساڵانه "سەری ڕەش" داوا لە "قەندیل" دەکات لە باشوور بڕۆن, داواکارییەکان وادەردەخن کە کوردی پارچەکانیتر کێشەی مە نییە. 

هێمای سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق "سەری ڕەشە".  سەری ڕەش ئەوەمان پێدەڵێت کە تەنها ڕێگایەک بۆ پارته کوردییەکانی پارچەکانیتر هەیە; لە ئۆردوگاکاندا ئاقڵانه دانیشن, ئەگەریش دانانیشن مووشەک له تاران و ئانکاراوە دێن, هەر وەک ئەو مووشەکانەی لە 8_9- 2018 له قەڵای کۆیه دران. 

کوردی ئازاد و بەویژدان مەزڵوومه و داوای ماف دەکات.  دەشزانێت بێکاریگەرکردنی جۆڵانەوه کوردییەکانیش دەچنه خانەی به کۆیله مردن و توانەوەی گەلی کوردوە. 

دوای ڕووخانی سەدام حوسێن کوردانی پارچەکانتیر هەموو باشووریان بە هیوای دواڕۆژی پارچەکانیتر دەبینی, من که ئێستا ئەم بابەته دەنووسم خۆم هاتم ببم بە مامۆستای دواڕۆژی زمانی کوردی بۆ گەلێکی بێ ماف, بەڵام ڕۆژانه ناڕاستەخۆ دەیانگوت لێرەدا ماف و شوێنتان بۆ چالاکی نییە. 

 بەداخەوه باشوور له لایەک نه تەنها بۆ پارچەکانیتر خێری نەدایەوه بەڵکو بوو بە ناوەندی سەرکوتی بزوتنەوه کوردییەکان و له لایەکیتر بوو بە مایەی ئەوەی خەڵکی باشووریش خێر له سەربەخۆیی و داهاتی ئەم هەرێمە نەبینن. 

ئێستا لە باشووری کوردستان خزمەتگوزاری ئاو, کارەبا و گاز نییە.  تۆڕەکانی ئینتەڕنێت و موبایل له کێشه دان و کارەکان بە داتا و ئەلیکتڕۆنی نەکراون.  سەرەڕای فراوانی ئاوی شیرین و زەوی بەپیت, کەرتی کشتوکاڵ داڕما.  گەندەڵی و فرەمووچەیی بووە به مۆد.  گۆڕانکاری بنەڕەتی له سیستمی پەروەردە و فێرکاری نەکراوه.  زهنیەتی قەبوڵکردنی دیموکراتیانەی ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەیی جێ نەکەوتووه. 

دیسانیش بۆریە نەوتەکە کە پەنجا ساڵ "سەری ڕەش" گرێبەستی له گەڵ تورکیا کردووە داهاتی نادیار و ناڕوونه و گەلەکەی داوای حەقدەستی مانگانەی خۆی دەکات. 

کشانەوەی پێشمەرگه بە فەرمانی دەسەڵاتداران له شەنگال, قەتڵوعامی ئێزیدیەکان و فرۆشتنیان لە بازاڕەکاندا, ریفراندۆمی بێ پشتیوانی, لە دەستدانی کەرکوک و کێشەی ناوچەجێناکۆکەکان هەموویان برینن بە جەستەی تاکی کوردەوه. 

ئێستا هەرێمی کوردستان_ئێراق نه دەتوانێت بەو شتانەی له دەستیدا ماوە پارەی مووچەخۆران بدات و نه تورکیاش لێی قەبووڵ دەکات نەوتی نەداتێ و بدرێتە بەغدا و بۆ ئەمەش هەرێم بەردەوام بەهانەتاشی دەکات.   ئەوەی ئێستا کیش و ماتبوونی هەرێمی کوردستانە که سەری ڕەش پێشەنگایەتی دەکات و خەڵکی هەژار دەردەکەی دەکێشن. 

"سەری ڕەش" سەرەڕای هەموو ئەمانەش هاتووە داوای دەرکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و قەندیل دەکات.  قەندیلی چوار پارچەی کوردستان, قەندیلی داعش شکێن له کوبانی تا ڕەقه و له شەنگالەوه تا مەخمور و نمونەی ساڵی 2011 کە پژاک دژ به ئێران جەنگا, هەموویان نمونەی دیارن و لە چوارچێوەی تێکۆشانی کوردیش دان بۆ مافەکان. 

جگە لە لێدوانە بەردەوامەکاتی نێچیروان بارزانی, مەسرور بارزانی و مەسعود بارزانی دژی دەرکردن و تەنگەتاوکردنی پ. ک. ک دیشان هەوڵی شەڕی نیابەتیش دەدەن.  جارێک له رێگەی حزبی دیموکراتی کوردستان ئێران باڵی مستەفا هیجری ویستیان ناوچەیەک له شوێنی گریلا بگرن که کێشەی لێکەوتەوە.  دیسانیش له شەنگال هەوڵ درا لە رێگەی پێشمەرگەی "رۆژ" دژی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال شەڕ بکەن بۆ ئەمەش بە زرێپۆشەوە لە بارەگاکانی ی. پ. ش نزدیک بوونەوە دوو شەڕوان کە لە پێش زرێپۆشەکە وەستابوون و بە دەست پاڵیان پێوەدەنا بە پێشدا نەیێن بە گوللە بە ئامانجیان گرتن. پاش شکەستی شەڕی نیابەتی و سیخوری کە قەندێل لە رابردوودا ئاگاداری کردوونەوە پێش لە کاری سیخۆری کادیرەکانیان بگرن ئێستا خۆیان لە بنکە گرینگەکانی گریلا نزیک بوونەوە که لە ئەنجامدا مینێک بووە هۆی ئەوەی دوو فەرماندەیان بریندار بن و یەکێکیش گیان لەدەست بدات و لە ئەنجام هاڵۆزی لێکەوتەوە. 
بێ گومان قسەکردن دژی قەندیل بە دڵی خەڵک و پێشمەرگەش نییه و زۆر پێشمەرگە ئامادەیە دژی هێزی تورکیا بۆ مافەکانی کورد لە یەک سەنگەردا تێکۆشان بکات.  

پرسیار لێرەدایە بۆچی بارزانیەکان لە پێش هەموویاندا مەسعود و نێچیروان بارزانی هێندەی قەندیل تاوانبار دەدەن بۆ ڕوو لە پارتی عەداڵەت و گەشەپێدان ناکەن کە بە مافی خۆیانی دەزانن له ناوەندی ئامەدی باشوری کوردستان بە بەکارهێنانی هونەرمەندانیش (شوان پەروەر) دەنگی بۆ کۆ بکەنەوە.  ئێستا بۆچی ناتوانن زۆر بە "سەراحەت" که وشەی هەمیشەیی سەر زمانیان بووه به تورکیا و دۆستەکەیان ئەردۆغان بڵێن: گەلی کورد مەزڵوومه داوای ماف دەکات, ئەم کێشەیه له دەستوردا چارەسەر بکەن با ئەم شەڕەش ببڕێتەوه. ئەگەر ئەمەشیان پێ ناکرێت بۆچی دەچنه بەرەی زاڵمانەوە و دژی مەزڵوومانی کورد شیر و تیر دەسوون.  

ئەو خەنجەرەی که مەسعود بارزانی دەڵێت بەغدا له پشتی داوه لە ڕاستیدا هەمان خەنجەرەکەی باوکییەتی کە ئەردۆغان لە پشتی داوە کە دەبوو ئێستا کاک مەسعود بۆ مافەکانی کورد هەڵیسووڕاتبا... 

ئاگرتێبەردانی بارەگای سەرەکی هێزی تورکیا له لایەن خەڵکی شیلادزێوه ئەوەی دەرخست کە داخوازیەکانی گەل بەپێچەوانەی دەسەڵاتدارانی سەری ڕەشه, بەڵام "پارتی" گەل و داخوازی هێزی گەل سەرکوت دەکات. 

بۆیە پێویستە دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان و له سەروویاندا "پارتی" ڕوو لە بەرەی خەڵک بکەن و هەوڵەکانیان هەمە لایەنانه بۆ مافە کوردیەکان چڕ بکەنەوه.  ئەو کاتەیه که گەلێکی سەربەرز و "سەری ڕەش"ێکی ڕووسوورمان دەبێت و بە پێچەوانەوە ڕووڕەشی نسیبی سەری ڕەشە و بەدبختی گەلی کوردیش لە جەهالەتی "سەری ڕەش"دا دەبێت.
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×