دیدێك له په‌راوێزی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا
هه‌ردی مێد
2020-11-07   510
له‌وانه‌یه یه‌كێك له خاڵه پۆزه‌تیڤ و
باشه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌بێت كه بوو به سه‌كۆیه‌ك
بۆ ده‌رخستنی بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی و ئاشكراكردنی دۆخی هۆشیاری
و بیركردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌مریكیه‌كان.
دڵنیام زۆرێكمان نه‌مانده‌زانی له كۆمه‌ڵگه‌ی
ئه‌مریكی مرۆڤگه‌لێك هه‌بن په‌نا بۆ نوشته، جادوگه‌ری و دوعا له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان
به‌رن و بڕوایان به كاریگه‌ری ئه‌م جۆره پراكتیكانه هه‌بێت. نه‌مانده‌زانی خه‌ڵكێك
بڕوای به‌وه هه‌بێت كه شه‌یتان و ئه‌هریمه‌ن هاتوون ده‌نگه‌كانی تره‌مپ بدزن و
زه‌مینه‌سازی بۆ دۆڕانی بكه‌ن. نه‌مانده‌زانی هۆشیاری و بیركردنه‌وه‌ی به‌شێكی
كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی ئاوها عه‌فه‌ویی، تافهه و هاكه‌زایی و بێ‌مانا بێت.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كه دۆخی ناوه‌وه و
بونیادی عه‌قڵی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی پێنیشانداین ده‌بێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك
وانه‌ی لێفێرببین، به تایبه‌تی ئه‌و چینه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ناوی خۆی ناوه
ڕۆشنبیر. ده‌بێت ڕۆشنبیری ئێمه روانگه و خوێندنه‌وه‌یان بۆ رووداو و پراكتیك و دونیابینی
مرۆڤی كورد ئه‌هوه‌نتر و ڕێژه‌ییتر بكه‌ن و پێیانوانه‌بێت كورد میلله‌تێكی دواكه‌توو،
سه‌یر و غه‌ریبن.
له راستیدا، ئاشنانه‌بوونی ڕۆشنبیری كورد
به كۆمه‌ڵگه‌كانی دی و مێژوویان هه‌میشه له خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان
بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دووچاری زیاده‌ڕه‌وی و هه‌ڵه‌ی كردوون. به شێوه‌یه‌ك
رووداوه‌كانیان وه‌ك رووداوی دانسقه و تایبه‌ت به كورد بینیووه. بێئاگایی ئه‌مان
له مێژوو و دینامیكی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كانی دی ڕێگه‌ی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی <كولتورێكی لۆكاڵی> و <دیدێكی لۆكاڵ> خۆشكردووه كه تێدا نوسین و هه‌ڵسه‌نگاندنی
رۆشنبیری ئێمه بۆته داشۆرین و سوكایه‌تیكردن به كورد، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی
له دونیای ئێمه رووده‌دات له شوێنێكی دی و دونیایه‌كی دی نه‌بن.
كێشه‌ی ئه‌م كولتوره لۆكاڵییه هه‌ر ئه‌وه
نییه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی وه‌ك شاز و غه‌ریب پیشانده‌دات، یان هه‌موو رووداوه‌كانی
دونیای ئێمه ده‌كات به رووداویی تایبه‌ت به كورد و دواكه‌وتووی كورد، به‌ڵكو
هیچ زه‌مینه‌سازییه‌كی بۆ كاری به‌راوردكردن نه‌هێشتوتۆته‌وه. ئه‌م كولتوره
لۆكاڵییه دۆخێكی خوڵقاندووه هه‌موو به‌راوردكردنێكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و رووداوه‌كانی
ناوی به كۆمه‌ڵگه‌كانی دی به پاسا و بیانوو ده‌زانێت بۆ شاردنه‌وه‌ی دۆخی كورد.
واته هۆشیارییه‌كی دروستكردووه كه داشۆرینی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كردووه به مه‌رجی
ژیری و به‌رزی ئاستی ڕۆشنبیری. ئه‌م كولتوره لۆكاڵییه كاری به‌راوردكردنی كردووه
به پاساو، له كاتێكدا به بێ به‌راوردكردن ئه‌سته‌مه هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له
خۆی تێبگات.
هه‌میشه پێموابووه و له رابردووش‌دا جه‌ختم
له‌وه‌كردۆ‌ته‌وه كه هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی له مه‌مله‌كه‌تی ئێمه رووده‌ده‌ن
ئاساییین و به‌شێك نین له رووداوی ناوازه و سه‌یر. هه‌میشه پێموایه بووه ئه‌وانه‌ی
كار بۆ نیشاندانی شازێتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كه‌ن، هه‌ر خۆیان شاز و سه‌یرن،
هاوتا بێ‌ئاگا و دابڕاون له دینامیكی كۆمه‌ڵگه‌كانی دی.
بۆیه هیوادارم هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا
و رووداوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌م هه‌ڵبژاردنانه ببنه مایه‌ی ئه‌هوه‌نبوون و
ڕێژه‌ییبوونی روانگه و دیدمان سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگه‌ی كورد و رووداوه‌كانی ناوی.
نوسەری ئەم بابەتە مامۆستایە له‌به‌شی زانسته سیاسیه‌كان له‌زانكۆی سۆربۆن