له‌وه‌ڵامی دكتۆر ئه‌رسه‌لانا

لەتیف فاتیح فەرەج
  2019-06-04     1511

1
بۆ فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر 
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر كه‌ركوكیه‌ یان نا ئه‌وه‌ كه‌ی گرفته‌ ، تا ئه‌وه‌ی بۆچی له‌م بارودۆخه‌دا ناوی ئه‌و ده‌هێنرێته‌ ناوان ، له‌كاتێكا پێش ئه‌و چه‌ندین ناوی تر باس و خواسی له‌ باره‌وه‌ كراوه‌ ،خۆ ئه‌گه‌ر من بوایه‌م له‌ بری ئه‌و ده‌مگوت له‌و هه‌موو ناوه‌ی باس ده‌كرێت یه‌كێك دابنه‌ن و ناوی من لێگه‌ڕێن ،دواتر ئه‌گه‌ر پارتی ئه‌و پۆسته‌ به‌ هی یه‌كێتی ده‌زانێت ، ئه‌وه‌ كه‌ی كێشه‌یه‌ یه‌كێتی كێ‌ داده‌نێت ، با ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كێتی ده‌یه‌وێت دابنرێت و پارتی ئه‌گه‌ر به‌ دڵی نه‌بوو ده‌توانێ‌ ره‌قیب بێت به‌سه‌ریه‌وه‌ ، خۆ پێشتریش هه‌روابووه‌ ، مه‌سه‌له‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بیانوه‌ ، خۆ ناكرێ‌ تازه‌ یه‌كێتی بێت بڵێ‌ ئه‌وه‌ی به‌شداری 31ی ئابی كردووه‌ نابێت پارتی پۆستی بداتێ‌ ،فه‌ره‌یدون بۆ چاره‌سه‌ر دانه‌نراوه‌ بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌ دانراوه‌ " بۆ فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر قه‌بوڵ بكات بكرێته‌ كێشه‌ " ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ كێشه‌كه‌یه‌ به‌ بڕوای زۆرێك نه‌ك ئه‌وه‌ی دكتۆر ئه‌رسه‌لان ده‌یڵێت .


2
دكتۆر سابیری جیڤات و كه‌ركوك 
دكتۆر سابیری جیڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناهه‌قی به‌رانبه‌ر كه‌ركوك به‌و جۆره‌ ده‌كات ، گوایه‌ هه‌رێم له‌ پێشتره‌و كه‌ركوك نا ، شتێكی له‌و جۆره‌ كه‌ڤیدۆكه‌یان بۆ ناردوم ، كێشه‌ ئه‌وه‌یه‌ دكتۆر نایه‌وێت ئه‌وه‌ بزانێ‌ هه‌رێمی كوردستان بێ‌ كه‌ركوك واته‌ له‌ ده‌ستدانی نیوه‌ی خاكی باشوری كوردستان ، كه‌ركوكیه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئازادی كوردستان هه‌زاران شه‌هیدو قوربانیان داوه‌ ، وه‌ك چۆن خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه‌ش بۆ كه‌ركوك هه‌زاران شه‌هیدو قوربانیان داوه‌ ، كه‌واته‌ ئه‌م دوانه‌ ته‌واو كه‌ری یه‌كن ، ئه‌م قسه‌یه‌ی دكتۆر سابیر نه‌ له‌ ته‌ك سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فادا دێته‌وه‌ ، نه‌له‌ ته‌ك لۆژیكی خه‌ڵكی كوردستاندا ، ئه‌رێ‌ تۆ بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌كه‌ی ئێستا ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی لێ‌ زیاد بێت ، وا هه‌ر جاره‌و به‌ جۆرێك پاڵیان پێوه‌ ده‌نرێت .


3
گوێ‌ له‌ مامۆستا سه‌لاحه‌دین بگرن 
مامۆستا سه‌لاحه‌دین به‌ هادین ڕووله‌ یه‌كێتی و پارتی ، قسه‌ی خۆی كرد ، داخوا پارتی و یه‌كێتی دوای ئه‌و هه‌موو گرفت و شه‌ڕی ناوخۆو به‌ كوشتدانی هه‌زاران لاوه‌ی كوردا هێشتا حه‌زی شه‌ڕیان زاڵه‌ به‌سه‌ر ویستی ئاشتیداو لانی كه‌م له‌ ڕوانداوه‌ كه‌مێك فێری پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌و پێكه‌وه‌ هه‌ڵكردن نه‌بوونه‌ .


4
 به‌رهه‌م ساڵح باشی كرد
من ره‌خنه‌م لێ هه‌یه‌ یان نا ، تێبینیم له‌ سه‌ری هه‌یه‌ یان نا ، سیاسه‌ته‌كه‌یم به‌ دڵه‌ یان نا ، ئه‌وانه‌ هه‌موو مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌ن ، لێ‌ تۆ سه‌رۆك كۆماری عیراقێكی تێكشكاوی هه‌لا هه‌لای نێو شه‌ڕو شۆڵی خوێناوی ده‌یان ساڵ بیت ، هه‌ر ده‌بێت له‌ گه‌مه‌ی نێوان سعودیه‌و ئێراندا بێلایه‌ن بیت ، ئه‌و كاره‌ جێی ئافه‌رینه‌ نه‌ك ره‌خنه‌ ، ده‌ی ئه‌وه‌ پۆمپیۆش ده‌ڵێ‌ ئاماده‌ین بێ‌ مه‌رج له‌ ته‌ك ئێرانا دانیشین ، تۆ بڵێی پۆمپیۆ بووبێته‌ پیاوی قاسمی سوله‌یمانی و تره‌مپ پێی نه‌زانیبێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×