دامەزراندنی یەكێتی لەنێوان دامەزرێنەران‌و بەرپاكەرانی شۆڕشدا

مەلا بەختیار
  2021-06-01     1015
دامەزراندنی یەكێتی، وەكو روداوێكی مێژوویی، یادێكی مەزنە. وەكو بەرپاكردنی شۆڕشی نوێش، دوای ساڵێك لە دامەزراندن، بایەخە مێژوویەكە پیرۆزتر دەكات. یٔاشكراشە، یەكێتی لەسەر بنجی كۆمەڵەی رەنجدەران روێنرا. دوای راوێژ كردن لەگەڵ سەركردایەتی كۆمەڵە ( شیهاب و هاوڕێكانی ) یەكێتی گەڵاڵە كرا. پاشان بزوتنەوەی سۆسیالستیش، رۆڵی دیاری گێڕا.

بۆ بەرپاكردنی شۆڕشیش؛ دوای رێكەوتن لەگەڵ ( كۆمیتەی هەرێمەكان = شەهید یٔارام و هاوڕێكانی ) یٔینجا لەگەڵ بزوتنەوەی سۆسیالست ( شەهید عەلی عەسكەری،  شەهید د. خالید، عومەر دەبابە و هاوڕێكانیان ) كات و شوێنی بەرپابونی شۆڕش بڕیاری لێدرا.

لە قامیشلۆوە، شەهید برایم عەزۆ و هاوڕێكانی، كە كۆمەڵە بوون، دوای دڵنیابوون لەوەی كۆمیتەی هەرێمەكان مەفەرزەكان دەنێرێتە دەرەوە، رچكەیان شكاند. هاوكات قادر خەبات و هاوڕێكانی كۆمەڵە، لە: باڵەكایەتی، باڵەیان، مامەندە، یٔاسۆس، شارەزوور، قەراغ، بازیان، گەرمیان، شارباژێڕ، هەورامان، دەشتی كۆیە، دەشتی هەولێر و كەركوك... تاد چونە دەرەوە. هاوزەمان، مەفرەزە و سەركردەكانی بزوتنەوەی سۆسیالستیش هاتنە ناو شۆڕش.

كە برایم عەزۆ و هاوڕێكانی شەهید كران، لەناو وڵات شۆڕش بەردەوام بوو؛ ساڵێك دواتر، یەكەمین یٔەندامی دەستەی دامەزرێنەر، خوا لێخۆشبوو نەوشیروان مستەفا و شەهید شیخ حوسێن بابەشێخی یٔێزیدی، شەهید حەسەن خۆشناو و چەندین دەستەی قارەمان،       بە سەد دەردەسەری لە رێی هەكاریەوە گەیشتنەوە دۆڵی گۆستێ‌ و شەهید د. خالید و هاوڕێكانی پێشوازییان لێكردن.
سەرۆك مام جەلال لە ( 20/7/1977 ) لە رێگەی پارتی دەدە قەدەی باكوری كوردستانەوە، لە دیار بەكرەوە بەسەلامەتی گەیاندیانە دوا گوندی هەكاری ( ماسی رۆ).

بەندە و شەهید رەسول مامەند، یەكەمین كەس بووین لە گوندی ناوبراو سەرلەبەیانی هەمان رۆژ، پێشوازیمان لێكرد. هەر لەوێش، نەوشیروان و شەهید سەید كەریم و سامان گەرمیانی و عادل شوكورمان یەكەمین جار بینی. لە 21/7/1977 مام و هەڤاڵە ناوبراوەكان گەیشتینە هێزەكەی د. خالید. كە بەپێكەنین و بەرزترین ورەی شۆڕشگێڕانە، بەپیر مام جەلالەوە هاتن.

هەتا مانگی یٔەیلول.. شەهید سەعدی گچكە و سەید كاكە، دوای یٔەوە شەهید عەلی عەسكەری، سالار عەزیز،  ملازم عومەر، ملازم تایەر، یٔازاد هەورامی و هێزێك گەیشتن. 
هێز لەناو وڵات زیاتر لە ( 400 ) كەس كۆ بوەوە، لەگەڵ هێزی قامیشلۆ كە تێكڕا ( 50 ) كەسێك دەبوون؛ پارتی قیادەی موەقەتە، هەمان كات هێزێكی ( 500 ) كەس هاتبوونە گوندی ( دەریاسور ) و دەشتی بەرازگر، نیازیان خراپبوو. بەڵام كە زانییان هێزی یەكێتی هەتا دێ‌ كۆدەبێتەوە، گفت و گۆش لەنیوانمان لە 25/7/1977 دەستی پێكرد، یٔیتر شەر روی نەدا. بەو هێزە، مام جەلال و سەركردایەتی یەكێتی، یەكەمین كۆبونەوەی سەركردایەتی ناو وڵات، لەگەڵ مام جەلال و نەوشیروان مستەفا یٔەنجامدرا. سەركردایەتی یەكێتی و مەكتەب سیاسی پێكهێنرا. سەركردایەتی ناو وڵات و دەستەی دامەزرێنەر كۆتاییان هات. جگە لە  د. كەمال فویٔاد، دوای روخانی شا، دەستەی دامەزرێنەر توانییان بۆ ماوەیەك بێنەوە وڵات. یٔەو كاتە تەنها هۆمەر شێخ موس زۆرتر مایەوە.

عادل موراد دوای دوو مانگ لە هاتنەوە لەگەڵ جیابونەوەی سۆسیالست كەوت. هەتا ساڵی ( 1994 ) دوای ( 16 ) ساڵ هاتەوە ناو یەكێتی. ( یٔەو زانیاریانەی یٔەمساڵ لە ساڵرۆژی عادل موراد لەسەر قەبرەكەی خوێندرایەوە، زۆربەی هەڵە بوو! ) هاوینی 1981 كەمال فویٔاد بۆ دوو مانگ هاتە توژەڵە و گەڕایەوە بۆ دەرەوە. لەدوای راپەڕین بەیەكجاری گەڕایەوە. د. فویٔاد مەعسوم لەدوای دانوستانی 1984 بەتەواوی گەڕایەوە.

سەركردایەتی ناو وڵات، بە ڕابەرایەتی شەهیدان یٔارام و عەلی عەسكەری، یان شەهید بوون، یان هەتا راپەڕین، لەناو شۆڕشدا مانەوە. هیچ كارەساتێك چۆكی پێ‌ دانەدان.
یٔێستا كە یادی ( 46 ) ساڵەی یەكێتی دەكرێتەوە، وێڕای شكۆمەندی یادەكە، وەكو یادێكی مێژوویی،  هەق نییە، مێژوو وەكو خۆی نەنوسرێتەوە. سەركردایەتی ناو وڵات، كە بێڕادە قوربانییان دا و شۆڕشەكەیان بەرپاكرد، بخرێنە پەراوێزەوە. لە دەستەی دامەزرێنەر هەن، هەتا مردن، یەك نەیاریان لەسەر یەكێتی بۆ پەیدا نەبوو. بەڵام شەهیدان: عەلی عەسكەری،  شیهاب، یٔارام، مامۆستا جەعفەر، مامۆستا عەزیز مەحمود، د. خالید، سعدی گچكە، رەسول مامەند، رەیٔوف بەگ و تایەری عەلی والی بەگ.. تاد. یٔەمانە دامەزرێنەری شۆڕشەكە بوون، بخرێنە سێبەرەوە. بێگومان، دامەزراندن و دامەزرێنەرانی یەكێتی، مایەی شانازیین، بۆ یٔەو هەلومەرجە. بەڵام مێژووی یەكێتی و شۆڕشەكە، دەبێ‌ هەمەلایەنە هەڵبسەنگێنرێ‌. نەك ماندووەكان و شەهیدەكان بكرێنە پێخۆری رقی پلانگێڕی لە مێژووش!!

پێشتر و یٔێستاش، لەو باوەڕەم، یٔەگەر هەڵە و هەڵدێرەكانی ناو شۆڕش و تاوان و تاڵانی دوای راپەڕین نەبا، یەكێتی دەیتوانی هەر بەراستی یٔەزمونێكی نوێ‌ لە شۆڕشی نوێ‌، پاشانیش لە حوكومڕانی، تاقیكردنەوەیەكی سەركەوتووی سۆسیال- دیموكرات بێنێتە دی. دیارە، دۆخی سەخت، كاریگەری نەرێنیان هەبوو.. بەڵام شۆڕش نییە لە جیهاندا، بەبێ‌ دۆخی سەخت سەركەوتبێ‌. بەڵكو زۆربەی شۆڕشە چەكدارەكان، لە سەدەی رابردوودا، شكستیان خواردووە. هەندێكیان لە شۆڕشی نوێ‌ زیاتر كارەساتیان بەسەر هاتووە.

بەرە بەرە، لە دوای راپەڕینەوە، دەركەوت، فەلسەفەی نیمچە بەرەی یەكێتی، كە بڕیار وابوو، بۆ بەرەی كوردستانی فراوان پەرەی پێ‌ بدرێت، نەك یٔەمە نەهاتە دی، بەڵكو یەكێتی كرایە حیزبی یەكێتی. كۆمەڵە و شۆڕشگێڕان تێیدا هەڵوەشانەوە. یٔەم بڕیارە بۆ گۆڕینی فەلسەفەی سیاسی یەكێتی، لە نیمچە بەرەوە، بەرەو حیزب، هەتا دێت دەردەكەوێت، یەكێتی دەیتوانی بە پاراستنی باڵەكانی، كاریگەرتر درێژە بە خەبات بدات.

بەتاڵ كردنەوەی گەوهەری چینایەتی و كاڵكردنەوەی یٔایدۆلۆژیەتی چەپی كۆمەڵەی رەنجدەران، سەرەنجام، هەڵەوەشانەوەشی، هەڵەیەكی ستراتیژی بوو.. لێكەوتەكەیمان بینیەوە، كە هەتا  دەهات، بە خەفەكردنی ململانێ‌ كۆمەڵایەتی- چینایەتیەكان، چۆن چۆنی دوای یٔەوەی یٔایدۆلۆژیەتە جیاوازەكان قانگ دران.. بۆشایی گەورە لە دەرەوەی یەكێتی دروست بوو. دژە یٔایدۆلۆژیەتی یەكێتی هەتا هاتووە بە هێزبووە. لە دوا یٔاكامیشدا رێژەی دەنگەكانی یەكێتی لەناو رای گشتیدا، هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن، تەمومژ ناهێڵێ‌، كە یەكێتی، لە ناو كۆمەڵ و لە ناو ململانێ‌ سیاسیەكاندا، گوتارە كاریگەری و جیاوازی و سیاسیەكەی بەرتەسك دەبێتەوە. دژەكانی گوێ لێ گیراوتر دەبن. یٔەم راستیانە، سەبارەت بە یەكێتی و یٔایندەكەی، بیركردنەوەی قوڵی گەرەكە.

 ناكرێ‌، لە پشتی لافیتەی ( نوێ بونەوە ) دا، راستیەكان نەزانرێن و چوارەمین كۆنگرەش.. وەكو كۆنگرەیەكی بێ‌ یٔاستەنگ برازێنرێتەوە.
یەكێتی، فەلسەفەیەكی سیاسی نوێ‌ بوو. شۆڕشەكەی نوێ‌.. یٔۆرگانە سیاسیەكەی (كوردستانی نوێ‌) رەهەندەكەشی هەمیشە نوێ بونەوە بووە؛ لە دووەمین كۆنگرەدا، زۆرترین باس لەسەر نوێ‌ كردنەوەی یەكێتی بە رابەرایەتی مام جەلال، لە هەموو بارێكەوە هاتە یٔارا. وەلێ‌ بەداخەوە، هۆكارە نەرێنیەكانی ناو خۆی یەكێتی، لەپێشەوەدا: دەستەگەری، ناوچەگەری، هێزی تایبەتی چەكداری، فەرامۆشكردنی هزر و دەستكەوتنی       سۆسیال – دیموكراتانە، بەرە بەرە، بەهۆی چارەسەرنەكردنیان، لە دووەمین و سییەمین و چوارەمین كۆنگرە بەدواوە، یەكێتییان گەیاندە یٔەم دۆخەی یٔێستا.. كەوای دەبینم، نەك یەكێتی ناتوانی پێگە و رێگەی فەلسەفەی دیموكراسی – مەدەنی سەردەمی جیهانگەری پتەو بكات.. بەڵكو لە هەناوی ژانی سیاسی – كۆمەڵایەتی – یٔابوری یٔێستادا، كە مانشێتی نارەزایی رای گشتی نەفرەت كردنە لە گەندەڵی و نەبونی خۆشگوزەرانی و پێشێلی یٔازادی.. یٔەمانە تا دێت متمانەی رای گشتی پاشەكشە پێ‌ دەكەن.. گەیشتۆتە یٔاستێك هەڤاڵ پافڵ تاڵەبانی دانی پێدا بنێ كە لە هەڵبژاردندا، سەدان هەزار كەس بایكۆتی هەڵبژاردن دەكەن.. یٔەم بارودۆخە، بە دڵنیایەوە پرۆسەی سیاسی كوردستانی پڕكردووە لە نارەزایی و پەرچەكردار؛ نەفەرت و رەخنە؛ ژیانی حیزبایەتی كلاسیكی خستۆتە ژێر بەرپرسیارێتی چارەنوسسازەوە. یٔەو راستیانە، بە وێنەی سێڵفی و پیاهەڵدان و سەدان پەیجی فەیكی نهێنی، ناشاردرێتەوە!!

دەیان پرسیاری بێ‌ وەڵام سەریان هەڵداوە، نیگەرانی سەراپای یٔۆرگانەكانی تەنیوەتەوە. یٔەم راستیانەش، یٔاسۆی روداوەكانی پێش و پاش هەڵبژاردنی یٔەمساڵی عێراقی خستۆتە تاریكیەوە. لەم سونگەیەوە، دەپرسین؛ یٔایا یادی یەكێتی، بۆنەیەكە بۆ پیاهەڵدان، یاخود بۆ چارەسەركردنی هەڵەكان؟ 

لەناو شەپۆل شەپۆلی گەندەڵی و هەڵپە هەڵپی هەلپەرستیدا.. بەندە گەشبین نیم. مەخابن هاوكێشەكان لە خراپیەوە بۆ خراپتر دەترازێن. گەیشتە دۆخی زەنگ لێدانی لەناو چونی یٔەزمونە فیدراڵیەكە، لەلایەن نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكانەوە!       سەیرە.. یەك حیزب و یەك پلە بەرزی حكومەت و لایەنە باڵا دەستەكان، نەیانتوانی بەو خانمە هۆڵەندیەی نەتەوە یەكگرتوەكان ( جێنین هێنیس پلاسخارت ) بلێن خانم وانییە!!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×