سەردەمی هیچوپوچەكانە یان سەردەمی پاڵەوانبونی هیچوپوچەكان
محەمەد نوری
2021-02-16   1270
ئالان دونۆ كەیەكێكە لەفەیلەسوفە نوێیەكان، دەیەوێت بەوردی باس لەسیماو سیفەتی سەرەكی ئەم سەردەمە بكات، ئەو ناویدەنێت سەردەمی هاتنە پێشەوەی هیچوپوچ و بێ پێگەكان، یان بەرستەیەكی سادەتر سەردەمی بێ بەهابوونی هەموو جوانی وداهێنانێك لەبەرامبەردا زاڵبوونی وتاری هیچوپوچەكان و هاتنە پێشەوەی مۆدیلست و كارئەكتەرە سیاسیی وبازرگانی و كۆمەڵایەتییە بێ پێگە و بۆشەكانە.
لای یٔالان دونۆ هەموو چالاكییەك لە فەزای گشتی (سیاسەت وراگەیاندن و یٔەكادیمیا و بازرگانی و كاری سەندیكاكان و رێكخراوەیی )بووەتە یاریی كۆمەڵێ لایەن یاری تێدادەكەن و یاری پێ دەكەن،هیچ رێسایەك بۆ یارییەكە نەنوسراوەتەوە ،چۆن یاریەكە دەبەێتەوە ئەوەگرنگە ،نەك پاراستنی رێساكانی یاری و بەرامبەر.هەربۆیە دەشبینین كە زۆركەس لەپڕدا دەبێتە خاوەنی هەموو دەسەڵاتێكی سیاسیی وبازرگانی بێ ئەوەی لەناو ململانییە سەختەكانەوە هاتوبێت، بەڵكو یاری كردوە وتوانێویتی یارییەكە بباتەوە.
بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە چ بوارێك زیاتر بووەتە شوێن و كاری سیستەمی هیچوپوچی؟لای دۆنۆهیچ سیستەمێك هێندەی سیاسەت نەبۆتە چەقی هیچ وپوچەكان.دەسەڵات ئێستا بەدەست كۆمەڵێ هیچوپوچەوەیە ،كە لەهەموو بوارەكانی ژیاندا بڵاوبوونەتەوە ،دەیانەوێت لەهەمووبوارێكدا هەبن و پێگەیان بسلمێنن، كەسە سادە وبێ بیركردنەوەكان لەسیستەمی هیچوپوچیدا ،لەدەوری كارئەكتەرێكی هیچوپوچدا كۆدەبنەوە ،بۆیە هەموویان درك بە مانای بەتاڵیی خۆیان نەكەن ،هەربۆیە دەشبینیت كە سیستەمیی بەڕێوەبردنی حزبەكان و دەزگاكانی ئەكادیمیاو بازرگانییەكان لەبازنەیەكدا دەخولێتەوە وكۆمەڵێ كەسی خاڵی و ناشارەزا كاری تێیدادەكەن ،چونكە وەك دۆنۆ دەڵێت:سیستەمی هیچوپووچ بەتاڵەكانی لامەبەستە گەورەبن ،چونكە خۆی زادەی بەتاڵییە.
یەكێكی تر لەو جێگایانەی كە زەمینی لەبارە بۆ چەسپاندنی سیستەمی هیچوپوچ ،لای دۆنۆ تۆڕەكۆمەڵاییەتییەكانە، هیچ شوێنێك وەك تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هیچو پوچەكانی نەكردوە بەرەمز، ئەم فەیلەسوفە ناوی دەنێت (بەرەمزبوونی هیچوپوچەكان)
توڕەكۆمەڵایەتییەكان وایكردوە كە كە كۆمەڵی هیچ وپوچ ببن بە سەرنجی خەڵك و ببنە كارئەكتەری كاریگەر لەناو كۆمەڵگادا ،بێ ئەوەی كەس بپرسێت ئایا حیكمەت و كاری ئەمانە چییە ؟ئایا ئەگەر نەبوونەتە رەمز وكاریگەر بۆ ئەوەندە سەرنج وتەماشاكەریان هەیە؟ئەگەر بێ بەهای كۆمەڵایەتین و كارەكانیان هیچ سێبەرێكی گشتی نییە ئەم هەمووە بۆ لەدەوەریان كۆدەبێتەوە؟ وەڵامەكەش ئاسانە لەبەرئەوەی ئەمانە بەرهەمی سیستەمی هیچوپچیتین.
یەكێكی تر لەو بوارانەی كە دەچێتە ناوسیستەمی هیچوپوچییەوە ،یان سیستەمەكە كاری تێیدا دەكات ئەوەیە.
بەكۆی قسەكانی دۆنۆ ،سەردەمی ئێستا سەردەمی باڵادەستبوونی هیچووپوچەكانە..