هەفتەیەكی ئاسایی

محەمەد نوری
  2020-05-15     813
١
گۆڕان ویەكێتی دورن لە یەكەوە
رەنگە ئەودێڕە لە عاتیفەی سیاسییەوە هەڵقوڵابێت كە باس لەوەدەكرێت گۆڕان وەك بزوتنەوەیەكی سیاسیی و یەكێتیش وەك حزبێك ئەجندا وبەرنامەكانیان هاوبەش بكەن وبەرامبەر پارتی بەیەك دەنوك وهێزەوە بوەستنەوە ،یان وردترببینەوە مەلەفی سیاسیی و هەڵوێستیان یەك بخەن .گۆڕان ویەكێتی كۆدەبنەوە و بەیاننامە دەردەكەن و هاوبەش دەبن لەسەر پرسەهەنوكەییەكان ،بەڵام گۆڕان متمانەی  بەیەكێتی نییە و لای وایە هەمیشە لەنێوەی ریگادا بەجی دەهێڵیت، یەكێتیش متمانەی بەگۆڕان نییە و دەزانێت هەموو كارێك دەكات تا گرەوەی بەرێوەبردنی تەواوی ئەم زۆنەی لێبباتەوە. 

شەڕی هەردولا هێندەی شەڕی یەكەمبونە لە ناوچەی سلێمانی (ئەمارەتی بابانی سەرەتا)هێندەی شەڕی پشكداریی تەواو نییە لە زاخۆوە بۆ دوابازگەی پارتی لەدیگەڵە،ئەم دو حزبە بەتەواوی ئەو ناوچانەیان بۆ پارتی بەجێهێشتوە ولێرەش بەزارەكی و بۆ دامەركاندنەوەی ئەو ناعەدالەتییە ئیداری وداراییەی لەهەولێرەوە لەم شارە دەكرێت باس لەهاوپەیمانی  ورێكەوتنی نوێ و پێكەوەیی كاركردن دەكەن ،یان زیندوكردنەوەی رێكەوتنامەی دەباشان (كە رێكەوتنامە نەبوو بەڵكو ئاشتبوونەوەی دوو سەركردەبوو كە مێژوویەكی گەورەیان بەیەكەوە هەبوە و پێكەوە ماندبوون ،دەباشان تاڵەبانی باوك ونەوشیروان مستەفا كردوە بە هاوڕێ یەك ،نەك یەكێتی وگۆڕان بكات بەهاوحزب وهاوهەڵوێست ،كە رەنگیشە ئەو دووسەركردەیە بمانایە و هێرۆ برایم لە ساحەكەدا بوایە گۆڕانكاریی ترلە پەیوەندییەكان رووی بدایە)ئەمە روی نەدا ،مام جەلال و كاك نەوشیروان وەفاتیان كرد ،هێرۆبرایم دوركەوتوەتەوە لە بڕیاردانەكان.

گۆڕان ویەكێتی دوو حزبی سیاسین ئەجنداو بەرنامەی جیاوازیان هەیە ،جاریكی تر گۆڕان نایەویت لەناو سلێمانیدا پۆستداربێت ،بۆیە دەستبەرداری رێكەوتنەكانی حكومداریی نابێت لەگەڵ پارتی ،ناشیەوێت توڕەیی شەقام لەخۆی زیاتر بكات بەهۆی دژایەتی پرۆسەی لامەركەزی بۆیە لە یەكێتیش نزیك دەبێتەوە ،یەكێتیش دەزانێت گۆڕان ئامانجی ئەوەنییە بەرەیەك لەم ناوچەیە لەگەڵ ئەودا بكاتەوە بەڵكو كاری سەرەكی گۆڕان ئەوەیە كە جڵەوی ئەم ناوچەیە بگرێتە دەست ،بەڵام لە م كاتەشدا پیویستی بەم دەنگە دەبێت لەگەڵیدابێت.بەڵام لە دوادێڕدا گۆڕان ویەكێتی دۆست دەبن بەڵام هاوپەیمان نا ،نزیك دەبن بەڵام برانا ،هاوبەش دەبن بەڵام یەك زمان نا ،پێكەوە دەبن بەڵام بەیەك هەنگاو نا.
لەبەرئەوەی گۆڕان دەیەوێت دەنگی یەكەم بێت لەم ناوچەیە و یەكێتیش نایەویت ئەو پلە سیاسییە لەدەست بدات.

٢
كۆبوونەوەكەی پەرلەمان
ئەوەی سەرۆكی پەرلەمان كردی هەڵوێستێكی لاواز بوو بۆ حزبەكەی ، بایكۆتكردن بە چ مانایەك ،لە كاتێكدا حزبەكەی سەرۆكی پەرلەمان لەسەرەتای راپەرینەوە بەشدارە لە چێشتلێنانی بڕیارەكان لەكوردستان. دەكرا لەژورەوە بوایە رێگری بكردایە لە بڕیارەكان ،دەكرا گەرمترین گفتوگۆی پەرلەمانیی دروستبوایە ،دەكرا سزای یاسایی دەربكردایە بەوحكومەی سەرۆكی دەزگاكەیە(باجێبەجێش نەبێت ،تۆماركردنی هەڵوێستە)،بەڵام چونە دەرەوە و بایكۆتكردن هەڵویستی حزبەكەت بەرامبەر پارتی بچوكدەكاتەوە ،جێگرەكەت دەكاتە شای دانیشتنەكان.

 نەوەی نوێ وكۆمەڵ ویەكگرتوو ئاساییە بایكوت بكەن ،ئاساییە نەچنە كۆبونەوەكان، ئاساییە بەیاننامە دەربكەن ومانبگرن،بەڵام بۆ سەرۆكی پەرلەمان كە ژمارە یەكی ئەو دەزگایەكە وحزبەكەشی بەتەواوی  لەناو جومگەی حكومڕانی و دەسەڵاتدایە  بایكۆتكردن  خاڵێ لاواز بۆ هەنگاوی كاری حزبایەتی یەكێتی تۆماردەكات، ئەو قسە گشتییەش تۆختردەكەیتەوە كە پارتی هەرشتێكی بویت دەیكات.
بەمانایەك خەریكە هەموان كار دەكەن بۆ دامەزاراندنی تەواوی ئەوقسەیە كە پارتی هەموو شتێك دەكات كەسیش ناڵێت بۆ؟  دەشڵێن وانییە وكوا بەڵگە ؟ئەی ئەوەنییە هێمن هەورامی كورسییەكەی بەریواس فایەق چۆڵكرد .

٣
حزبە نوێیەكەی قوباد تاڵەبانی و ئاوات شێخ جەناب

لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی  پاش كێبڕكێ  وبەدەنگدان  قوباد تاڵەبانی بووبە  نوێنەری  یەكێتی لەناو حكومەتی هەرێم  لەژێر ناونیشانی پۆستی جێگر،بەواتای نوێنەری یەكێتییە لەناو هەرەمی حكومەتی كوردیدا،بەكێبڕكێ  وهەڵبژاردنیش ئاوات شێخ جەناب بووبە وەزیری دارایی  وەك نوێنەرایەتی وپشكی  بزوتنەوەی گۆڕان.

كەواتە ئەم دووناوە  نوێنەرایەتی وهەڵبژێراوی یەكێتی وگۆڕانن ،ئاساییە  كۆمەڵ ویەكگرتوو  وخەڵكی بێ لایەن بەتەواوی رەخنەیان ئاڕاستە بكات.بەڵام سەركردایەتی یەكێتی یان پەرلەمانتارانی یەكێتی كاتێك  باسی جێگری سەرۆكی حكومەت دەكەن ،پرسیارێك وەڵامدەدەنەوە:ئەوە لەحزبەكەی خۆتانە  واتا كۆی حزبەكە بەرپرسە لەكار وهەنگاوەكانی ،چونكە قوباد تاڵەبانی لەهیچ شوێنێك نەیوتوە كەمن نوێنەری خۆمم بەس ،بە هەمانشێوەش  ئاواتی شێخ جەناب ناوی ئاواتە و نوێنەرایەتی گۆڕانە ،ئیتر جڤات یان پەرلەمانتارەكان كار لەشكاندنی بكەن،بەرلەوەی ئەو بشكێت بزوتنەوەكە وەك بزوتنەوەیەكی سیاسیی  دەشكێت .
قسەكە ئەوەیە یان نوێنەرایەتیان لێ وەرگرنەوە یان زمانی ئێمە كە رەخنەیە بۆ لایك و كۆمێنت بەدەستهێنان ودەستخۆشی فەیسبوكی بەكارمەهێنن.

كاری باش وخراپی ئەوان بۆ حزبەكەیان تۆماردەكرێت،لەبەرئەوەی نوێنەرایەتی سەوز و نیلیی دەكەن لەحكومەت نەك نوێنەرایەتی خۆیان،  رەخنە وتوانجە سیاسییەكانی سەركردایەتی وجڤات  وپەرلەمانتارەكانیش لەم دوو كارئەكتەرە تەنها خۆنمایشكردنی خۆیانە  وبەس ،گەر ناڕازیت لێیان ، بیانكشێننەوە یان ناتوانیت  ئەوە بكەیت واز بهێنە لە حزبەكە،گەرنا زمانی خەڵكی بێ لایەن بەكارمەهێنە بۆ سپیكردنەوەی هەڵوێستی خۆتان و رەشكردنی  كورسی حزبەكەت كە لەسەری دانیشتوویت.
خۆت لەمەجلسی كوێخاكانی ،وەك سەپانەكانی دەرەوەی حەرەم قسان مەكەن

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×