وەڵامێکی بەراوردکارانە
شهماڵ عهبدولوهفا
2020-12-01   637
ئێوە گفتو پەیمانتاندا:
١- ریفراندۆم بکەن و بچین بەرەو کیانێکی سەربەخۆ ، کەچی ئێستا ھەموو بۆنی دوو ئیدارەیی دەکەین.
٢-ھەموو قەرز و مووچەی فەرمانبەران بدەنەوە، کەچی خەریکە مووچە دەبێتە ترافیک لایت و دەمان بەنەوە بەرەو ئەوەی دەست لە بەغداد پان کەینەوە.
٣-ئازادی زیاتر فەراھام بکەن، کەچی خەریکە دەست دەنێنە بینە قاقای ئازادی و دەیخنکێنن.
٤- بازاڕ رێک بخەنەوە و بیدەنە دەست حکومەتو خەڵک، کەچی ھەردوولاتان خەریکن بازار دەبەنەوە بۆ ماڵی خۆتان.
کە ئەمە سیاسەت و کردارتانە، بۆچی بەرەخنە قارس دەبن؟ سەری دنیاتان لێ یەتەوە یەک!
ماوەیەکی تر ئەوەی رەخنەتان لێ بگرێ دەیخەنە خانەی نیشتیمان فرۆشیەوە...
منەتی چیمان بەسەردا دەکەن وەکو جاری پێشوو دەرتان کردین لەحکومەت و پەرلەمان، ئەمجارەش ھەموو پۆستەکانمان لێ وەربگرنەوە... گەر خێرتان پێ کردوین بیبەنەوە بۆ خۆتان...
دڵگرانیش نابین رەخنەش ناگرین پرسیاریشتان لێ ناکەین، بەڵام بەمەرجێک حکومەت داری بکەن، نەک دەسەڵاتداری.... شەفاف بن..
یەک گوتاری سیاسیتان ھەبێت بەرامبەر بەتورکیاو ئێرانو سوننەو شیعە..
یەک ھێزتان ھەبێت، نەک جگە لە (٧٠ ، ٨٠) ئێستا ھێزی تاکەکانیش پەیدا بون..
بازاڕ ئازاد بکەن نەک بیکەنە بازاڕی قەتران.
لەیەک ھاوکێشە تێبگەن، موچەدان خزمەت نییە، سەرەتاترین ئەرکی حکومەتە کە ئێوە دەڵێن ھەر موچەدان خزمەت نییە.
تکایە مەمان بەنەوە بۆ سەردەمی چاڵدێرانی گەورە..