سیاسەت لەرێی عەقڵەوە

محەمەد نوری
  2019-10-15     957
گریمان دەماری ملەكان بە چەند دروشم وگۆرانییەك ئەستوربوو ،لە ١٦ئۆكتۆبەر دەستكرا بەشەڕ لەگەڵ حكومەتی عێراقیدا ،ئێمەش هیچمان نیە تەنها چەكە ئاساییەكان و چەند هەزار پێشمەرگەیەك و لەگەڵ كۆمەڵی گۆرانی حەماسیی. ،ئێران و توركیا وئەمەریكا و دونیاش لەپشتمان نین،عێراقیش وەك خاوەن وڵات پشتگەرمە، ئێمەش گیڤبوینەتەوە بە سرودی هۆكاكی پێشمەرگە وبڕون بڕۆن و گۆرانییەكانی شڤان حەماسی فڕاندوین ،چیمان دەچنییەوە ؟شارێكی وێران و دەیان هەزار شەهید وكۆتایی دیمەنی چەندین ناوچە و شار.

ئەگەر حەماس و گرژبونی دەمار لە شانزەی ئۆكتۆبەر بەسەر بیركردنەوەی هێمندا زاڵبوایە چی رویدەدا؟هەزارەها ئاوارە و وێرانكردنی چەندین ناوچە وگەڕەك و بێ باوكبوونی هەزارەها منداڵ بێ هۆ. كەواتە شانزەی ئۆكتۆبەر بڕیارێكی دروستبوو بۆ دورخستنەوەی شەڕێكی بێ بەرامبەر،شەڕێك سەد لەهەزار دڵنیابن كورد نەك دۆڕاودەبوو بەڵكو بەتەواوەتی تێكدەشكا ،رەنگە راسترین بڕیار شانزەی ئۆكتۆبەر درا شارێك نەكرا بە قوربانی دروشم وگرژبوونەوە و گیڤبوونەوە.

هەمان چیرۆك لە سوریا رویدا ،شەڕكردن لەگەڵ زەبەلاحەكەی ناتوئاسان نییە ،شەڕكردن لەگەڵیدا واتا دۆڕاندن و وێرانبوونی هەموو ناوچەكانە ،دەكرێت شەڕ بەردەوامبێت ، دەكرێت ئەوانیش چەندان بەرگری ئازایانە پێشكەش بكەن ،فلیمی خەیاڵی ئاسا روبەرووی دوژمنەكانیان ببنەوە ،بەڵام بونی فرۆكە وچەكی قورس وچاوداخستنی وڵاتان لەسەربنەمای بەرژەوەندیی، رۆژئاوا دەكاتە گومێكی خوێن ، ئەوەی زەرمەنددەبێت تەنها كوردە وتەواو .

لەوسەریشەوە توركیا هەربراوەیەن چونكە هێز وتوانا و دەوڵەتە ،بۆیە ئەوەی لەویشكرا هەنگاوێكی نیشتیمانی بوو، پەنابردنە بەر دوژمنی دوژمنەكەم دۆستمە قۆناغێكی نوێیە بۆ سیاسەتكردن كە لەپێناو وێران نەبوون رێگایەكی تر هەڵدەبژێریت .

با ئەم چیرۆكە بگێرمەوە(جیهان سادات خێزانی سەرۆكی پێشوتری میسر لە یاداشتەكانیدا باس لە سادات دەكات ،ئەو ساداتەی كە وەك ناسڕ تەنها قسەی گەورەی نەدەكرد بەڵكوشەڕی لە ئیسرائیلیش بردوە ودوایش چوو بۆ تەلئەبیب وئاشتیش لەگەڵدا كردن،لەیاداشتەكاندا دەڵێت:بەساداتم وت تۆ بەخیانەتكار ناوت دەچێتە مێژووە ،ئەویش بەزەردەخەنەیەك پێی وتم :بەڵام گرەو لەسەر دۆڕانی گەورەناكەم) ئەوەی سادات كردی هەنگاوێكی تازەبوو لە سیاسەتكردن پەنابردنە بەر دوستایەتی دوژمن بۆ ئەوەی نەكەویتە زەلكاوی دەرنەچونەوە ، لەكاتێكدا دەشزانیت دوژمنت لە هەموو رویەكەوە دەتوانی گیمی كوتایی یارییەكەت لێبەرێتەوە.

ئەوەی لەرۆژائاوا رویدا وئەوەی لەشانزەی ئۆكتوبەر رویدا بیركردنەوەیەكی دروستبوو لە سیاسەتكردن ،بیركردنەوەی زیرەكانەبوو لەوەی شەڕێك ناكەم دۆڕاو هەرخۆمم ،شەڕێك تەنها جەستە ساردبووەكان زیاددەكات ولەبەرامبەردا نەیارەكان هەربەهێزن ،ئەوەلەخەیاڵی شاعێرەكاندا هەیە مەڵێن دوژمن بەهێزە تۆپ وتەیارەی هەیە ، بەڵام لەواقعیدا تۆپ وتەیارەكان ماڵەكان وێراندەكات ئێمەش بە دەستبەتاڵی دێنە دەرەوە(حەماسی شاعیرەكان ،ژیانی كوردانی زۆرجار تەفروتونا كرد).

بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە:بۆ واتەفسیری شانزەی ئۆكتوبەر كرا كە خیانەتە ؟وەڵامێكی ئاسان لەبەرئەوەی ئەو تەوژمە توندەی ناوی حەماسی كوردایەتییە ناهێڵێت هیچ رەهەندێك بەجوانی ببنرێت ،دروشمە ساختەكان و فرۆشتنەوەی هەڵویستە بێ بنەماكان سەری لەهەموو هێزە سیاسییەكان تێكداوە ،لەسەروو ئەمانەشەوە سیاسەتكردن بە پێی فەیسبوك ئەوەندەی تردۆخەكەی ئاڵۆسكاندوە ،شەرم نییە ئەگەر سەركردایەتی یەكێتی بەمشێوەیە تەعبیر لەشانزەی ئۆكتوبەر بكات ،تەعبیرێك گوزارشت لە هەموو راستییەكان بكات ،بەڵام كێشەسەرەكی یەكێتی بەدرێژایی مێژوو ئەوەیە كە هەندێك جار خۆڵ بە حسابی ئاڵتون بە خەڵك دەفرۆشن و هەندێكجاریش ئاڵتون بە حسابی خۆڵ ساخدەكەنەوە.

لەرۆژئاوا بویرانە باسی رێكەوتن و وێراننەكردنی وڵاتێكیان كرد ،بۆیە سەركردایەتی یەكێتیش بوێربن بڵێن :بەڵێ شارێكمان بەهۆی رێكەوتنێكەوە لە روخاندنی سەرەتاسەری پاراست.
ئایا دەتوانن ئەمە بڵێن؟


وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×