سەردەمە زێڕینەكانی حكومڕانیی

محەمەد نوری
  2019-07-21     1238
لەپەنجاكانی سەدەی پێشو كاتێك نوری سەعید سەرۆكوەزیران بو، هەمو فەرمانگەكانی حكومەت لەناوچەی قشڵەبو لەبەغدا، شەوان دادوەری ئێشگر دەمایەوە. شەوێكیان جەنابی سەرۆكوەزیران خۆی دەكات بەلای دادوەرو فەرمانی داخستنی مەلەفێكی لێدەكات. 

بۆ سبەی بەیانی جەنابی دادوەر خۆی دەگەینێتە وەزیری داد شەكوای حاڵی دەكات‌و دەڵێت: من وازدەهێنم، چونكە سەرۆكوەزیران داوای خۆی بەسەر یاسادا دەسەپێنێت.

وەزیری داد لەوەڵامداپێی دەڵێت: تۆ وازم مەهێنە من دەبێت وازبهێنم چونكە بێ رێزی بەدادەوە كراوە، وەزیری داد خۆی دەگەینێتە جەنابی سەرۆكوەزیران وازهێنانێ خۆی پێشكەش دەكات، كاتێك كۆی چێرۆكەكە نوری سەعید دەیزانێت، خۆی دەچێتە ماڵی دادوەرەكەو داوای لێبوردنی لێدەكات، پێی دەڵێت: هەڵەی واناكەمەوە.

...

كاتێك نوری سەعید وەزیری بەرگری دەبێت فەرهەنگی ئینگلیزی/عەرەبی لەلایەن كتێبخانەی مكنیزییەوە كە لەسەر شەقامی رەشید دەبێت چاپ وبڵاودەكرێتەوە. جەنابی نوری سەعید خۆی ئینگلیزی زانێكی وردبوە، بەڵام هەر بۆ تامی خوێندنەوەی خۆی داوا لەپاسەوانە تایبەتەكەی دەكات كە بچن بۆی بكڕن، جەنابی پاسەوان دەچێتە لای ژمێریاری وەزارەتی بەرگریی‌و داوای پارەی فەرهەنگەكەی لێدەكات، جەنابی ژمێریاریش دەڵێت: بڕۆ بەوەزیر بڵێ لەلیستی پارەسەرفكردنی وەزارەتەكە خانەی كڕینی فەرهەنگی تێیدانییە، با لەگێرفانی خۆی بیكڕێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×