كاكه‌ قادری حاجی عه‌لی خه‌بات ئاوا..

مەلا بەختیار
  2020-11-10     1553
كۆڕۆنا، سه‌ركرده‌یه‌كی كۆڵنده‌ری كوردستانی لێ سه‌ندین.
به‌نده‌و قادری حاجی عه‌لی، له‌ساڵی (1983)ـه‌وه‌، به‌هۆی رێبازی جیاوازی ئایدیۆلۆژیه‌وه‌، ناكۆكین. به‌ڵام هه‌تا دوای جیابونه‌وه‌ی گۆڕانیش، قسه‌یه‌كی ساردیش نه‌كه‌وته‌ نێوانمان. بۆیه‌ به‌ئه‌ركی ده‌زانم، له‌م دوا كۆچه‌یدا، پاداشتی ئه‌و مێژووه‌ بده‌مه‌وه‌.
له‌ دوای (1978)ـه‌وه‌، ده‌مزانی قادری حاجی عه‌لی، هه‌روه‌كو كاكه‌ حه‌مه‌ جه‌زای ره‌حمه‌تی كاكی، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌یه‌، له‌و كاته‌ به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ بوم، خۆی‌و كه‌سوكاریشی، هه‌م سه‌نگین‌و هه‌م دڵسۆز بوون. 
گۆرانییه‌ سیاسییه‌كانی حه‌مه‌ جه‌زا، له‌ باشوردا، هه‌روه‌كو شوان په‌روه‌ری باكوری كوردستان، له‌ قۆناغی هه‌ڵسانه‌وه‌دا، ناخ هه‌ژێن بون. كاكه‌ قادر، یٔارام یٔارام یٔه‌ركه‌كانی راده‌په‌راند. دوای ده‌رچوونی له‌ زانكۆ (1981)، به‌بڕیاری رێكخستن، هاته‌ ریزه‌كانی شۆڕش. له‌ مه‌كته‌بی رێكخستن دانرا. كه‌ راپه‌ڕینی (1982) به‌رپابوو، پێكه‌وه‌ به‌ (هه‌رزنه‌، سه‌فره‌و زه‌رون، دۆڵی جافایه‌تی، دۆڵه‌ روت، كارێز كڵاو، قوله‌ره‌سی) هاتینه‌ سلێمانی‌و كۆبونه‌وه‌كانمان له‌ ماڵی شه‌هید خه‌سره‌وی خاڵ ده‌كرد. هه‌فته‌یه‌ك له‌ سلێمانی ماینه‌وه‌. پیاوێكی بوێرو یٔاماده‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیار بوو. له‌و ماوه‌یه‌دا نێوانمان خۆشتر بوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ شه‌هید یٔازاد هه‌ورامی-دا، نێوانی خۆشتر بوو. كاتێك له‌گه‌ڵ یٔازاد پێكه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌شیان كرد، بۆ یٔاماده‌كاریی سێیه‌مین كۆنفرانس، له‌ گه‌رمه‌ی ململانێكاندا بوین، یه‌ك كادریشی زویر نه‌كرد. 
له‌ناو سێیه‌مین كۆنفرانسیشدا، هه‌ر یٔارابم بوو.. گه‌رچی پێشی ناخۆشبوو، كێشه‌كانمان قوڵ ده‌بێ. كه‌ جیاش بوینه‌وه‌، دژه‌كه‌مانی هه‌ڵبژارد.. به‌ڵام جوامێرانه‌، یٔێسك شكێن نه‌بوو. كه‌ زانیشی له‌ كاتی زینداندا یٔاراسته‌كان به‌ره‌و یٔێسك شكاندن ده‌برێ، یٔاماده‌نه‌بوو له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا به‌رده‌وام بێ..
له‌ كاتی جیابونه‌وه‌ی گۆڕانیشدا.. خۆم پێم وایه‌، هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی تایبه‌تی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌بوایه‌، له‌ مام‌و یه‌كێتی دورنه‌ده‌كه‌وته‌وه‌. كاكه‌ قادر پێش جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان‌و نه‌وشیروان هه‌ڵوێستی وه‌رگرت‌و بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی كرد! كه‌ گۆڕان جودا كرایه‌وه‌ یه‌كێك بوو له‌ دامه‌زرێنه‌ره‌كانی. كاتێك زانی ناكۆكیه‌كان به‌ یٔاراسته‌ی نه‌شیاودا دژی یه‌كێتی ده‌برێن، هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ناكۆكیه‌كان خاو بێته‌وه‌، لێك تێگه‌یشتنی ده‌باشان، هه‌وڵێكی زۆری قادری حاجی عه‌لی تیابوو، له‌ناو گۆڕان.
كاتێك، گۆڕان، سیاسه‌تی گۆڕی، قادری حاجی عه‌لی‌و هاورێكانی زوو دركیان به‌ جیاوازییه‌كان كردو هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت. به‌ڵام له‌مه‌شدا هه‌ڵوێستێكی یٔارامی دوور له‌ موزایده‌ی سیاسی.
چه‌ند جوانن یٔه‌و سه‌ركردانه‌ی.. بڕوایان به‌ خۆیانه‌و له‌ دوڕیانی سیاسیدا.. له‌ بری پله‌و پایه‌، هه‌ڵوێست هه‌ڵده‌بژێرن.
به‌سه‌ر به‌رزی ژیا.. به‌ هه‌ڵوێستی به‌رزی بردیه‌ سه‌ر.. كێله‌كه‌شی به‌رز ده‌مێنێته‌وه‌. خه‌باتیشی ئاوا!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×