له‌چاوه‌ڕوانی جه‌وله‌یه‌كی تری شه‌ڕ له‌رۆژئاوای كوردستان
د. کامەران مەنتک
2020-01-16   1054
سه‌رباری گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی نێوان سوریا‌و توركیا‌و بوونی كۆمه‌ڵێك كێشه له نێوانیاندا، هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامه بۆ لێدان و نه‌هێشتنی، یاخود بچووك كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی رۆژئاوای كورستان. ئه‌وه‌ی جێگای داخه له‌م دوو ساڵه‌ی دوایدا ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته به هه‌ماهه‌نگی نهێنی و ناڕاسته‌وخۆ توانیان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به ده‌ست بێنن و ناوچه‌یه‌كی زۆری ستراتیژی و گرنگ له ده‌ست كورد ده‌ربهێنن، هه‌ر له عه‌فرینه‌وه بگره تا ده‌گاته گرێ سپی و سه‌ریكانی، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێمی سوریا له‌رێگای فشاری روسیا‌و توركیا‌و به‌ناوی رێكه‌وتنه‌وه گه‌ڕایه‌وه زۆر شوینی ستراتیژی له رۆژئاوا، له‌وانه شاری ته‌بقه و به‌شێكی تر له‌و ناوچه سنووریانه‌ی له ژێر ده‌ستی یه‌كینه‌كانی پارساتنی گه‌لدایه. به‌مه‌ش زۆر كارتی جیۆپۆله‌تیكی گرنگیان له ده‌ست كورد ده‌رهێنا.
دیاره دۆخه‌كه به‌مه‌نده ناوه‌ستێت و له ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی روسیا خه‌ریكه شه‌ڕه‌كه گه‌وره‌تر ده‌كرێت و ده‌یانه‌وێت له رێگای لێدانی كورده‌وه، ئه‌مریكا به یه‌كجاری له سوریا ده‌ربكه‌ن!. راسته كورد له رۆژاوا له دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌و له‌گه‌ڵ رژیمی سوریا له دانوستاندایه، وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ به‌م دواییه رایگه‌یاند دانوستانه‌كانی نێوان كورد‌و دیمه‌شق پێشوه‌چوونی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی نیوان هه‌ردوو وڵات له ژێر سه‌رپه‌رشتی روسیا به‌رده‌وامه، دوا كۆبوونه‌وه‌شیان چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له نێوان هاكان ڤیدان سه‌رۆكی ده‌زگای میتی توركی و عه‌لی مه‌ملوك سه‌رۆكی بیرۆی ئاسایشی سوریا بوو له مۆسكۆ، كه پێده‌چێت له كۆبوونه‌وه ترسناكه‌كانی لوتكه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته بێت!.
چونكه ئه‌م كۆبوونه‌وه له كاتێكدا بوو، كه مۆسكۆ له ریگای ته‌واو بوونی پڕۆژه‌ی جۆگه‌ی توركی (السیل التركی) و كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان سه‌رۆكی روسیا پوتین و ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكی توركیا، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێران بنكه‌كانی ئه‌مریكای له ئێراق و هه‌رێمی كوردستان مووشه‌ك باران كرد، سه‌رۆكی توركیا ده‌ست به‌ردانی كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له بووبێت، به تایبه‌تی له ئه‌دله‌ب، به‌رامبه‌ر دووباره ده‌ستكردنه‌وه‌ی بۆ لێدانی رۆژئاوای كوردستان!.
كه‌واته هه‌مدیس گه‌له‌كۆمه‌ییه‌كی هه‌رێمی به سه‌رپه‌رشتی روسیا له ئارادایه بۆ لێدانی رۆژئاوای كوردستان. وه‌ك هه‌وڵێكیش بۆ فریودانی رای گششتی دنیا باس له مه‌سه‌له‌ی دانوستانی نیوان كورد‌و دیمه‌شق ده‌كرێت، كه هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن ئه‌و دانوستانانه دانوستانی ته‌كتیكین و روسیا جگه له هه‌ندێك مافی سه‌ره‌تایی وه‌ك مافی رۆشنبیری هیچ شتێكی تری بۆ كورد پێ نیه!.
بۆیه یه‌كه‌م هه‌وڵ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌دلب بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سوریا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دانوستان وه‌ك فشارێك به‌كاربهێنرێت بۆ داماڵینی چه‌ك له ده‌ست هێزه كوردیه‌كان، دیاره ئه‌مه‌ش وه‌ك بیانگه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌وله‌یه‌كی تری شه‌ڕ. ئه‌مجاره‌یان توركیا له باكووره‌وه‌و سوریا له خواره‌وه هێرش ده‌كه‌ن، له ئه‌گه‌ری هاتنه دی ئه‌و سیناریۆیه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا بكه‌ین، كه جێگای داخه پێده‌چێت ئه‌مریكا په‌رده‌یه‌ك به‌سه‌ر رۆڵی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دابدات و بگه‌ڕێته‌وه هه‌مان ئه‌و شوێنانه‌ی، كه به‌ر له رووخانی بلۆكی رۆژهه‌ڵات تیایدابوو!.
به شێوه‌یه‌كی گشتی دۆخه‌كه ده‌وه‌ستێته سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌مریكاو رۆژئاوا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش لاواز بكرێت، یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه پلانی هیرش كردن بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان دوا بخرێت بۆ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و خه‌ریك بوونی ئه‌مریكا به هه‌ڵبژاردنه‌كان بقۆزرێته‌وه. بۆیه پێویسته كورد له رۆژئاوا له‌وه ئاگاداربێت، كه له چاوه‌ڕوانی شه‌ڕێكی چاره‌نووس ئامێزدایه پێویسته به‌زاناییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كارته‌كانی به‌رده‌ستی بكات و تا بۆی ده‌كریت خۆی له چوونه ناو شه‌ڕێكی له‌و شێوه‌یه بپارێزێت، له‌و قۆناغه ئاڵۆزه‌دا به ته‌نیا مانه‌وه‌ی هێزه كوردیه‌كان و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به ده‌ستیان هێناوه، به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره هه‌ژمار ده‌كرێت.