راكان جبوری له‌گوێی گادا خه‌وتوه
لەتیف فاتیح فەرەج
2019-05-21   1443
ده‌بوو راكان جبوری كه پارێزگاری به وه‌كاله‌تی كه‌ركوكه ئێستا به هه‌ردو زمانی توركمانی و كوردی دوابا، ده‌بوو به ئاسانی ناوه‌كانی په‌ڵكانه‌و كونه ڕێوی و چه‌خماخه‌و سه‌رگه‌ڕان و پاره‌پاره‌و ئه‌و شوێنانه‌ی زانیباو به خوارو خێچی نه‌یگوتبان ، راكان كه به‌خت یاوه‌ری بوو بۆ ئه‌وه‌ی بچێته سه‌ر كورسی پارێزگار ، ده‌یتوانی وێنه‌ی پارێزگارێكی ئاوه‌زدارو " عاقڵمه‌ند" به ئاگا له مێژوی شاره‌كه‌و سنوره‌كه باو وه‌كو یه‌ك سه‌یری هه‌موو پێكهاته‌كانی كردبا ، راكان له بری ئه‌وه‌ی پارێزگارێكی دوای روخانی به‌عس بێت و ببێته هه‌وێنی یه‌كتر قه‌بوڵكردن و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی پێكهاته‌كان ، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به نوسراوه مه‌ترسیداره‌كانی كه‌وته لاسای كردنه‌وه‌ی به‌عس ، ئه‌مه له ئه‌نجامی بێده‌سه‌ڵاتی كورد‌و بێده‌نگی به‌غدادا.
راكان خه‌ڵكی په‌ڵكانه كه نازانێ ناوه‌كه به ته‌واوه‌تی ده‌ربڕێت ،به خه‌ڵكی ئێرانی و مه‌خمورو هه‌ولێر ده‌زانێت ، لێ ناپرسێت ئه‌ی شه‌مه‌ر له‌كوێوه هاتوون ، ئه‌گه‌ر گریمان راكان راست ده‌كات و ماڵه كورده‌كانی په‌ڵكانه مهابادین ، باشه با مه‌تر بیپێوێت ئاخۆ حائیلی سعودی دورتره كه بنچه‌ی شه‌مه‌ر له‌وێوه هاتوون ، یان مهابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، واز له هه‌ولێرو مه‌خمور بێنه ، له كاتێكا ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه كه‌ركوك له سه‌رده‌می عه‌ره‌باندنا له‌و په‌ڕی به‌سره‌وه خه‌ڵكی بۆ هێنراوه .
راكان په‌ڵكانه به گوندی شه‌مه‌ر ئه‌زانێت ، به‌ڵام پرسیاری ئه‌وه ناكات عه‌لی حه‌واس باو باپیره‌كه‌ی له كوێوه هێنراون و به مه‌به‌ستی چی هێنراون ، ئه‌و نایه‌وێت بزانێ كه له 1963ه‌وه به به‌رنامه كورد له‌و شار‌و ناوچه‌یه به‌ر شاڵاوی ده‌ركردن و تاڵان و سڕینه‌وه كه‌وتوه ، ئه‌و پرسیاری ئه‌وه ناكات بۆ له 1987-1988 زیاتر له 700 گوندی كورد نشینی كه‌ركوك ته‌فرو تونا كرا‌و سوتێنرا ، نایه‌وێت بپرسێت له دوای 2003ه‌وه بۆچی زیاتر له 1300 ماڵی كورد له حه‌ویجه‌و ریازو عه‌باسیه به‌ر شاڵاوی راونان و كوشت و بڕكه‌وتن ، یانی ئه‌وه چكاره‌ساتێكه راكان جبوری به‌رپرسی یه‌كه‌می شارێك بێت و راستیه‌كانی مێژوو له‌باره‌ی شار‌و ناوچه‌كه‌وه نه‌زانێت ، یان بیزانێت و خۆی لێ گێل بكات .
ئه‌وه چ جۆره نه‌زانیه‌كه پارێزگاری شارێك بیت و نه‌زانی چی به‌سه‌ر شار‌و ناوچه‌كه‌ت هاتووه ، نه‌زانی به زمانی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ت قسه بكه‌یت، له كاتێكا له 2003ه‌وه تا 2017و دانیشتنی راكان له سه‌ر كورسی پارێزگار دوو پارێزگاره‌كه‌ی پێش ئه‌وكه كورد بوون ، توركمانی و عه‌ره‌بی و كوردیان زانیوه‌و به زمانی خه‌ڵكه‌كه له ئازار‌و خه‌مه‌كانی خه‌ڵك گه‌یشتون ، چاك بوونه یان خراپ ئه‌وه‌یان بابه‌تی ئێمه نیه ، به‌ڵام شوره‌ییه‌كی گه‌وره‌یه پارێزگاری شارێك بیت نیوه‌ی كورد بێت و نه‌زانی یه‌ك رسته به كوردی بڵێیت.