كوردو فەرەنسا
ئاسۆ عوسمان
2020-10-29   518
بڵاو کردنەوەی یەکەم جاری وێنە کاریکاتێرەکانی پەیامبەری یٔیسلام لەساڵی" ٢٠١٢" لەلایەن رۆژنامەیەکی دانیمارکی گرژییەکی زۆری لەنێو وڵاتانی یٔیسلامی وپەنابەرە موسڵمانەکانی رۆژیٔاوا لێکەوتەوە، لەووڵاتێکی وەک نەیجیریا چەند مەسیحیەکی ڕەشپێستیان هێنایە سەرشەقامەکان و لەنێو تایەی یٔۆتۆمبیلدا هەر بەزیندووی و بەبەرچاوی خەڵکەوە سوتاندنیان، کاردانەوەکانی یٔەوکاتەی جیھانی یٔیسلامی دوور بوولەھەموو بنەمایەکی شارستانی وتەنانەت یٔاینیش،چون یٔاینەکان بەگشتی پەیامی یٔاشتی و لێبوردەیی و پێكەوە ژیانە
دوای چەندین ساڵ بەسەر یٔە رووداوانەدا، جارێکیتر وێنە کاریکاتێرەکان لەفەرەنسا بەهەمان شێوە کاردانەوەی بەدوای خۆیداهێنا ،سەربرینی مامۆستایەكی فەرەنسی بەشێوەیەكی درندانە لەلایەن توندرەوێكی یٔیسلامی و كاردانەوەی شەقامی فەرەنسی دوای رووداوەكە و لێدوانی سەرۆكی فەرەنسا لەبەرامبەر گرووپە رادیكاڵە یٔیسلامیەكان، لەجیهانی یٔیسلامی بەشێوەیەك شیوینراوە كەدوورە لەهەموو یٔەخلاقیاتێكی دینی و سیاسی یٔینسانی....
زانیاری راست مەعریفە بەرهەم دەهێنێت ،زانیاری ناراست و نادروستیش چەواشەو كارەساتی لێدەكەوێتەوە،یٔەوشەرەی یٔێستا لەنێو فەزای مەجاز دەكرێت لەسەر یٔەم بابەتە گوایە سەرۆكی فەرەنسا سوكایەتی بەیٔاینی یٔیسلام وپەیامبەرەكەی كردووە، جگە لەهەژاری مەعریفی وساویلكەی و سادە گۆیی هیچی دیكە نییە، هێرشی نارەوا بۆسەر فەرەنساو سەرۆكەكەی نیشاندەری یٔەوەیە كە گرووپە یٔیسلامیە پترۆدۆلارەكان یٔەوانەی بەپارەی قەتەرو توركیا و یٔێران بەخێودەكرێن زۆر دوورن لە خوێندنەوەی فیكری و عەقڵانی و جدییەوە...!
دەمارگیری وتوندرەوەی یٔاینی لەنێو گەلانی تورك و عەرەب وفارس مێژوویەكی دێرینی هەیە، بەڵام لەنێو گەلی كوردا دمار گیری و توندرەوی یٔاینی بوونی نەبووە، باو باپیرانمان هەمیشە یٔاینی یٔیسلامیان سوفیانە وەرگرتووە و یٔاینی یٔیسلام لایی تاكی كورد پەیامی یٔاشتی و پێكەوە ژیان بووە، جوەكان مێژوییەكی دووروو درێژ لەگەڵمان ژیاون ،یٔیستاش چەندین یٔاینی وەك مەسیحی و شەبەك ،یٔێزیدی و كاكەی، لەنێو كوردا بەیٔاشتیانە دەژین و لەنێوحكومەتی هەرێم و حزبەكانیش جێگاورێگای شیاویان هەیە.
یٔەوەی جێگای نیگەرانی و هەڵوێستە لەسەر كردنە یٔەو دژیاتیەی حزبە یٔیسلامییەكانە بەرامبەر بەووڵاتێكی وەك فەرەنسا كەمێژوویەكی دێرینیان هەیە لەبەرگریكردن لەمافەكانی نەتەوەی كورد،
فەرەنسەكان هێڵی دژە فرینیان بۆهەرێمی كوردستان لەنەتەوەیەكگرتووەكان كردە بریار،یٔەوكاتەشی داعش پەلاماری هەرێمی كوردستانیدا یەكەمین دەوڵەت بەهانای كوردستانەوە هات فەرەنسا بوو،جگە لەهاوكاری سەربازیش داوای كۆبوونەوەی یەكێتی یٔەورووپایكرد بۆپشتیوانی كردنی كوردستان لەجەنگی دژبەداعشدا.سەرۆكی یٔەوكاتی فەرەنساش یەكەم سەرۆكی زلهیزێكی جیهانی بوو بۆشتیوانیكردنی هەرێمی كوردستان سەردانی هەولێری پایتەختی كرد ،لەدوای ریفراندۆمیش یەكەمین دەوڵەت بوو كاری بۆهەڵگرتنی گەمارۆی سەرهەرێمی كوردستانكرد لەوگەلەكۆمەكییەی كەلەسەری بوو.
لەرۆژیٔاوای كوردستانیش فەرەنسییەكان بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی كوردیانكردووە هیچ كوردێك نابێت
هەڵوێستەكانی فەرەنسا لەبیر بكات لەكاتی داگیركردنی عەفرین لەلایەن توركیاوە ،خۆیٔەگەر فەرەنسیەكان نەبوونایە دەمێك بووسوپای تورك یٔەو یٔەزموونەی رۆژیٔاوای لەبەین دەبرد.
یٔەم هێرش وپەلاماردانانەی فەرەنساو سەرۆكەكەی لەلایەن بەشێك لەلایەنگرانی حزبە یٔیسلامییەكان
لە تۆرەكۆمەڵایەتیەكان خزمەت بەیٔاینی پیرۆزی یٔیسلام و پەیامبەرەكەی ناكات ،بەڵكو یٔاوكردنە یٔاشی دوژمنانی كوردە، چون یٔەوەی یٔێستا سەركردایەتی یٔەم شەرەدەكات بەرامبەر بەفەرنسا، توركیا و یٔێرانە هەڵبەت بەپشتیوانی داری قەتەر.....
دەبێت یٔەو گروو پە یٔیسلامیانە بزانن یٔەوەی یٔێستا دەگوزەرێت شەری بەرژەوەندییەیٔابوری و نەتەوەییەكانی یٔەم دەوڵتەنایە لەبەرگێكی یٔاینیدا ،توركیا تەماعی عوسمانیانەی خۆی لەناوچەكەداهەیە لەباكوری یٔەفریقیا لەرێگای گرووپەیٔیسلامیە توندرەوەكان ،لە دەریای سپی ناوەراستیش شینی بەدەستهیناو داگیركردنی گازی سروشتی هەیە ،چاوی لەداگیركردی رۆژیٔاوای كوردستانە،بۆتە سپۆنسەری ناردنە دەرەوەی گروو پەجیهادییەكان بۆ ولاتانی یٔەو رووپاو تەنانەت ناوچەی قەوقازیش.
یٔەردۆگان لەكۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوەیەكگرتووەكان بەدەنگیكی بەرز ووتی بەبێ درووستكردنی دەوڵەتی فەلەستین كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست چارەسەر ناكرێت.بەڵام بەهەموو شێوەیەك دژایەتی ریفراندۆمی باشوری كوردستانیكردو تەنانەت یٔەو یٔەزموونە خۆبەرێوەبەری رۆژیٔاواشی پێ قبوڵنیەو رۆژنیە هەرەشەی پەلاماردانی نەكات.
حزبە یٔیسلامیەكان دەبێت بزانن باوەرداری لەگەڵ خودا دەكرێت نەك لەگەڵ یٔیرا ن و توركیا و داگیر كەرانی كوردستان،هاوسۆزی یٔاینداری نابیت مرڤ گیل بكاوچاو لەراستییەكان بپۆشێت و ببێتە پاڵپشتی داگیركەران و دیكتاتۆرەكان،ماركس بەم جۆرە لەیٔاینداری ناو نا تلیاکی گەلان.