بانگنامه‌و هاوارێكی ڕه‌وا

لەتیف فاتیح فەرەج
  2019-10-11     1398
توركه‌كان چه‌پ‌و راستیان، عه‌لمانی‌و ئیسلامییان، هونه‌رمه‌ندو مه‌لاو عه‌مامه‌ به‌سه‌ری مزگه‌وت‌و له‌شفرۆشی نێو مه‌لهاكانیان كه‌ ته‌نها ئه‌سته‌نبوڵ به‌قه‌د هه‌مو پایته‌خته‌كانی ئه‌وروپا مه‌لهای تیایه‌، له‌خودا ده‌پاڕێنه‌وه‌ سه‌ربازه‌ چه‌ته‌و تاڵانچی‌و دڕنده‌كانیان سه‌ربخات، له‌كوردستانیش هێشتا ته‌له‌فیزۆنه‌كان زنجیره‌ درامای سه‌خیفی توركی لێده‌ده‌ن‌و له‌هه‌ندێ‌ كه‌ناڵیش له‌بری لانیكه‌م ئیدانه‌ كردنی ئه‌و سته‌مكاریه‌ی رۆمی كه‌ مه‌لایانی كوردی پێشین زۆر باشیان ناسیون، كاكم ده‌ڵێت ده‌بو یه‌په‌گه‌ وایكردباو په‌كه‌كه‌ وای نه‌كردبا، ئاخر نزیكه‌ی 150 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر فه‌قێ‌ قادری هه‌مه‌وه‌ند له‌باره‌ی توركه‌وه‌ وتویه‌تی:
هه‌ر كه‌س به‌توركان بكه‌رۆباوه‌ڕ
ئه‌حمه‌ق ئه‌و كه‌سه‌ن جه‌من ئه‌حمه‌ق ته‌ر
هه‌ر ئه‌و ده‌ڵێت:
مه‌علومه‌ن جه‌لای عارفان كار
دۆستی تورك و كورد نیه‌ن پایه‌دار
سالمی شاعیریش بۆ نالی ده‌نوسێت "رۆمی ئه‌وه‌نده‌ شومن له‌ شه‌خسیش ده‌ده‌ن زه‌ره‌ر"
شاعیرو مه‌لایانی پێشتر توركیان زۆر باش ناسیوه‌و هیچ نه‌ماوه‌ له‌باره‌یه‌وه‌ نه‌یڵێن.

ئێستا تورك خه‌ڵك‌و خاك‌و دارو به‌ردی نیشتمانی كوردان ده‌سوتێنێت‌و به‌ئاشكرا هه‌موو كورد به‌تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی چاوش‌و سكرتێری ناتۆشدا، چاوش به‌ئاشكرا وتی شه‌ڕی ئێمه‌ شه‌ڕی هه‌موو كورده‌و هه‌روه‌ها هه‌سه‌ده‌و داعشی به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ تیرۆریست ناوبرد.

بۆ به‌ گژاچوونه‌وه‌ی تورك و سه‌ركه‌وتنی كوردان هه‌موو كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رانبه‌ر جه‌ندرمه‌و سه‌ربازی تورك ڕه‌وایه‌، له‌كاتێكا ئێمه‌ باسی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌و برایه‌تی كوردو تورك ده‌كه‌ین، تورك مناڵه‌كانیان وا په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ن كه‌ كورد بكوژن و له‌ناوی ده‌ن، مه‌لا ی مزگه‌وتیان به‌و جۆره‌ بانگه‌واز ده‌كات، كه‌واته‌ ئێمه‌ ئاسنی سارد ده‌كوتین.

ئه‌م بانگه‌وازه‌ كه‌سیه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كوردان به‌ گژ هه‌موو توركێكی چه‌كدارو كورد كوژدا بچنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ش من بانگه‌واز له‌پارتیزانه‌كانی دوای ئه‌نفال و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان ده‌كه‌م ، بانگه‌واز له‌ پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی نوێ‌ و گوڵان و ته‌نانه‌ت ئه‌یلول ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی ده‌توانن شه‌ڕبكه‌ن و به‌ر به‌ له‌شكر كێشی تورك بگرن ، ئه‌مڕۆ رۆژی مه‌ردانه‌ ، سه‌ربازی تورك ژن و منداڵی كورد ده‌كوژن و تاڵانی ده‌كه‌ن ، ده‌می ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ر كوێ‌ سه‌ربازێكی تورك بینرا تۆڵه‌ی مناڵانی قامیشلوو كۆبانی و سه‌رێ‌ كانی و گرده‌ سپی لێبكرێته‌وه‌ .

من دڵنیام ئێستا سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی دێرین ، پارتیزانی ئازا ، لاوی چه‌له‌نگ دڵیان له‌ گڕدایه‌ ، بۆیه‌ بانگی من بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌ ژێر رابه‌رایه‌تی سه‌ركرده‌ پارتیزانه‌كانی دوێنێدا به‌ره‌و رۆژئاوا بكه‌وینه‌ رێ‌، دڵنیام زۆر سه‌ركرده‌ی پارتیزان هه‌ن ده‌یانه‌وێت له‌وه‌ زیاتر سه‌ربازه‌كانی تورك نه‌یه‌نه‌ پێشێ‌ و له‌ شوێنی خۆیان رایگرن.

كورد ئاشتیخوازن لێ‌ تا ئه‌و شوێنه‌ی توركیش بڕوایان به‌ ئاشتی هه‌بێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×